سرووشتی كوردستان

سرووشتی كوردستان .

13/10/2023
جوانی كوردستان
02/04/2023

جوانی كوردستان

ئه‌وانه‌ی زۆر ئاره‌زوو ماستی ده‌كن بۆیان تاگ بكه‌ن
14/11/2022

ئه‌وانه‌ی زۆر ئاره‌زوو ماستی ده‌كن بۆیان تاگ بكه‌ن

14/11/2022
كێ بیری ماموه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵی پشده‌ر و بیتوێن
13/11/2022

كێ بیری ماموه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵی پشده‌ر و بیتوێن

گۆرانی یه‌كی زۆر خۆشی عمر عبدی
13/11/2022

گۆرانی یه‌كی زۆر خۆشی عمر عبدی

زانیاری له‌سه‌ر قه‌زای قه‌ڵادزێشاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە ١٣٤ کیلۆمەتر لێیییەو...
12/11/2022

زانیاری له‌سه‌ر قه‌زای قه‌ڵادزێ
شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە
پارێزگای سلێمانییە و نزیکە ١٣٤ کیلۆمەتر لێیییەوە دوورە. لە ڕۆژھەڵاتییەوە ھاوسنووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و شارەکانی سەردەشت و میراوەیە، لە ڕۆژاواشەوە ڕانیە، لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانەوە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەتە.

قەڵادزێ
قەڵادزە
قلعةدزة، Qala daza

وڵات
عێراق
ھەرێمی فێدراڵ
ھەرێمی کوردستان
پارێزگا
سلێمانی
قەزا
پشدەر
ناحیە
ناحیەی قەڵادزێ (ناوەند)
بەرزایی
٦٧٠ مەتر (٢٬٢٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
(٢٠٠٧)
• سەرجەم
١٤٠٫٩٣٦
زمان و ئایین
• زمان
کوردی (سۆرانی)
• ئایین
سوننی شافعی
ناو
وشەی قەڵادزێ ڕەنگە لە دوو وشەی قەڵا و دزێ پێک ھاتبێ کە دزێ ڕەنگە ئاماژە بێت بە ڕووباری زێی بچووک کە لە نزیکی ئەم شارەدایە. قەڵادزێ لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا ناوی حەمیدییە بوو کە بە ئیفتیخاری عەبدولحەمیدی دووەم ئەم ناوەی لێ نرابوو.

گەڕەکەکانی قەڵادزێ
(گەڕەکی خانەقا، گەرەکی ئاشتی، گەرەکی ئازادی، گەرەکی گربداخ، گەرەکی ئیمام قاسم، گەرەکی ڕاپەرین، گەرەکی بابان، گەرەکی نەورۆز، گەرەکی کۆرەو، گەرەکی ساوێن، گەرەکی مەشخەڵان، گەرەکی شەھیدان، گەرەکی مامەندە، گەرەکی باخان، گەرەکی فەرنبەران، گەرەکی بنار، گەرەکی چوارچرا)

ڕۆشنبیران و شاعیران
احمد شێواو (شاعیر) ١٩٣٧–١٩٩٩

عەزیز سەلیم (شێوەکار)١٩١٥–٢٠٠٣

حەمەی ئایشێ (شانۆکار)١٩٣٢–٢٠٠٤

محمد فیدا (ڕوناکبیر) ١٩٢٩–١٩٨٤

مێژوو
قەڵادزێ لە ساڵی ١٩٤٨ دەبێت بە قەزا، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان دەکرێ، کەزانکۆی سلێمانی ئەوکات بۆ قەڵادزێ گوێزرابوەوە بووە ھۆی شەھید کردنی چەند خوێندکارێکی زانکۆ و ھاووڵاتیانی ئەو شارە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢ بۆ یەکەم جار لە کوردستاندا دانیشتووانی شارەکە ڕادەپەڕن دژ بە حکوومەتی ئەو کات، لە ساڵی ١٩٨٩ دانیشتووانی پشدەر ڕادەگوێزرێن بۆ ئۆردوگاکانی بازیان و خەبات و ھتد.

شوێنە مێژوویەکان: قەڵای قەڵادزێ، مەزارگەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە، شێخ فەرخ

ئاو و ھەوا
ئاو و ھەوای ناوچەی پشدەر بە زۆری لە ئاو و ھەوای ناوچەی دەریای ناوەڕاست دەچێت تەنیا. پلەی گەرمای ھاوین دەگاتە (٣٩) پلەی سەدییە. ئەمە بە شێوەیەکی گشتییە بەڵام ھەندێک ساڵ بەرزترین پلەی گەرما لە ھاوین دا سنووری (٤٥) پلەی سەدیش دەبەزێنێت.

ناحیەکانی قەزای پشدەر
ناحیەکان

ناوەندی
سەنگەسەر
ژاراوە
ھێرۆ
ئیسێوە
ھەڵشۆ
قەزای پشدەر لە ٢٨٤ گوند پێکدێت.

زانیاری له‌سه‌ر قه‌زای حاجیاواقەزای حاجیاوا (بە لاتینی: Hajiawa) بەپێی ھەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و دەکەوێت...
12/11/2022

زانیاری له‌سه‌ر قه‌زای حاجیاوا

قەزای حاجیاوا (بە لاتینی: Hajiawa) بەپێی ھەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە، و لەبەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە و بەشی خۆراوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیە، و لەسەرئاستی ھەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵات.

حاجیاوا
Hajiawa

وڵات
عێراق
هەرێمی فێدراڵ
هەرێمی کوردستان
پارێزگا
پارێزگای سلێمانی
دەسەڵات
• جۆر
ئەنجومەن-بەڕێوەبەرایەتی
• بەڕێوەبەری قەزای حاجیاوا
ئەزوەر جەعفەر بابکر
بەرزایی
٥٧٣ مەتر (١٬٨٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
(٢٠١٥)
• سەرجەم
٧٠٠٠٠ کەس
زمان و ئایین
• زمان
کوردی (سۆرانی، موکریانی)
• ئایین
سوننی شافعی
حاجیاوا (١٢٩ کم) لە پارێزگای سلێمانییەوە دوورە.
حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە، لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٤ دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەھرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە، و لە سالی ٢٠١٣وە ئەزوەر جەعفەر بابکر بەڕێوەبەری ناحیەیە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (٣١) سی و یەک فەرمانگەیە کە ئەمانەن:

فەرمانگەکانی حاجیاوا

بەڕێوە بەرایەتی ناحیە
سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا
یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا
بنکەی پۆلیسی حاجیاوا
بنکەی پۆلیسی ھاتووچۆ
بنکەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
بنکەی پۆلیسی دارستان
بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی
بنکەی پۆلیسی ماکۆک
فەرمانگەی کارەبا
فەرمانگەی دادنووس
فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن
بەشی خۆراک
نوسینگەی گواستنەوە
فەرمانگەی ئاوی حاجیاوا
کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
دارایی حاجیاوا
ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا
فەرمانگەی تاپۆ
بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردن
نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
مەڵبەندی تەندروستی شەھید حسێن بەستەستێنی
بنکەی تەندروستی کانی ماران
بنکەی تەندروستی خواروو
بنکەی تەندروستی کفرەدۆڵ
نوسینگەی زانیاری
مەڵبەندی کێش کردنی حاجیاوا
فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی حاجیاوا
بەڕێوە بەرایەتی ناحیە
دەستکاری
حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٤ دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەھرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە، ولە سالی ٢٠١٣ و (ئەزوەر جەعفەر بابکر) بەڕێوەبەری ناحیەیە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (٣١) سی و یەک فەرمانگەیە.

شارەوانی حاجیاوا

لە ڕێکەوتی (١٦ی ئازاری ١٩٩٧) دەستی بە کار کردووە وەکو لقێکی خزمەتگوزاری سەر بە شارەوانی ڕانیە کە تەنھا کاری پاککردنەوەی شاری لە ئەستۆ بووە، بە ڕێز (عبدالرحمان محمود) بەپرسی ئەو لقە بووە، و (سلیم بایز) ژمیریاری ئەو لقە بووە، بە فەرمانی وەزاری ژ (٢٩٧٨) شارەوانی حاجیاوا[١] کراوە بە پلە (٢) دوای ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٠٠ (عبدالرحمان محمود) وەکو سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی ھەڵبژێردرا پاشان لەسەر داوای شارەوانی بەفەرمانی وزرای ژ (٤١٢٠) کراوە بە شارەوانی پلە (١) ئەوانی تا ئێستا سەرۆکی شارەوانیان کردووە تاکو ئێستا ساڵی (٢٠١٧) بریتییە لە (عبدالرحمن محمود حمە، خضر حاجی رسول، عباس احمد عباس، احمد علی احمد، خالید خدر ابراھیم). ناوەندی شار (قەزا) لە چەند گەڕەکێک پێک دێ کە ژمارەیان (١٥) گەڕەکە (١- تیکۆشەر ٢- دابان ٣- ڕاپەڕین ٤-پێشەوا ٥- سەردەم ٦- ئازادی ٧- شەھیدان ٨- ماکۆک ٩- دەروازە ١٠- نەمرود ١١- فەرمانبەران ١٢- چوارچرا ١٣–٥ی ئازار ١٤- کوردستان ١٥- شیشار.

گوندەکانی حاجیاوا

حاجیاوا ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ٢٤ گوندە کە لەرووی جوگرافی یەوە دابەش بوون بەسەر باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای حاجیاوا، (١٤)گوند ئاوەدانە. (١٠)گوند چۆڵە، ناوی گوندەکانی:

گوندی پوکەی خواروو
گوندی پوکەی سەروو
گوندی تاقۆڵان
گوندی چۆڵیاوا
گوندی حاجی ئاوای کۆن
گوندی خەلیفە
گوندی دەرماناوا
گوندی دووپشکە
گوندی دۆڵناران
گوندی زینگزینگە
گوندی قاجە
گوندی قوڕەبەراز
گوندی قولەی کانی ماران
گوندی کانی توان
گوندی کانی ماران
گوندی کفرەدۆڵی خواروو
گوندی کفرەدۆڵی سەروو
گوندی کونەکۆتر
گوندی گەرمکەداڵ
گوندی گردی تلێ
گوندی میرەبەگ
پەروەردە
قوتابخانە بنەڕەتییەکان
دەستکاری
قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان
قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان دەکەوێتەگەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا پەخشان حسن اسماعیل بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە… سالی ١٩٨٨ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا
قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا دەکەوێتە گەڕەکی سەردەم ھەروەھا م ئەحمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەرە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی شیشار
قوتابخانەیبنەڕەتی شیشار لە گەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عوسمان ڕەسول بایز بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٩ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ
قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ دەکەوێتە گەرەکی چوارچرای حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاراس خاڵە بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە
قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە لە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاسۆ محمد مولان بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالێ ٢٠٠٣دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات
قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات دەکەوێتە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا لەگەل خوێندنگەی پێشمەرگەی بنەرەتی لەیەک بینادان، بەرێوەبەری قوتابخانەیە بەرێز مامۆستا کنێر عبداللە، سالێ ١٩٩٠ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر
قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر دەکەوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە حاجیاوا، ھێمن حاجی مستەفا بەڕێوەرە، قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی سەرسیان
قوتابخانەی بنەرەتی سەرسیان دەکەوێتە گەرەکی ٥ ی ئازار سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا
قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا لە گەرەکی چوارچرا ی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ڕزگار محمود کوێخا ئەحمد بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالێ ٢٠١٥ دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە
قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عبداللە محمد محموود بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٠دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر
قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا سمکۆ محمد سوارە بەرێوەبەریقوتابخانەیە، سالێ ١٩٨٨دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران
قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، بەرێوەبەری خوێندنگەکە بەرێز مامۆستا ئارام حسێن محمد، سالێ ١٩٨٩دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی کۆمار
قوتابخانەکە دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، سالی ٢٠١٧ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات
قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات دەکەوێتە ناو بینای قوتابخانەی بنەرەتی حاجیاوا و ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار
قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا حوێز علی حوێز بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالی ٢٠١٦دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمان
قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمانی ئێواران دەکوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە ناو بینای ئامادەیی ھەرێمە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی گزنگی ئینگلیزی ناحکومی
قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی مامۆک لە حاجیاوا م بارزان بەرێوەبەرە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک
قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ئازار ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

قوتابخانەی بنەڕەتی قەندیل
قوتابخانەی بنەرەتی قەندیل بەرێز م ھەرێم بەرێوەبەری قوتابخانەیە دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا ساڵی ٢٠١٢دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو
قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو لە گوندی پوکەی سەربەناحیەی حاجیاوایە و بەرێز مامۆستا شوان علی محمود بەرێوەبەری خوێندنگەیە سالی ١٩٩٦ دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی کانی ماران
خوێندنگەی بنەرەتی کانی ماران دەکەوێتە گوندی کانی مارانی سەر بە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا کمال جلال عزیز بەرێوەبەری خوێندنگاکایە و ٢٠ خوێندکار دەرس وانە دەخوێنێت لە خوێندنگەکە، سالێ ١٩٥٦دامەزراوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران
قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران دەکەوێتە گوندی قولەی کانی ماران بەرێز مامۆستا کارۆخ مەجید بەرێوەبەری خوێندنگەیە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە.

خوێندنگا ئامادەیییەکان

خوێندنگای ئامادەیی حاجیاوا
خوێندنگەی ئامادەیی حاجیاوا دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا یەکەم ئامادەیی شارەکەیە، بەرێز مامۆستا عبدالقادر عبداللە ئەحمد بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە.

خوێندنگای ئامادەیی ئایندە
خوێندنگای ئامادەیی ئایندە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە بەریز م ئەحمەد عبدالرحمن بەڕێوەبەرە، دەکەوێتە گەرەکی ئازادی.

خوێندنگای ئامادەیی ھەرێم
خوێندنگەی ئامادەیی ھەرێم دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا دلێر برایم سەلیم بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.

خوێندنگای ئامادەیی سەردەم
ئامادەیی سەردەم لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەلال ئەحمد ئەمین بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە.

خوێندنگای ئامادەیی موکریان
خوێندنگەی ئامادەیی موکریان دەکەوێتە گەرەکی چوارچرا لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەزا مەجید دەروێش بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە…

خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران
خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران دەکەوێتە بینای قوتابخانەی بنەرەتی خەرمان و بەریز مامۆستا کامەران بەڕێوەبەرە سالی ٢٠١٦ دامەزراوە

خوێندنگای ئامادەیی کانی ماران
خوێندنگەی ئامادەیی کانی ماران لە گوندی کانی ماران ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە

خوێندنگای ئامادەیی زیرەک
خوێندنگای ئامادەیی زیرەکی ناحکومی دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ی ئازار ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە

دانیشتووان

ژمارەی دانیشووانی سەنتەری حاجیاوا زیاتر لە ٦٢٠٠٠ ھەزار کەسە. کۆی گشتی دانیشووانی ناحیەکە بە گوندەکانییەوە ٧٣٠٠٠ ھەزار کەسە، حاجیاوا لەم گەڕەکانە پێکدێت:

سەردەم
شەھیدان
ماکۆک
فەرمانبەران
چوارچرا
ئازادی
دەروازە
پێشەوا
ڕاپەڕین
تێکۆشەر
دابان
پێنجی ئازار
کوردستان
شیشار.
پارکەکان
دەستکاری
باخی گشتی حاجیاوا
باخچەی شەھیدان
باخچەی ئەندازیاران
باخچەی قەندیل
باخچەی دابان
باخچەی دەروازە
پارکی خێزانی
پارکی تێکۆشەر
پیشەسازی
ئاژەڵداری
دەستکاری
- قەزای حاجیاوا خاوەنی مەیدانی ئاژەڵە، کە بووەتە ھۆی سەرچاوەی ژیانی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەکە و زۆر لە شارو شارۆچکەکانی دەورو بەری ناحیەکە، کە ڕۆژانە بەردەوام بازرگانی ئاژەڵداری باشی تێدا ئەنجام دەدرێت.

- بۆ گرنگی دانی زیاتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاژەڵداری لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا کراوەتەوە کە سنوورێکی فراوانی بە دەستەوەیە بۆ خزمەتکردن بە بواری ڤێتێرنەری و بواری ئاژەڵداری.

ئایین

زۆرینەی دانیشتووانی حاجیاوا موسڵمانن و لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەرینە. لە حاجیاوادا ٦١ مزگەوت ھەیە.

ناوی مزگەوتەکان

مزگەوتی گەورەی حاجیاوا
مزگەوتی گەورەی شارەکەیە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠٠ مەتر دووجا دروستکراوە، ساڵی ١٩٨٨ بەردنی بناغەی دانراوە و ساڵی ٢٠١٤ لەسەر شێوازیکی نوێ دروستکراوەتەوە، دەکەوێتە سەنتەری شارەکە و گەڕەکی ئازایی، بەریز مامۆستا ئیبراھیم سەلیم وتار بێژ و پێشنوێژی مزگەوتە..
مزگەوتی شەھیدان
مزگەوتی دابان
مزگەوتی ماکۆک
مزگەوتی قەلاوەییان
مزگەوتی مەلا مەحموود
مزگەوتی مەلا عبدالکریمی مودەڕیس
مزگەوتی ئاشتی
مزگەوتی سەردەم
مزگەوتی پێشەوا
مزگەوتی پەڕۆیان
مزگەوتی زودیان
مزگەوتی مەدینە
مزگەوتی بیلالی حەبەشی
مزگەوتی تەقوا
مزگەوتی شافیعی گەورە
مزگەوتی شافعی گەورە ناسراو بە مزگەوتی دێلێژەییان دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا بەرێز مامۆستا حسن ئەحمەد وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکەیە، ساڵی ١٩٨٩ دروستکراوە.
مزگەوتی شافیعی
مزگەوتی خولەفاء
مزگەوتی پەروەردگار
مزگەوتی مەولەی کفرەدۆڵ
مزگەوتی کفرەدۆل
مزگەوتی بنزێرییان
مزگەوتی سوڵتانە دێیان
مزگەوتی عمری کوڕی خەتاب
مزگەوتی دایکی ئیمانداران
مزگەوتی ئاغایان
مزگەوتی ئەبوبەکری سەدیق
مزگەوتی بەلکەییان
مزگەوتی ئاکۆیان
مزگەوتی فیردەوس
مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
مزگەوتی مەولەوی
مزگەوتی حاجیاوای کۆن
مزگەوتی دار و سەلام
مزگەوتی سیراجەدین
مزگەوتی بەردەشانیان
مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی
مزگەوتی نور
مزگەوتی وەیسی قەرەنی
مزگەوتی شێخ مەحموود
مزگەوتی سەرسیان
مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی
مزگەوتی خێرخوازان
شوێنەوار
دەستکاری
حاجیاوا لە ڕووی شوێنەوارەوە چەند شوێنێکی مێژوویی گرنگی ھەیە

(گردی تلێ) لە گوندی گردی تلێ.
(گردی نەمرود) لە گەڕەکی شەھیدان.
(دۆڵ ناران) لە چیای ماکۆک.
ڕێگاوبان
دەستکاری
دووری نێوان حاجیاوا و سلێمانی بە ئوتومبێل ١٢٩کم.
دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای شەقڵاوە ١١٣کم.
دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای کۆیە ١٢٢کم.
دووری نێوان حاجیاوا و دھۆک بە ئوتومبێل ٢٤٠ کم،
وەرزش
دەستکاری
حاجیاوا لە تۆپی پێدا خاوەنی یانەی دەروازەیە کە لە خوولی پلە دووەکانی کوردستان یاریدەکات، ھەروەھا حاجیاوا خاوەنی لیژنەی تیپە میللییەکانە کە سەرپەرشتی خولەکانی ناوخۆدەکات، حاجیاوا خاوەنی یاریگایەکی گەورە و ٥ یاریگای بچووکە:

ناوی یاریگاکان

یاریگای گەورەی حاجیاوا
یاریگای تارتانی کلاسیکۆ
یاریگای تارتانی بڕوا
یاریگای تارتانی ئاسودە
یاریگای تارتانی ھێور
یاریگای داھێن کفرەدۆڵ

حه‌یرانێكی زۆر خۆش
12/11/2022

حه‌یرانێكی زۆر خۆش

Address

Hajiawa

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سرووشتی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category