کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.ڕێبین احمد

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.ڕێبین احمد د.ڕێبین احمد مصطفى
سلێمانی...بەریدەکە تەنیشت هۆتێل وەلید 07515170685
07708622625

بسم اللە الرحمن الرحیم جەژنتان پیرۆز بێت ان شاء الله خوای گەورە نوێژ و ڕۆژوو عیبادەت و حەجی حاجیان و دوعایان بۆ ئێمەو دو...
16/06/2024

بسم اللە الرحمن الرحیم
جەژنتان پیرۆز بێت ان شاء الله خوای گەورە نوێژ و ڕۆژوو عیبادەت و حەجی حاجیان و دوعایان بۆ ئێمەو دوعامان بۆ ئەوانی قبوڵ کردبێت
اللهم صلي وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
أستَغْفَرُ الله
سبحان الله
الحمدلله
لا إله إلا الله
الله أكبر
لاحول ولا قوة الا بالله العلي العظيم

شەوی هەینی اللهُم صلِّ وسلم على نبينا مُحمدكُنْ من الذاكرين:- سبحَان الله.- الحمدُلله.- لا إله إلا الله.- الله أكبر.- سب...
25/04/2024

شەوی هەینی
اللهُم صلِّ وسلم على نبينا مُحمد
كُنْ من الذاكرين:
- سبحَان الله.
- الحمدُلله.
- لا إله إلا الله.
- الله أكبر.
- سبحان الله وبحمدِه.
- سبحان الله العَظيم.
- لا حَول ولا قُوة إلا بالله.
- أستغفر الله و أتُوب إليه.
- اللهُم صلِّ وسلم على نبينا مُحمد.
- لا إله إلا الله وحدهُ لا شريك له، له المُلك وله الحمد وهو على كُل شيء قدِير.
- حسبي الله لا إله إلا هو، عليه تَوكلت وهُو ربّ العرش العظيم.
- اللهم اجعلنِي من التَوابين واجعلنِي من المُتطهرين.
- لا إله إلا أنت، سبحانك إني كُنت من الظَالمين.
- اللهم قلبِي ومن بقلبِي.
- اللهم نُورك إذا حلت الظُلمه، اللهم نجنِي من عذابِك يومُ يبعث عبادك.
- اللهم اغفر لِي، ولمن اغتبتُه وظلمتُه وأسأتُ اليه، اللهم تجاوز عنا وعَنه.
- رضيتُ بالله رباً، وبالإسلام ديناً، وبمحمدٍ صلى الله عليه وسلم نبياً.
- اللهم ارزقني حبك، وحب من يحبك،وحب عملاً صالحاً يقربني إلى حبك.

زیکری دوای نوێژەکان

سێ‌ جار : (أستغفرُ الله) ئینجا :

الّلهُمَّ أَنْتَ السَّلام, وَمِنْكَ السَّلام, تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلالِ وَالإِكْرام.

واتە: داواى لێ‌ خۆشبوون لەخوا دەكەم. خوایە تۆ سەلامى و ئاشتى و سەلامەتیش لەتۆوەیە. پاكى و بێ‌ عەیبى بۆ تۆیە ئەى خاوەنى شكۆو ڕێز.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ. اللهُمَّ لا مانِعَ لِما أعْطَيْتَ . ولا مُعطيَ لِما مَنَعْتَ. وَلا يَنْفَعُ ذا الجَدِّ مِنْكَ الجَدّ.

واتە: هیچ پەرستراوێك نى یە بە هەق جگە لە (الله) تاكى بێ‌ هاوبەشە، موڵك و ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێك دا بەتوانایە. خوایە ڕێگ نى یە بۆ ئەو شتەى تۆ دەیبەخشى و بەخشەر نى یە بۆ ئەو شتەى تۆ دەیگریتەوەو هیچ خاوەن پایەو دەستەڵاتێك دەستەڵاتەكەى سوودى نى یە بۆى لە ڕۆژى دوایى دا لە سزاى تۆ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَلَا نَعْبُدُ إِلَّا إِيَّاهُ لَهُ النِّعْمَةُ وَلَهُ الْفَضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الْحَسَنُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ.

واتە: هیچ پەرستراوێك نى یە بە هەق جگە لە (الله) تاك و بێ‌ هاوبەشە. موڵك و ستایش بۆ ئەوەو بەسەر هەموو شتێك دا بەتوانایە. هیچ گۆڕان و هێزێك نیە مەگەر بەخواوە. هیچ پەرستراوێك نی یە بە هەق جگە لە (الله) وە جگە لەو كەس ناپەرستین. نیعمەت و فەزڵ و ستایشى چاك بۆ ئەوە. هیچ پەرستراوێك نى یە بە هەق جگە لە (الله). بەدڵسۆزى دیندارى بۆ دەكەین ئەگەر چى بێ‌ باوەڕان پێ‌ یان ناخۆش بێ‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(سُبْحانَ الله, وَالحَمْدُلله, وَاللهُ أَكْبَر) (٣٣) جار
لا إِلهَ إِلاَّ الله وَحْدَهُ لا شَريكَ له, لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدْ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَدير.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوڕەتى (قل هو الله أحد) و (الفَلق) و (الناس) بخوێنە لەدواى هەموو نوێژێكى فەرز.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوێندنى (آیەُ الكُرسی) لەدواى هەموو نوێژێكى فەرز..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

(١٠) جار لەدواى نوێژى مەغریب و بەیانى.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا وَرِزْقًا طَيِّبًا وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا

لەدواى سڵاو دانەوەى لەنوێژى بەیانى.

واتە: خوایە داواى زانستێكى بە كەڵكت لێ‌ دەكەم (كە كردەوەى لەگەڵ دا بێت) لەگەڵ ڕۆزى یەكى پاك و حەڵاڵ و كردەوەیەكى وەرگیراو.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بسم اللە الرحمن الرحیم
اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا ۖ وَفِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ ۚ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (20)

واته:چاک بزانن ژیانی دنیا تەنها بریتیە له یاری و گەمەو ڕازاندنەوەو خۆهەڵکێشان لەنێوان یەکتردا، هەروەها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئەوانە هەر هەمووی وەک بارانێکی بەپیت وایە کەببێتە بەرهەمێکی زۆر، کشتیارەکان سەرسام بکات، لەوەودوا وشک ببێت و زەرد هەڵگەڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکەوێت، بێگومان له قیامەتیشدا سزای زۆر سەخت بۆ دنیا پەرستان ئامادەیە، لەو لاشەوە لێخۆشبوون و ڕەزامەندی لەلایەن خواوە ئیماندارانی چاکەخوازی لێ بەهرەوەر دەکرێت، ژیانی دنیاش دوور لە خواناسی و دینداری جگەلەوەی کە بریتیە لە ڕابواردنێکی کەم، شتێکی تر نییە، زۆر کەسیشی پێ غەڕاو دەستەخەڕۆ دەبێت (20){سورة الحديد}

Antibiotic Sensitivity Testپشکنینی هەستیارێتی بەرامبەر ئەنتیبایۆتیکەکانWhat is an antibiotic sensitivity test?هەستیارێتی...
25/04/2024

Antibiotic Sensitivity Test
پشکنینی هەستیارێتی بەرامبەر ئەنتیبایۆتیکەکان

What is an antibiotic sensitivity test?
هەستیارێتی بەرامبەر ئەنتیبایۆتیکەکان چیە
Antibiotics are medicines used to fight bacterial infections. There are different types of antibiotics. Each type is only effective against certain bacteria. An antibiotic sensitivity test can help find out which antibiotic will be most effective in treating your infection.
ئەنتیبایۆتیک بریتیە لە پێکهاتەیەکی پزیشکی بەکاردێت دژ بە نەخۆشیە بەکتیریەکان ،چەند جۆرێکێ جیاواز لە ئەنتیبایۆتیک هەیە هەرجۆرێکیان بەتەنیا کاریگەرن دژ بە بەکتریایەکی دیاریکراو،ئەم هەستیارێتیەی ئەنتیبایۆتیک یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەو چارەسەری دەقیق یان وردی ئەنتیبایۆتیک دژ بە نەخۆشی بەکتریا.
The test can also be helpful in finding a treatment for antibiotic-resistant infections. Antibiotic resistance happens when standard antibiotics become less effective or ineffective against certain bacteria.
ئەم پشکنینە هەروەها یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەو چارەسەری ئەوەی کە بەکتریاکە بەرگری هەبێ لە دژی ئەنتیبایۆتیکەکە.بەرگری بەکتریاکە دژ بە ئەنتیبایۆتیک کاتێک دروست ئەبێت کە ئەنتیبایۆتیکەکە کاریگەری کەم یان نەیبێت دژ بە بەکتریا .

Why do I need an antibiotic sensitivity test?
بۆچی پێویستە ئەم پشکنینە بکرێت
You may need this test if you have an infection that has been shown to have antibiotic resistance or is otherwise hard to treat. These include tuberculosis, MRSA, and C. diff. You may also need this test if you have a bacterial or fungal infection that is not responding to standard treatments.
ئەم پشکنینە کاتێک ئەکرێت کە نەخۆشیەک هەبێت بەکتریاکە بەرگری هەبێ دژ بە ئەنتیبایۆتیکێک کە بەکاریئەهێنین یان چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە قورس بێت،بۆ نمونە نەخۆشیەکانی سیلی سی،یان پشکنینی بەرگری بەکتریای ستاف دژ بە مەسیسیلین یان کلۆستریدیەم ،وەهەروەها پێویستە ئەم پشکنینە بکرێت کاتێک کەئەنتیبایۆتیک دژ بە نەخۆشی بەکتریا یان کەڕوو وەڵامیان نەبێ لەچارەسەرکردندا.

What do the results mean?
ئەنجامی پشکنینەکە چیە
Results are usually described in one of the following ways:

Susceptible. The tested medicine stopped the growth or killed the bacteria or fungus causing your infection. The medicine may be a good choice for treatment.
ئەگەر ئەنتیبایۆتیکەکە هەستیاربێت دژ بە بەکتریاکە بەواتای ئەوەیە کە ئەنتیبایۆتیکەکە گەشەی بەکتریاکە ئەوەستێنێ یان بەکتریا یان کەڕوەکە ئەکوژێت بەم جۆرە ئەو ئەنتیبایۆتیکە هەڵئەبژێردرێ.
Resistant. The medicine did not stop the growth or kill the bacteria or fungus causing the infection. It would not be a good choice for treatment.
بەرگری بەکتریاکە دژ بە ئەنتیبایۆتیک ئەم جۆرەیان ئەنتیبایۆتیکەکە گەشەی بەکتریاکە ناوەستێنێ وە ناشبێتە هۆی کوشتنی بەکتریاو کەڕوەکە وە نابێتە دەرمانێکی بژاردە دژ بە بەکتریاکە.

تێ بی نی
هەروەک لە وێنەکانا دیارە ئیشکردن لەسەر ئەم جۆرە پشکنینە بەم جۆرەیە سەرەتا پلێتی ئەگار لە تاقیگە چەند جۆرێکی هەیە ئەگارەکان بەم جۆرەن نیوتریەنت ئەگار ،ماکۆنگی ئەگار ،ئیۆزیلین مەسیلین بلو ئەگار،بڵەد ئەگار ،چۆکەلێت ئەگار ،هتد بەکتریاکە کە لە ئەندامێکی توشبو لە ئاژەڵەکە وەرگیراوە بە سواپێک یان سامپڵێکی لێوەرئەگیرێت پاشان دیسکی ئەنتیبایۆتیکەکان کە چەن جۆرێکی جیاوازن لەسەر ئەم پلێتەی کە بەکتریاکە لەسەری زەرعکراوە ئەکرێتە سەر ئەم پلێتانەی ئەگارەکە پاشان ئەکرێتە ناو ئینکیوبەیتەر تا ماوەی ٤٨ سەعات دواتر لەئینکیوبیوتەر دەرئەهێنرێت هەر کامێک لە ئەنتیبایۆتیکەکان لە ئەنجامدا زۆن یان ناوچەکەی کە بەشێوەی بازنەییە فراوانتر بێت مانای وایە ئەو بەکتریایە هەستیارە بەرامبەر بەو ئەنتیبایۆتیکە بەپێچەوانەشەوە هەر کاتێک زۆن یان ناوچەکە هی هەر کام لە ئەنتیبایۆتیکەکان بچوکتر بێت مانای وایە ئەو بەکتریایە بەرگری هەیە دژی ئەو ئەنتیبایۆتیکە.

Coccidia in catنەخۆشی مشەخۆری کۆکسیدیا لە پشیلەداCoccidia may not be visible to the naked eye but that doesn't mean it c...
20/04/2024

Coccidia in cat
نەخۆشی مشەخۆری کۆکسیدیا لە پشیلەدا
Coccidia may not be visible to the naked eye but that doesn't mean it can't cause problems in your cat. This microscopic parasite infects the intestinal tract of cats and other species and causes coccidiosis, a condition of the intestinal mucosa. It can exist undetected in your cat so it's important to know how to see if your cat is infected and how to treat it.
کۆکسیدیا بە چاو نابینرێ بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە نەتوانرێ هۆکاری کێشەکەی کە توشی پشیلە بوە دیاری بکرێ،یەکێکە لە زیندەوەرە مشەخۆرە وردەکان کە لە ژێر مایکرۆسکۆبا ئەبینرێ لە ناوپۆشی ڕیخۆڵەدا،گرنگترین شت ئەوەیە کە بتوانرێ مشەخۆرەکە ببینرێ پاشان پشیلەکە چارەسەر بکرێ.
What Is Coccidia?
کۆکسیدیا چیە
Coccidia is a type of single-celled organism that is an intestinal parasite, but it is not a worm or an egg. There are many different species of coccidia but two species of coccidia are most common in cats: Isospora felis and Isospora rivolta. These parasites live in the cells of the intestines. It's inevitable that a cat will become infected with the Isospora felis species at least one time in its life.
جۆرێکە لە مشەخۆرە تاک خانەکان لە ڕیخۆڵەدا دەژی،نە کرمە نە هێلکۆکەیە،چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە بەڵام باوترین جۆر لە پشیلەدا بریتیە لە ئایزۆسپۆرا فیلیس و ئایزۆسپۆرا ڕیڤۆڵتا.
Toxoplasma and Cryptosporidium are also species of coccidia but the Isospora species are the ones that are most typically referred to as coccidia. Toxoplasma and Cryptosporidium are much less common than regular Isospora coccidia in cats.1
تۆکسۆپلازما و کریپتۆسپایریدیەم جۆری تری کۆکسیدیان بەڵام ئایزۆسپۆرا بەشێوەیەکی نمونەیی ئەگەڕێتەوە بۆ کۆکسیدیا،تۆکسۆپلازماو کریپتۆسپایرەم کەمتر باون لەپشیلەدا لەچاو ئایزۆسپۆرادا.

Symptoms of Coccidia in Cats
نیشانەکانی نەخۆشیەکە
Like other intestinal parasites, coccidia commonly affects the stool of an infected cat. However, many cats that are infected with coccidia do not have diarrhea or any other clinical signs. If there are going to be signs of the illness, the symptoms will begin to show up about 13 days after the cat ingests the parasites.
هەروەک مشەخۆرەکانی تری ڕیخۆڵە کۆکسیدیا کاریگەری لەسەر پیسایی پشیلەکە ئەبێت هەرچەندە زۆربەی پشیلە کە توشیش ئەبن سکچون و نیشانەکانی تریان تیا دەرناکەوێ ئەگەر بەرەو نیشانەکانی نەخۆشی بڕوات نیشانەنانی دەست پێئەکات لەسەروو ۱۳ ڕۆژی لەدوای ئەوەی کە پشیلەکە مشەخۆرەکە ئەخوات.
Symptoms
نیشانەکانی
Diarrhea
سکچون کە زۆرجار خوێناویە
Crying when defecating
گریان لەکاتی پیسایی کردن
Sensitive when its belly is pressed
هەستیارێتی کاتێ دەست ئەخرێتە سەر سک
Dehydration with sunken eyes
وشکبونەوەو چاو چون بە قوڵا
Skin tenting
کە پێست ڕائەکێشرێ بەئاسانی ناگەڕێتەوە
Vomiting
ڕشانەوە
Loss of appetite/lethargy
نەمانی توانای خواردن،لاوازبون

What Causes Coccidia in Cats?
هۆکارەکانی چیە
For a cat to become infected with coccidia, it needs to consume the parasite. This is most commonly done when a cat ingests an infected mouse or another cat's f***s. When a cat swallows the oocyst, which is the immature, infectious form of coccidia, the cat develops coccidiosis. A mother cat with coccidia can also transmit it to her kittens. A newborn kitten will begin to show symptoms when it's two weeks old.
بەهۆی خواردنی مشکی توشبو بە مشەخۆرەکە یان خواردنی پیسایی پشیلەی تر،کاتێک پشیلەکە ئۆئۆسست کە هێلکۆکەی مشەخۆرەکەیە قوتی ئەدات کۆکسیدیاکە گەشەینەکردوە ئەبێتە هۆی گەشەکردنی لە لەشدا و نەخۆشیەکە دروست ئەکات بەم جۆرە دایکی پشیلەکە نەخۆشی بۆ بەچکەکەی ئەگوازێتەوە ،بەچکەی تازە بوو نیشانەکانی لەسەر دەرئەکەوێ کاتێک لەتەمەنی دوو هەفتەدایە.
Diagnoses Coccidia in Cats?
دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
لەڕێگەی وەرگرتنی سامپڵ لە پیسایی پشیلەکەو پشکنین کردن بۆی.

How to Treat Coccidia
چارەسەرکردنی
To treat coccidiosis in a cat showing symptoms, your cat will need a specific type of anti-parasitic medication to kill the parasite. Usually, a drug called trimethoprim-sulfonamide is prescribed and given orally to your cat for about a week or up to 20 days to treat the infection. Even with treatment with certain medicines, there is the potential for persistent low-level traces of the infection until it is completely eradicated. Probiotics, prebiotics, and special diets may also be needed.
بە پێدانی ئەنتیبایۆتیکی ترایمیسۆپریم سەلفۆنئەماید لەڕێگەی دەمەوە لە هەفتەیەکدا یان سەرو بیست ڕۆژ وە زۆرجار پرۆبایۆتیکیش ئەتوانرێ بەکاربێت.

شەوی هەینیاللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعينأستَغْفَرُ اللهسبحان اللهالحمدللهلا إله إلا اللهالله أكبرلا ...
18/04/2024

شەوی هەینی

اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
أستَغْفَرُ الله
سبحان الله
الحمدلله
لا إله إلا الله
الله أكبر
لا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم
حَسْبِيَ الله وَنِعْم اَلوَكيْل
حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم
أسْتَغْفِرُ اللهَ وَأتُوبُ إلَيْهِ
اللهم اشفي مرضانا ومرضى المسلمين
سبحانك اني كنت من الظالمين
ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار
اللهم امين يارب العالمين

بسم اللە الرحمن الرحیم
بابەتی یەکەم :
بۆچى خوای گەورە وەڵامی دوعا و پاڕانەوەكانمان ناداتەوە ..؟!

خەڵكى پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم و وتیان : پەروەردگارمان دەفەرموێت: [ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ]. بەڵام بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە...؟!

ئەویش فەرمووی چونكە:
1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن.
2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن.
3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون.
4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان صلى الله عليه وسلم خۆش دەوێت كەچى ئێوە پشت لە سوننەتى هەڵدەكەن و گوێى نادەنێ.
5 ـ ئێوە خۆشەویستیتان بۆ بە هەشت پیشان دەدەن كەچى كارناكەن بۆ بەدەست هێنانى.
6 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە لەئاگرى دۆزەخ دەترسن كەچى ڕێگرى لە خۆتان ناكەن لە ئەنجام دانى گوناهەكان.
7 ـ ئێوە دەڵێن بەڕاستى مردن حەق و ڕاستە كەچى خۆتان بۆى ئامادە نەكردووە.
8 ـ ئێوە لەو شتانە دەخۆن كە خواى گەورە بۆتانى ئامادەكردووە كەچى سوپاسى ناكەن.
9 ـ ئێوە مردووى خۆتان دەنێژن كەچى سود و پەندی لێ وەرناگرن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ لاى پەروەردگارتان..

بابەتی دووەم :
جۆره‌كانی سوجدە : سوجدە سێ جۆری هەیە ،

1- سوجدەی تیلاوە ،
2- سوجدەی سەهو ،
3- سوجدەی شوكر ،

1- سوجده‌ى(التلاوة‌) سوجدەی قورئان خوێندن :

ئه‌م سوجده‌یه‌ له‌كاتى قورئان خوێندندا ده‌برێت له‌هه‌ندێك شوێندا خه‌تێك دراوه‌ له‌ژێر وشه‌یه‌ك ..هه‌ركات گه‌شتیته‌ ئه‌و شوێنه‌و ئه‌وئایه‌ته‌ت ته‌واوكرد ده‌بێت سوجده‌ى تیلاوه‌ به‌ریت ،

چۆنێتیەكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌ك سوجده‌به‌ریت و له‌سه‌ره‌تادا پێویست ناكات بڵێیت الله اكبر وه‌نابێت له‌ دواى سوجده‌كه‌ش سلام بده‌یته‌وه‌ وه‌كو سه‌لامى نوێژ..به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ده‌چیت بۆسوجده‌و دوعاكه‌ ده‌خوێنیت ویه‌كسه‌رهه‌ڵده‌سیته‌وه‌وده‌ست ده‌كه‌یته‌وه‌ به‌ قورئان خوێندن ،
ئه‌مه‌ش دوعاى سوجده‌ى تیلاوه‌یه‌
((سجد وجهی للذی خلقه ،وشق سمعه وبصره بحوله وقوته ،فتبارك الله احسن الخالقین))

واتا(ڕووى كڕنۆشم برد بۆئه‌وخوایه‌ى كه‌دروستى كردوم بینین وبیستنى بۆداڕشتووم وپێ به‌خشیوم به‌تواناو به‌ویستى خۆى ،پاكى وبێگه‌ردى وبێ كه‌م وكورتى بۆئه‌وخوایه‌یه‌ كه‌چاكترینى به‌دیه‌ێنه‌رانه‌)

2- سوجده‌ى سه‌هو :
ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌نوێژه‌وه‌ الله اكبر ده‌كه‌یت وده‌چیته‌ سوجده‌ دووجار دواتریش سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه‌ ..وله‌ سوجده‌كه‌دا ده‌ڵێت
(سبحان الله الذي لايسهو ولاينام‌) یان دەڵێی ، (سبحان ربی الاعلی وبحمدە)
تێبینى /
ئه‌م سوجده‌یه‌ له‌كاتى دروست بوونى گومان له‌كاتى نوێژدا ده‌برێت ،ئه‌گه‌ر به‌گومانى خۆت نوێژه‌كه‌ت ركعاتى كه‌م كردووه‌ ئه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى سه‌لام بده‌یته‌وه‌ ئه‌م كڕنۆشه‌ ده‌به‌یت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گومانت بردِ ڕكعاتى زیادت كردووه‌ ئه‌وه‌ دواى ته‌واوكردنى ته‌حیات و سه‌لام دانه‌وه‌ ئه‌م سوجده‌یه‌ ده‌به‌یت

3- سوجده‌ى شكور:-
ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بیستنى هه‌واڵێكى خۆش یان ئه‌نجامدانى كارێكى باش یان سه‌ركه‌وتنت له‌ئیشێكدا ....
یه‌ك سوجده‌ ده‌به‌یت وسى جار ده‌ڵێت
(سبحان ربی الاعلى) ..
له‌سه‌ره‌تادا الله اكبر ى ناوێت وله‌دواتریشدا سه‌لام دانه‌وه‌ى ناوێت....
ئه‌گه‌رهه‌ردووعایه‌كى تریش كه‌ده‌یزانیت وتایبه‌ته‌به‌سوپاسكردنى خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت بیخوێنیت.

Feline bordetellosis (Bb)نەخۆشی بەکتیری بۆردیتێلا لە پشیلەدا is a highly contagious respiratory disease caused by the ba...
13/04/2024

Feline bordetellosis (Bb)
نەخۆشی بەکتیری بۆردیتێلا لە پشیلەدا
is a highly contagious respiratory disease caused by the bacteria Bordetella bronchiseptica. It causes inflammation of the trachea and bronchi.
نەخۆشیەکی پەتایی بەهێزی کۆئەندامی هەناسەیە لە پشیلەدا بەهۆی بەکتریای بۆردیتێلا برۆنکۆسێپتیکاوە توشی پشیلە ئەبێ ئەبێتە هۆی هەوکردنی بۆری هەواو بۆریچکەکانی سی.

TRANSMISSION
گواستنەوەی نەخۆشیەکە
Bordetella spreads mostly through direct contact (licking, nuzzling)
بڵاوئەبێتەوە بەکتریاکە بەزۆری لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ واتە لە ڕێگەی لێسانەوە یان پەستان خستنە سەر لوت.
It can also be spread through the air (coughing or sneezing)
لەڕێگەی هەواوە بڵاوئەبێتەوە ئەمەش لە ڕێگەی پژمین و کۆکینەوە.
In a heavily contaminated environment survival may be long enough for indirect transmission to occur.
لەڕێگەی ناڕاستەوخۆ ئەمەش لەڕێگەی پیسی ژینگەوە.

CLINICAL SIGNS
نیشانەکانی نەخۆشیەکە
Retching
هێڵنج
Sneezing
پژمین
Watery nasal discharge
ئاو بەلوتا هاتنە خوارەوە
Coughing
کۆکین
Pneumonia, inappetence, fever, and lethargy in severe cases
هەوکردنی سییەکان،نەمانی توانای خواردن،تالێهاتن،لاوازبون لە حاڵەتی توندی نەخۆشیەکە

DIAGNOSIS
دەستنیشانکردن
The presence of Bb can be confirmed by either isolation and culture or PCR on oropharyngeal or nasal swabs.
لەڕێگەی زەرعکردن یان ئەنجامدانی پی سی ئاڕ یان وەرگرتنی نمونە لە لوت یان ناو قوڕگ و دەم .

Treatment for Bordetella in Cats
چارەسەرکردن
Such medicines include Doxycycline (or maybe a fluoroquinolone antibiotic), which is likely to be the most effective treatment. However, because certain bacteria are resistant to some antibiotics, it is often preferable to do sensitivity testing in a laboratory.
لەڕێگەی پێدانی ئەنتیبایۆتیکەکانی دۆکسیسایکلین یان فلۆرۆکیونۆلۆن ئەمانە کاریگەرن هەرچەندە هەنێ جار بەکتریاکە بەرگری هەیە لە دژی ئەنتیبایۆتیکەکان کەلەم کاتەدا پێویستە لە تاقیگە تێستی تایبەت بەئەنتیبایۆتیکەکان ئەنجامبدرێ.

شەوی هەینیسُبْحَانَ اللَّهِ الْحَمْدُ لِلَّهِلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ  اللَّهُ أَكْبَرُسُبحان اللّٰه و بحمدهِسُبحان الل...
11/04/2024

شەوی هەینی

سُبْحَانَ اللَّهِ
الْحَمْدُ لِلَّهِ
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ
اللَّهُ أَكْبَرُ

سُبحان اللّٰه و بحمدهِ
سُبحان اللّٰه العَظيم

استغفر اللّٰه و أتوبُ إليهِ
لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ
حَسْبِيَ اللّٰهُ وَنِعْمَ الْوَكِيل

الْحَمْدُلِلَهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَڪَا فِيهِ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ

بسم اللە الرحمن الرحیم
هەزاران درود و سڵاوات لە پێغەمبەر محمد صل الله عليه وسلم

عَنْ أَنَسٍ رَضي اللَّه عنْهُ، قَالَ: كانَ أَكْثَرُ دُعَاءِ النبيِّ صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم: "اللَّهُمَّ آتِنَا في الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الآخِرةِ حَسنَةً، وَقِنَا عَذابَ النَّارِ" مُتَّفَقٌ عليهِ .
زاد مُسلِمٌ في رِوايتِهِ قَال: وكَانَ أَنَسٌ إِذا أَرَاد أَنْ يَدعُوَ بِدعوَةٍ دَعَا بِهَا، وَإِذا أَرَادَ أَن يَدعُو بدُعَاءٍ دَعا بهَا فيه .
واته‌ : له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زۆربه‌ی دوعاكانی پێغه‌مبه‌رى خوا (ﷺ) ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌یفه‌رموو : خودایه‌ خێر و خۆشی دونیامان پێ ببه‌خشه‌ ؛ وه‌ خێر و خۆشی دواڕۆژیش ؛ وه‌ له‌ سزای ئاگر بمان پارێزه‌ .
وه‌ موسلیم له‌ریوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ی زیاد كردووه‌ و فه‌رموویه‌تی : ئه‌نه‌س – ره‌زای خوای لێبێت – كاتێك بیویستبا دوعا بكات به‌م دوعایه‌ له‌خوا ده‌پاڕایه‌وه‌ ؛ وه‌ كاتێك بیویستبا دوعا بكات به‌و وشانه‌ دوعای ده‌كات كه‌ له‌م دوعایه‌دا هه‌یه‌ .

باسی كه‌سێک ئەگەر پێنج ڕكات نوێژی كرد :

«1020» حَدَّثَنَا عُثْمَانُ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ حَدَّثَنَا جَرِيرٌ عَنْ مَنْصُورٍ عَنْ إِبْرَاهِيمَ عَنْ عَلْقَمَةَ قَالَ: قَالَ عَبْدُ اللَّهِ صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَلاَ أَدْرِي زَادَ أَمْ نَقَصَ- فَلَمَّا سَلَّمَ قِيلَ لَهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَحَدَثَ فِي الصَّلاَةِ شَيْءٌ. قَالَ: ((وَمَا ذَاكَ)). قَالُوا صَلَّيْتَ كَذَا وَكَذَا. فَثَنَى رِجْلَهُ وَاسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ فَسَجَدَ بِهِمْ سَجْدَتَيْنِ ثُمَّ سَلَّمَ فَلَمَّا انْفَتَلَ أَقْبَلَ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: ((إِنَّهُ لَوْ حَدَثَ فِي الصَّلاَةِ شَيْءٌ أَنْبَأْتُكُمْ بِهِ وَلَكِنْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ أَنْسَى كَمَا تَنْسَوْنَ فَإِذَا نَسِيتُ فَذَكِّرُونِي)). وَقَالَ: ((إِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلاَتِهِ فَلْيَتَحَرَّ الصَّوَابَ فَلْيُتِمَّ عَلَيْهِ ثُمَّ لْيُسَلِّمْ ثُمَّ لْيَسْجُدْ سَجْدَتَيْنِ)).

﴿صحيح ﴾

واته‌: له‌ عه‌لقه‌مه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ وتویه‌تی: (عبدالله) وتی: جارێ رسول اللە (ﷺ) نوێژی ده‌كرد _ ئیبراهیم وتی: جا نازانم لێی زیاد كرد یان لێی كه‌م كرد_ كاتێ كه‌ سه‌لامی دایه‌وه‌، پێیان وت: ئه‌ی رسول اللە (ﷺ) ئایا هیچ گۆڕانێك رویداوه‌ له‌ نوێژدا؟ فه‌رمووی: (بۆچی؟) وتیان: ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ ڕكاته‌ت كرد، قاچی نوشتانده‌وه‌و رووی كرده‌ قیبله‌ و دوو سه‌جده‌ی پێ بردن، له‌پاشدا سه‌لامی دایه‌وه‌، كاتێ لێ بوویه‌وه‌ رووی تێ كردین و فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له‌ نوێژدا رویبدایه‌ پێم ڕاده‌گه‌یاندن، به‌ڵام منیش ئاده‌میزادێكم وه‌كو ئێوه‌، چۆن ئێوه‌ شتتان له‌بیر ده‌چێ منیش هه‌روه‌ها، ئه‌گه‌ر شتێكم له‌یاد چوو بیرم بخه‌نه‌وه‌). وه‌ فه‌رمووی: (ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان گومانی هه‌بوو له‌ نوێژه‌كه‌ی و نه‌یزانی چه‌ند ڕكاتی كردووه‌، له‌سه‌ر كامیان زیاتر دڵنیا بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ باقی نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بكات – بۆ نمونه‌ له‌ نوێژێكی چوار ڕكاتیدا گومانی بۆ دروست بوو كه‌ سێ ڕكات یان چواری كردوه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر سێ ڕكاته‌كه‌ دڵنیا بوو، ئه‌وا ڕكاتێكی تر بكات، پاشان سه‌لام بداته‌وه‌، ئینجا دوو سه‌جده‌ی سه‌هو ببات).

بسم اللە الرحمن الرحیم جەژن پیرۆز بێت لە گشت موسڵمانان ان شاء الله خوای گەورە دوعاو نوێژ و ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانی لە گشت م...
09/04/2024

بسم اللە الرحمن الرحیم
جەژن پیرۆز بێت لە گشت موسڵمانان ان شاء الله خوای گەورە دوعاو نوێژ و ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانی لە گشت موسڵمانان و هەمومان قبوڵ کردبێت ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و سەربەرزی بۆ گشت موسڵمانان لە هەموو جیهان ان شاء الله
امين يارب العالمين
اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

Toxoplasmosis in catنەخۆشی مشەخۆری تۆکسۆپلازما لە پشیلەداToxoplasmosis is a disease caused by Toxoplasma gondii (T. gond...
20/03/2024

Toxoplasmosis in cat
نەخۆشی مشەخۆری تۆکسۆپلازما لە پشیلەدا
Toxoplasmosis is a disease caused by Toxoplasma gondii (T. gondii). This parasite can infect all warm-blooded animals, including humans. Cats are involved in the life cycle of this parasite, but rarely show any clinical signs. The life cycle begins with a cat eating infected prey animals or raw meat. Once the meat is ingested, T. gondii breaks free from cysts and starts to form eggs, which are called oocysts, in the cat’s gastrointestinal tract. The oocysts are excreted in f***s, and these eggs are stable in the environment and can tolerate harsh weather for months.
نەخۆشیەکە بەهۆی تۆکسۆپلازما گۆندیەوە ئەبێت مشەخۆرەکە توشی گیانەوەرە گەرمی گۆڕاوەکان ئەبێت کە مرۆڤ ئەگرێتەوە،مشەخۆرەکە بە سوڕێکدا ژیانی لە پشیلەگەدا ئەباتە سەر ،بەڵام بەکەمی نیشانەکانی دەرئەکەوێ لەسەری،سوڕی ژیانی بەوە دەست پێئەکات کاتێک پشیلەکە گۆشتی کاڵ بخوات ،یەکەمجار لە بەشێوەی بڵقێکە و لەشێوەی هێلکەدا دروست ئەبێت کە پێی ئەوترێ ئۆئۆسست لە کۆئەندامی هەرسی پشیلەکەدا،ئۆئۆست کە هێلکۆکەی مشەخۆرەکەیە لەڕێگەی پیساییەوە فڕێ ئەدرێتە دەرەوە،وە ئەم هێلکۆکانە جێگیرن لە ژینگەدا هەروەها بەرگەی کەشی سەخت ئەگرن بۆ مانگێک.
This cycle is not particularly harmful for cats. Some of the cysts will form deeper in the cat’s intestinal layer and multiply, which are known as tachyzoites. Tachyzoites can spread from the intestines throughout the body of the cat. They can form cysts in the cat’s muscles or brain and slowly multiply, which is referred to as a bradyzoite.
ئەم سوڕەی ژیانی مشەخۆرەکە بەدیاریکراوی زیانی نیە لەسەر پشیلەکە،هەندێک لە هێلکۆکەکان دروستئەبن لە قوڵایی چینەکانی ڕیخۆڵەی پشیلەکە و زۆربون یان دابەشبون ئەنجامئەدەن،کە ناسراوە بە تاکیزۆیت ،تاکیزۆیتەکان کە قۆناغی دوای هێلکەیی مشەخۆرەکەن بڵاو ئەبنەوە لەناو ڕیخۆڵەدا لەڕێگەی لەشی پشیلەکەوە،کە ئەبێتە هۆی دروستبونی کیس لەناو ماسولکەو مێشکی پشیلەکە کە بەهێواشی دابەشئەبێت کە پێی ئەوترێ برادیزۆیت.
The oocysts that are defecated by the cats then sporulate in the environment, which is a process that usually takes 1 – 5 days. Once the oocytes have sporulated, they can be infectious to other animals and humans. The main form of infection is through handling cat f***s in a litter box or in soil. The oocysts are inadvertently ingested by humans or purposefully ingested by other animals. Sporulated oocysts create cysts in various tissues throughout the body. Goats and cows can shed T. gondii tachyzoites in their milk if infected.
هێلکۆکەکان لەڕێگەی پیسایی پشیلەکەوە بڵاو ئەبنەوە بە ژینگەدا کە دەرەوەیان بەبەرگێکی ڕەق دەورەدراوە کەئەم کردارە ۱ بۆ ٥ ڕۆژ ئەخایەنێت واتە ئەو بەرگەی دەرەوەی هێلکۆکان کە بەرگێکی ڕەقە دروست ئەبێت ئەوەنە ڕۆژ ئەخایەنێ ،کە ئاژەڵی ترو مرۆڤ توشئەکات،سەرەکیترین ڕێگەی گواستنەوە لەڕێگەی پیساییەوە ئەبێت لەلیتەر بۆکس یان لە ناو لم،ئۆئۆسستەکان ئەچنە ناو لەشی مرۆڤ لەڕێگەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵی تری توشبو بە مشەخۆرەکە،مانگاو بزن توشی تۆکسۆپلازما گوندی ئەبن ئەویش بەوەی تاکیزۆیت ئەچێتە ناو شیرەکەیان.

Symptoms of Toxoplasmosis
نیشانەکانی نەخۆشیەکە
Clinical signs are most commonly seen in cats with impaired immune systems, such as those with feline leukemia virus (FeLV) or feline immunodeficiency virus (FIV).
نیشانەکانی بەشێوەیەکی باو لە پشیلەیەکدا ئەبینرێ کە کۆئەندامی بەرگری تێکچوبێت ئەویش بە ڤایرۆسەکانی فیلاین لیوکیمیاو نەخۆشی ڤایرۆسی دابەزێنەر یان نەمانی بەرگری لەپشیلەدا.
Symptoms of toxoplasmosis in cats can vary based on location of cysts, but commonly present as:
نیشانەکان ئەگۆڕێت ئەویش بەگوێرەی شوێن و هەبونی هێلکۆکەکان
Lethargy
لاوازبون
Fever
تالێهاتن
Inappetence
نەمانی توانای خواردن
Breathing abnormalities/pneumonia (if cysts are in the lung tissue)
ناتەواوی لەهەناسەدان و هەوکردنی سییەکان ئەگەر کیسەکان لە شانەی سییەکان بینران.
Icterus or jaundice (if cysts form in the liver)
Uveitis (inflammation in the anterior chamber of the eye)
زەردوویی ئەویش ئەگەر کیسەکان لە جگەردا بینرا
هەوکردنی پەردەی بەشی پێشەوەی چاو
Neurological abnormalities, including seizures, tremors, blindness, and circling.
ناتەواوی لە دەمار ،گەشکە،لەرزین،کوێربون،سوڕانەوە.
Acute death (seen most frequently in kittens infected in utero)
مردنی کورتخایەنکە ئەمەش لە پشیلەی بەچکە کە مشەخۆرەکە توشی منداڵدانی بوبێت.

Diagnosis
دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
This infection is diagnosed by a combination of clinical signs, physical exam findings, and further laboratory diagnostics (like antibody testing). IgG antibodies can be seen in a cat that has previously been infected and has an immunity to the parasite. Presence of IgM antibodies is indicative of an active infection. Polymerase chain reaction (PCR) testing can also be used to detect an infection in a symptomatic cat, and is often used in conjunction with antibody testing.
نەخۆشیەکە دەستنیشان ئەکرێت لە ڕێگەی نیشانەکانی،پشکنینی فیزیایی،پشکنینی تاقیگەیی.

Treatment of Toxoplasmosis
چارەسەرکردن
Treatment in cats involves symptomatic care based on clinical signs. This involves IV catheter and fluids, anti-nausea medication, and generalized supportive care depending on the severity of symptoms. Mainstay treatment of this infection is done with antibiotics like clindamycin or azithromycin. Clinical signs should start to show improvement in the first 2 – 3 days of treatment. Prognosis is generally considered good, but cats with liver and lung involvement can have a more guarded prognosis.
لەڕێگەی نیشانەکانیەوە ئەکرێت ئەویش بە هەڵواسینی ئاو ،پێدانی دەرمانی دژەهێڵنج،هەروەها چارەسەری سروشتی بەپشت بەستن بە توندی نیشانەکانی نەخۆشیەکە،پێدانی ئەنتیبایۆتیک بەتایبەت کلیندامایسن و ئەزیسرۆمایسین،بەگشتی حاڵی پشیلەکە باش ئەبێت بەڵام ئەگەر نەخۆشی جگەرو سیەکانی هەبێت هۆشیاری زۆر باشی ئەوێت.

Preventative Measures for Cats
ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکە
Prevention is important to minimize a cat’s exposure to this parasite. This includes limiting their access to infected prey and raw meat. Balanced, fully-cooked, commercially-prepared diets are recommended. Limiting rodent exposure and consumption can limit risk of infection. Cats should be encouraged to use a litter box indoors that is cleaned regularly to minimize outside defecation.
کوڵاندنی گۆشت بەڕێک و پێکی و نەهێشتنی بەرکەوتن لەگەڵ جرج ،پاک ڕاگرتنی لیتەر بۆکس ئەمەش بۆ ئەوەی لە دەرەوەی لیتەربۆکس پیسایی کردنی کەمببێتەوە.
To minimize human exposure, litter boxes should be cleaned daily, since it takes less than 2 days for sporulation to occur. Thorough hand cleaning should be practiced after emptying the litter box to prevent inadvertent exposure. When gardening or working in soil that cats have frequented, gloves should be worn and hands should be washed afterwards. People who are immunosuppressed, including pregnant women, should limit litter box exposure and practice hand hygiene if exposed to cat f***s. It was previously thought that immunosuppressed and pregnant women should not be around cats at all due to risk of toxoplasmosis, but that is no longer the CDC’s recommendation.
بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی پاککردنەوەی لیتەربۆکس ئەمەش بۆ ئەوەی دەست بەرپیسایی پشیلەکە نەکەوێت،ئاگاداربون لە ئافرەتی سکپڕ لە پاککردنەوەی لیتەر بۆکسی پشیلەکە چونکە خراپیەکان زیاتر لەسەر ئافرەتی سکپڕە.

شەوی هەینیاللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلمأستَغْفَرُ اللهسبحان اللهالحمدللهلا إله إلا اللهالله أكبرلاحول...
14/03/2024

شەوی هەینی
اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
أستَغْفَرُ الله
سبحان الله
الحمدلله
لا إله إلا الله
الله أكبر
لاحول ولا قوة الا بالله العلي العظيم
حسبي الله ونعم الوكيل
حسبي الله لا إله الا هو عليه توكلت وهو رب العرش العظيم
اللهم اشفي امراضنا و مرض المسلمين
اللهم امين يارب العالمين

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كاتێك له‌ناو ئه‌شكه‌وتی حراء یه‌كه‌مجار وه‌حی بۆ دابه‌زی ؛ فریشته‌ جبریل له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێك هات بۆلای و سوره‌تی اقرء ی بۆ خوێنده‌وه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) به‌ترسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌ خه‌دیجه‌ی خێزانی فه‌رموو دامبپۆشه‌ ؛ ئه‌ویش دایپۆشی هه‌تا ئه‌و ترسه‌ی له‌لا نه‌ما ؛ خه‌دیجه‌ - ره‌زای خوای لێبێت - پێغه‌مبه‌ری خوای (ﷺ) برد بۆلای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل كه‌ ئامۆزای خه‌دیجه‌ پیاوێك بوو له‌سه‌رده‌می نه‌فامی ببوو به‌ گاور ؛ پیاوێكی زۆر به‌ساڵاچووبوو ؛ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باسی خۆی بۆی كرد ؛ وه‌ره‌قه‌ وتی : ئه‌ی كوره‌ براكه‌م ئه‌وه‌ ئه‌و فریشتیه‌یه‌ كه‌ وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر موسی هێناوه‌ - علیه السلام - ؛ خۆزگه‌ ئه‌وكات گه‌نج ده‌بووم كاتێك قه‌ومه‌كه‌ت تۆ له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازیه‌ ده‌رده‌كه‌ن !
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئه‌وان من ده‌رده‌كه‌ن ؟!
فه‌رمووی : به‌ڵێ ؛ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێت ئیللا دوژمنایه‌تی كراوه‌ ؛ ئه‌گه‌ر من گه‌ییشتم به‌ورۆژه‌ زۆر به‌ توندی به‌رگریت لێ ده‌كه‌م و سه‌رت ده‌خه‌م ؛ پاشان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌ره‌قه‌ وه‌فاتی كرد .

بسم اللە الرحمن الرحیم اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم هەزاران سڵاوات بێت لە گیانی پێغەمبەرمان محمد صل ...
10/03/2024

بسم اللە الرحمن الرحیم
اللهم صل وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
هەزاران سڵاوات بێت لە گیانی پێغەمبەرمان محمد صل الله عليه وسلم
مانگی ڕەمەزان پیرۆز بێت لە گشت موسڵمانان ان شاء الله مانگی لێخۆشبون بێت داواکارین لە خوای گەورە نوێژ و ڕۆژوو تاعەت و عیبادەت و دوعای هەموو لایەک قبوڵ بکات
ربنا اتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار
اللهم امين يارب العالمين

کێن ئەوانەی ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن وەحوکمیان چیە ؟
یەکەم نەخۆش بەڕۆژوو نەبوونی
دروستە کەسی نەخۆش لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبێت ، ئەمە بەکورتی ، هەریەک: ابنُ حزمٍ، وابنُ قُدامةَ، والنوويُّ، وابن تَيميَّةَ، والزركشيُّ، وابنُ عابدين کودەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: ئەو نەخۆشیەی کەبەهۆی ڕۆژووەوە زیاد دەبێت:
گەر نەخۆش ترسا لەوەی بەهۆی بەڕۆژوو بوونەوە نەخۆشیەکەی زیاد بکات ، یاخود قورس بوو لەسەری وزیانی پێ دەگەیاند ؛ ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکان.

سێیەم: ئەو نەخۆشەی کەترسی هەیە ڕۆژوو زیانی پێ بگەینێت وببێتە هۆکاری لەنێو چوونی:
گەر ڕۆژوو زیانی بەنەخۆش دەگەیاند ، وترسی ئەوەی هەبوو بمرێت ، لەم حاڵەتەدا واجبە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، ومالکی ، وشافعیەکان ، وکۆمەڵێ لەحەنبەلیەکان تەئیکیدیان لێ کردۆتەوە.

چوارەم: نەخۆشیەکی کەم:
هەرکەس نەخۆشیەکی کەمی هەبوو ، وناڕەحەت نەدەبوو بەڕۆژوو گرتن وەک هەڵامەت ویاخود ئازارێکی کەم، وهاوشێوەیەکانی ، ئەوا دروست نی یە بۆی ڕۆژوو نەگرێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە .

پێنجەم: ئەو شتەی پێویستە لەسەر ئەو نەخۆشەی کەئومێدی چاک بوونەوەی لێ دەکرا:
ئەم کەسە واجبە لەسەری دوای چاک بوونەوە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کەنەیگرتوون هەریەک لە : ابنُ حزمٍ، وابنُ رُشدٍ، وابنُ قُدامةَ، وابنُ حَجَر الهيتمي کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

شەشەم: ئەو شتەی پێویستە لەسەر ئەو نەخۆشەی کەئومێدی چاک بوونەوەی لێ ناکرێت:
گەر کەسێک لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبوو وئومێدی چاک بوونەوەی لێ نەدەکرا ، وەک ئەوەی نەخۆشیەکەی بەردەوام هەبێت؛ ئەوا لەجێگەی هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک دەدات ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە ، وقسەی کۆمەڵێک لە زانیانی سەلەفە.

حەوتەم: حوکمی ڕۆژووی ئەو نەخۆشەی کەتوانای ڕۆژووی نی یە بەڵام زۆر لەخۆی دەکات وبەڕۆژوو دەبێت:

گەر نەخۆشێ توانای ڕۆژووی نەبوو بەڵام زۆری لەخۆی دەکرد وبەڕوژوو دەبوو ، ئەوا ڕۆژووەکەی دروستە ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە .

هەشتەم: گەر نەخۆشێک ڕۆژووی گرت وپاشان کەڕۆژ بووەوە چاک بووەوە:

لەم حاڵەتەدا پێویستە ڕۆژووەکەی تەواو بکات ونابێت بیشکێنێت ،ئەمەش بۆچوونی حەنەفیەکان ،وشافعیەکان ، وحەنبەلیەکانە.

نۆیەم: حوکمی واز هێنانی نەخۆش لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن لەحاڵەتێکدا گەر چاکبووەوە:

گەر کەسێکی نەخۆش بەهۆی نەخۆشیەوە بەڕۆژوو نەبوو بەڵام دواتر لەڕۆژدا چاک بووەوە ؛ لەم حاڵەتەدا زانایان ناکۆکن کەئایا پێویستە خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن یاخود نا ؟
جا دوو بۆچوون لەم بارەیەوە هەیە:
بۆچوونی یەکەم: واجب نی یە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن ، ئەوەش قسەی مالکیەکان وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکە لای حەنبەلیەکان ، و ابن عُثَيمين ئەم بۆچوونەی هەڵبژاردووە.

بۆچوونی دووەم: واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو دەشکێنن ، ئەوەش قسەی حەنەفیەکان وحەنبلیەکانە ،وبۆچوونێکیشە لای شافعیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.

دووەم: ڕۆژووی کەسێک لەسەفەردا بێت

یەکەم: حوکمی بە ڕۆژوو نەبوونی کەسێک لەسەفەردا بێت:
دروستە بۆ کەسێک کەلەسەفەردایە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

دووەم: حوکمی بە ڕۆژوو نەبوونی کەسێک لەسەفەردا بێت بەڵام ڕۆژوو قورس نەبێت لەسەری:
لەم حاڵەتەدا گەر کەسی موسافیر ڕۆژووی لەسەر قورس نەبوو ویەکسان بوو بەلایەوە بەڕۆژووبێت یاخود نەیگرێت ، ئەوا زانایان جیاوازن لەبارەی ئەم جۆرە کەسانەوە کە ئایا باش وایە بەڕۆژوو بێت یاخود بەڕۆژوو نەبێت ودوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە:
بۆچوونی یەکەم: باشتر وایە بەڕۆژوو بێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی ومالکی وشافعیەکان ،و ابنُ عُثَيمين ئەم بۆ چوونەی لا پەسەندە.

بۆچوونی دووەم: پێی وایە بەڕۆژوو نەبێت باشترە ، ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وبۆچوونی ابنِ تَيميَّةَ، وابنِ بازیشە.

سێیەم: حوکمی ڕۆژووی کەسێک لەسەفەردا بێت و ڕۆژوو گرتن قورس بێت لەسەری:

گەر ڕۆژوو گرتن قورس بوو لەسەر کەسێک کەلەسەفەردایە ، بەشێوەیەک بەڕۆژوو نەبوونەکەی بەلاوە خۆشتر بوو ، ئەوا باشتر وایە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە.

چوارەم: مانەوەی کەسێک کە لەسەفەردایە لەو جێگەیەیی کەسەفەری بۆ کردووە:
گەر زیاد لەچوار ڕۆژ مایەوە لەو جێگەیەیی کەسەفەری بۆ کردووە ئەوا دروست نی یە بۆی بەڕۆژوو نەبێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەمالکی ،وشافعی ،وحەنبەلیەکان.

پێنجەم: حوکمی ڕۆژووی ئەو کەسەی کەسەفەر کردنی وەک بەردەوام وایە:
دروستە ئەم کەسانە بەڕۆژوو نەبن ، وەک شۆفێری سەیارە وتەیارە وقیتار وشاحینەکان وهاوشێوەکانیان ، بەمەرجێک جێگایەکی هەبێت بگەڕێتەوە بۆی ، ئەمەش هەڵبژاردەی هەریەک لە ابنِ تَيميَّةَ، وابنِ عُثَيمين ـە.
شەشەم: قەزا کردنەوە وگێڕانەوەی ڕۆژوو بەنیسبەت کەسێک کەلەسەفەردایە وبەو هۆیەوە ڕۆژووی نەگرتووە:
لەم حاڵتەدا پێویستە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کەنەیگرتوون هەریەک لە: ابنُ حزمٍ، وابنُ رُشدٍ، وابنُ قُدامةَ، وابنُ حجَر الهيتميُّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

حەوتەم: حوکمی ڕۆژووی ئەوکەسەی کەلەسەفەردایەو ڕەمەزانی بەسەردا دێت:
لەم حاڵەتەدا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت ، هەریەک لە: ابنُ حزم، وابن قُدامةَ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

هەشتەم: گەر کەسێک لەمانگی ڕەمەزاندا بەشەو سەفەری کرد:
گەر کەسێک لەمانگی ڕەمەزاندا بەشەو سەفەری کرد ،وپێش بانگی بەیانی لەوڵاتەکەی دەرچوو ئەم کەسە دەتوانێت بۆ بەیانی ئەو ڕۆژە وڕۆژانی دواتریش ڕۆژووەکەی بشکێنێت یاخود نەیگرێت ،ئەمەش بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە وبۆچوونی زۆر لەزانایانە.

نۆیەم:حوکمی ڕۆژووی ئەوکەسەی کەلەڕەمەزاندایە وبەڕۆژ سەفەر دەکات:
لەم حاڵەتەدا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت ، ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە وقسەی موزەنیە لەشافعیەکان ، وبۆچوونی کۆمڵێک لەسەلەفە ،و ابنُ المُنذِر، وابنُ عُثَيمين پێیان پەسەندە.

دەیەم: حوکمی خۆ گرتنەوەی کەسێک کەلەسەفەر گەڕاوەتەوە لەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە لەو چەند سەعاتەی کەماوە لەڕۆژ:

گەر کەسێک لەڕۆژانی ڕەمەزاندا لەسەفەر گەڕایەوە وبەڕۆژوو نەبوو ، ئەوا زانایان جیاوازن لەبارەی ئەم کەسەوە کەئایا پێویستە خۆی بگرێتەوە لەوشتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە یاخود نا ؟
جا دوو بۆچوونیان هەیە لەم بارەیەوە:
بۆچوونی یەکەم: واجب نی یە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەوشتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ، ئەمەش قسەی مالکیەکان ، وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکە لای حەنبەلیەکان ،و ابن عُثَيمين ئەم بۆچوونەی لا پەسەندە.

بۆچوونی دووەم: واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لەوشتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ، ئەمەش قسەی حەنەفیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وبۆجوونێکی شافعیەکانیشە ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، و ابنِ باز ئەم بۆچوونە هەڵبژاردووە.

یازدەیەم: حوکمی بەڕۆژوو نەبوونی موسافیرێک کەبەئامێرە ئاسانەکان کەئەزیەت بەخش نین سەفەر دەکات:
دروستە بەڕۆژوو نەبێت ، هەرچەند بەو ئامێرانە سەفەر بکات کە ئاسانە وئەزیەت بەخش نیە ، جا توشی ناڕەحەتی بێت یاخود نا : ابنُ تَيميَّةَ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

سێیەم: ڕۆژووی پیاوان وئافرەتانی بەساڵا چوو

یەکەم: حوکمی ڕۆژووی پیاوان وئافرەتانی بەساڵا چوو:

بۆ هەریەک لە پیاوان وئافرەتانی بەساڵا چوو هەیە بەڕۆژوو نەبن گەر توانای ڕۆژوو گرتنیان نەبوو هەریەک لە: ابنُ المنذر، وابنُ حَزمٍ، وابنُ عبدِ البَرِّ کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: ئەوەی پێویستە لەسەر پیاوان وئافرەتانی بەساڵا چوو لەحاڵەتێکدا کەبەڕۆژوو نەبوون:

گەر پیاوان وئافرەتانی بەساڵا چوو بەڕۆژوو نەبوون ئەوا پێویستە لەسەریان بۆ هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک بدەن ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لەحەنەفی وشافعی وحەنبەلیەکان.

چوارەم : ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر

حوکمی ڕۆژووی ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر :
دروستە ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر لەڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەبن ، جا جیاوازی نی یە گەر ترسیان لەخۆیان هەبێت یاخود منداڵەکانیان ، ئائەمە بەکۆدەنگی چوار مەزهەبەکە وبۆچوونی زۆر لەزانایانە.

سەبارەت بە گرتنەوە و كەفارەتی ڕۆژووى ئافرەتی دوو گیان وشیر دەر سێ‌ جۆر بۆ چوون هەیە لە نێو زانایان .
یەکەم : هەندێكیان دەڵێن تەنها كەفارەت دەدەن گرتنەوەیان بۆ نیە: بەبەڵگەی ئەم فەرموودانە، عبدالله ی كوڕی عباس (رحمە اللە ) ، دەڵێت : (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها في رمضان قال: يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط مسلم ، (الارواء): 4/19.
واتە: هەر كاتێك ئافرەتی حامیلە ترسا لە نەفسی خۆی ، وە ئافرەتی شیردەر ترسا لە منداڵەی لە مانگی ڕەمەزاندا ، ئەوە ڕۆژووەكەیان دەشكێنن ، وە خواردن دەدەن بە فەقیر لە جیاتی گشت ڕۆژێكیان(واتە: بەرامبەر هەر ڕۆژێك دەبێت فەقیرێك تێر بكەن) وە گرتنەوەیان بۆ نیە .
وە عبدالله ی كوڕی عباس و عبدالله ی كوڕی عومەر دەڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضى) . صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 .
واتە: ئافرەتی حامیلە و شیردەر ئەگەر مەترسیان هەبوو ڕۆژیان دەشكێنن و نایگرنەوە (تەنها دانی خواردنیان لەسەر) .
دووەم : وە هەندێك لە زانیان دەڵێن تەنها گێڕانەوەیان لەسەرە: دەڵێن چونكە حوكمی ئەم جۆرە ئافرەتانە وەكو حوكمی كەسی نەخۆش وایە اللە تعالی ئەفەرمووێت: (وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185.
واتە: هەر كەسێك نەخۆش بوو یان لەسەفەر بوو بۆی هەیە ڕۆژووەكەی بشكێنێت و پاشان دوای ڕەمەزان بیگرێتەوە . دەڵێن اللە لەم ئایەتە پیرۆزەدا تەنها باسی گرتنەوەی كردووە باسی دانی خواردنی نەكردووە . فتاوی اللجنە الدائمە : 10/220 .
سێیەم : وە هەندێك لە زانایان دەڵێن: ئەگەر لەبەر مەترسی منداڵەكەی ڕۆژووەكەی بشكێنێت ئەوە دەبێت لەگەڵ گرتنەوەی ڕۆژووەكەی خواردنیش بدات ، بەڵام ئەگەر لەبەر مەترسی خۆی بێت تەنها گێڕانەوەی لەسەرە . مجموع فتاوی ورسائل ابن عثیمین : 19/164.
تێبینی : ئافرەتان كردەوە بەكام یەكێك لەم بۆچونانە بكەن بۆیان دروستە إن شا‌ء اللە

پێنجەم: چەند هۆکارێکی تر کەوا دەکەن دروست بێت ڕۆژوو نەگیردرێت

یەکەم: کاری قورس کردن:
ئەو کەسانەی کاری قورس ئەنجام دەدەن واجبە بەڕۆژوو بن، و هاوشێوەی نەخۆش وموسافیر نین ، وپێویستە لەسەریان لەئێوارەوە نیەت بێنن وڕۆژوو بگرن ، بەڵام گەر کەسێک کارێکی زۆر قورسی دەکرد و وازهێنان لەکارەکەی زیانی پێ دەگەیاند وترسی هەبوو بمرێت ، یاخود زیانێکی گەورەی پێ بگات ؛ لەم حاڵەتەدا تەنها بەپێی پێویست بەڕۆژوو نابێت ودواتر باقی ڕۆژەکە کەماوە خۆی دەگرێتەوە لەو شتانەی کەڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ودواتر لەگەڵ خەڵکدا فتار دەکاتەوە ، وپێویستە لەسەری دواتر ڕۆژووەکە بگرێتەوە.
لە (الفتاوى الهندية)دا ،هاتووە: (المُحترِفُ المُحتاجُ إلى نفقَتِه عَلِمَ أنَّه لو اشتغل بحِرفَتِه يلحَقُه ضَرَرٌ مُبيحٌ للفِطرِ، يَحرُمُ عليه الفِطرُ قبل أن يَمرَضَ، كذا في القُنْيةِ) ((الفتاوى الهندية)) (1/208)، وانظر ((حاشية ابن عابدين)) (2/420).
واتە: کەسی کاسبکاری موحتاج کەپێویستی بەنەفەقەیە وبزانێت گەر بەڕۆژوو بێت زیانی پێ دەگات ، لەم حاڵەتەدا حەڕامە ڕۆژووەکەی بشکێنێت پێش ئەوەی نەخۆش کەوێت ،بەم شێوەیە لەکتابی (القُنْيةِ) دا هاتووە.

البهوتي دەڵێت: (وقال أبو بكر الآجري: مَن صنعَتُه شاقَّةٌ، فإن خاف بالصَّومِ تلفًا؛ أفطَرَ وقَضَى، إن ضَرَّه تركُ الصَّنعةِ، فإن لم يَضُرَّه تَرْكُها أثَمِ بالفِطرِ، ويَتركُها، وإلَّا- أي: وإن لم ينتَفِ التضَرُّر بتركِها- فلا إثمَ عليه بالفِطرِ للعُذرِ) ((كشاف القناع)) (2/310). وانظر ((التاج والإكليل)) للمواق (2/395).
واتە: ئەبو بەکری ئاجوڕی دەڵێت: ئەو کەسەی کاری زەحمەت و قورس دەکات ، گەر ترسا بەهۆی ڕۆژووەوە لەنێو بچێت ؛ ئەوا بەڕۆژوو نابێت ودواتر قەزای دەکاتەوە ، ئەمە گەر وازهێنان لەکارەکەی زیانی پێ بگەیەنێت ، خۆ ئەگەر وازهێنان لەو کارە زیانی پێ نەدەگەیاند ئەوا تاوان بار دەبێت گەر بەڕۆژوو نەبێت، ودەبێ وازی لێ بێنێت ، خۆ ئەگەر بەواز هێنان لێی زیانی پێ دەگەشت ، ئەوا تاوان بار نابێت بەڕۆژوو نەبێت چونکە عوزری هەیە.

دووم: کەوتنە حاڵەتی ناڕەحەتیەوە بەهۆی تینوێتی وبرسێتیەوە:
هەرکەس توشی حاڵەتی ناڕەحەتی بێت بەهۆی تینوێتی وبرسێتیەوە وترسی لەنێو چوونی هەبێت ، ئەوا واجبە لەسەری ڕۆژووەکەی بشکێنێت ، وپێویستە لەسەری دواتر قەزای بکاتەوە ، ئەمەش بۆ چوونی مالکی ، وشافعیەکانە.

سێیەم: حوکمی ئەو کەسەی بەزۆر ڕۆژووی پێ دەشکێندرێت:
گەر کەسێک زۆری لێ کرا لەشکاندنی ڕۆژوودا وئەویش شکاندنی ؛ئەوا تاوان بار نابێت ، وڕۆژووەکەی دروستە ، جا جیاوازی نی یە گەر ڕۆژ شکاندنەکە کەسانی تر پێی هەستابن وەک ئەوەی ئاو کرابێتە قوڕگێەوە یاخود خۆی
خۆی بیشکێنێت ، ئەمەش بۆ چوونی حەنبەلیەکان ، وشافعیەکانە.

چوارەم: جیهاد وتێکۆشان لەپێناوی اللە دا
کەسێک لەجیهاد وتێکۆشاندا بێت لەپێناوی اللە دا ئەوا دروستە ڕۆژوو نەگرێت ، ئەمەش بۆ چوونی حەنەفیەکان ، ومالکیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وفەتوای ابنُ تَيميَّةی لەسەرە کاتێ کەهێزی موسوڵمان گەشتن بەدوژمن لەدیمەشق ، و ابنُ القَيِّم ئەم بۆچونەی سەرخستووە.

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 08:00 - 19:30
Tuesday 08:00 - 19:30
Wednesday 08:00 - 19:30
Thursday 08:00 - 19:30
Friday 08:00 - 19:30
Saturday 08:00 - 19:30
Sunday 08:00 - 19:30

Telephone

+9647515170685

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.ڕێبین احمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.ڕێبین احمد:

Videos

Share

Nearby pet stores & pet services