پەلەوەری ھەڵەبجەو شارەزوور

پەلەوەری ھەڵەبجەو شارەزوور بۆ کڕینو فرۆشتنی پەلەوەر

پردی تووە فت
01/10/2023

پردی تووە فت

21/10/2022
خۆشترین وەرزی ساڵبەتەماتەی کوردیەوە
25/07/2022

خۆشترین وەرزی ساڵ
بەتەماتەی کوردیەوە

قەلی نێرەی سوور ناو باخ بۆ فرۆشتن٢٠ قەلێکمان ماوە کیلۆی ١١ هەزار شوێن خورماڵگەیاندن نیە خۆت وەرە لەناو باخ هەڵبژێرەمشتەر...
24/04/2022

قەلی نێرەی سوور ناو باخ بۆ فرۆشتن
٢٠ قەلێکمان ماوە
کیلۆی ١١ هەزار
شوێن خورماڵ
گەیاندن نیە خۆت وەرە لەناو باخ هەڵبژێرە
مشتەریت بە نامە یان کۆمێنت ئاگادارمان بکە

بەناوی خوای گەورە ڕۆژی شەمە هێلکەی قەلی سوری هۆڵندی بەردەست دەبێتتایبەت مەندی هێلکەکان و جۆری قەلە کان بریتین لە☟☟1 -  ز...
09/02/2022

بەناوی خوای گەورە
ڕۆژی شەمە هێلکەی قەلی سوری هۆڵندی بەردەست دەبێت
تایبەت مەندی هێلکەکان و جۆری قەلە کان بریتین لە☟☟
1 - زەمان ٨٠٪ تلقیح
2 - ڕەنگی قەلەکان سوری تۆخن ( ماڕۆنی) هەر وەک وێنەی ئاماژە پێکراو ☟☟ بە زەمان
3 - وەزنی نێرەی قەلی هۆڵندی( تا 18)کیلۆ دەوات
4 - مێیەی قەلی هۆڵندی ساڵانە 50 تا 60 هێلکە دەکات
5 - کەش وهەوای کوردستان زۆر گونجاوە بۆ بەخێو کرنی قەلی هۆڵندی
6 - قەلی هۆڵندی زۆر مەناعە بەرزە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیە وەرزیەکان
تێبینی / تەنها جملەیە لە 500 هێلکە کەمتر نافرۆشین

بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن بە 07504906249

23/01/2022

هۆکار چیە
تۆش لەماڵەوە تاقی بکەوە
گەر هەمان ئەمانجام بوو
مانای بەختێکی باشە بۆ ٢٠٢٢

30/12/2021

Modern Chicken Farming Technology with Cool Machines for The Highest Productivity - amazing modern farming technology.In this video:1. Golden Broiler cage sy...

09/05/2021

کەس هەیە کوتانی نەکردبێت ھەروەھا پەلەوەری نەمردبێت ؟

09/05/2021

کێ زانیاری لایە ڤاکسین بۆ قەل لە کوێی دەدرێت؟

💢نەخۆشی نیوکاسڵ (Newcastle disease)⚠🐥نەخۆشیەکی ڤایرۆسی توندووتیژە لەئێستادا زۆرە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان توشی زۆربە...
07/05/2021

💢نەخۆشی نیوکاسڵ (Newcastle disease)
⚠🐥نەخۆشیەکی ڤایرۆسی توندووتیژە لەئێستادا زۆرە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان
توشی زۆربەی جۆرەکانی پەلەوەر دەبێت . وە بە بەربڵاو ترین نەخۆشی ڤایرۆسی هەژمار دەکرێت و بەخێرایی بلاو دەبێتەوە .

🎯ــ ئەم نەخۆشیە تووشی کۆئەندامی هەرس و هەناسەو دەرمار دەبێت .

♦⛔هۆکارەکانی(etiology) :_

جۆرە ڤایرۆسکە سەر بەخێزانی (paramyxovirus)
جۆری( Paramyxo virus-1 )PMV-1
👊بەپێی هێزی توندووتیژی ڤایرۆسەکە دابەش ئەبێ بۆ سێ جۆر
۱-جۆری بەهێز Velogenic Strain -توندووتیژترین جۆریانە
۲-جۆری ناوەند Mesogenic Strain-کەمتر لەیەکەم توندووتیژە
۳-جۆری لاواز Lentogenic Strain-کاریگەریەکەی کەمە بەچەند پڕۆسەیەکی تایبەت ئەم جۆرە وەک ڤاکسین ئامادە دەکرێت لە کوتان(vaccination)

♦⛔رێگاکانی گواستنەوەو و توش بوون بەنەخۆشیەکە(transmission) :_

لەڕێگەی ڕیقنەو دەردراوەکانی هەناسەی پەلەوەری توشبوو دەگوازرێتەوە لەنێوان پەلەوەرەکان
لەنێوان کێڵگەیەکەوە بۆ کێڵگەیەکی تر بەهۆی باڵندەی کێوی وئامێرو کەس و هەر شتێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێ
ماوەی نێوان هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسەکەو دروست بوونی نەخوشەیەکە نزیکەی ۳بۆ ٦ ڕۆژ

♦⛔نیشانەکانی نەخۆشیەکە (clinical sign) :-

۱ـ تەنگە نەفەسی ، لرخەلرخ ، پژمین ، ماندوویی ، دەردانی دەردراوە لینجەکان لە لووت بەتایبەتی لە جوجەڵە .
۲ـ توشی سکچوونێکی رەنگ سەوز ئەبێ ماسوولکەکانی ئەلەرزن و ملی دەسوڕێت Torticollis

۳-توشی باڵە شۆڕە دەبن لە قاچ ئەکەون ڕێژەی بەرهەمهێنانی هێلکە زۆر کەم ئەکات

٤-لەکاتی توشبوون بە جۆری (Velogenic Strain)
ڕێژەیەکی بەرزی مردن ڕووئەدا
لەکاتی توشبوون بە جۆری (Mesogenic Strain)
زیاتر توشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت
لەکاتی توشبوون بە (Lentogenic Strain)هیچ نیشانەیەک لەسەر مریشکی تووشبوو دەرناکەوێ
٥ـ سور هەڵگەران و ئاوسانی پێلوی چاو .
٦-شینبوونه‌وه‌ی (comb and wattles)

♦⛔سیفەتی توێکاری(postmortem lesion) :-

۱-لەکاتی شیکردنەوەی لەشی پەلەوەرەکە لەگەدە و ناوپۆشی ریخۆلە برینی خوێن لێبەربوو بەدێ دەکرێ .
٢-بینینی پەڵەی خوێناوی لەسەر ڕیخۆڵەوڕووی ڕژێنەکانی گەدەی ڕاستەقینە proventriculus
۳-ئیلتیهابی بۆری هەواو و سیەکان و بوونی کەف لەناو تورەکەی هەوا airsac
٤-وە هەندێ جار ناوپۆشی بۆری هەوا سوور هەڵدەگرێ . وه خویناوی بوونی ( caecal tonsils).

♦⛔چارەسەرکردن(treatment) :-

ـ تا ئێستا چارەسەرى ئه‌م نه‌خوشیه نه‌دوزراوه‌ته‌وه بەڵام antibiotic بەکاردەهێنرێ بۆ ڕێگە گرتن لە توشبوون بە secondary bactrial infection
بەتایبەت بەکتریای E-coli .

♦⛔پاراستن و رێگری کردن (prevention and control) :_

کوتان (ڤاکسین ) کەباشترین پاراستنە بۆ رێگری کردنی ئەم نەخۆشییە ئەویش بە دوو رێگا دەکرێت یەکەم بەکوتان لەرێگای دەرزی دەکری کە لە بن پێست دەدرێ و سێ مانگ جارێ دووبارە دەبتەوە .
دووەم رێگا بە ڤاکسینی زیندوو کە دەتوانی لە رێگای ئاوی خواردنەوە یان رشاندن یان دلۆپاندن لەلووتی یان لە چاوەکانی بەکاری بێنی . وەئەم جۆرەیان بەم شێوەیە دەبێ و تاقی کراوەتەوە کەسوود بەخش بووە جووجەلە لە تەمەنی (7 رۆژی تاکو 10 رۆژی ) ڤاکسین دەکرێ وە دوبارەدەکرێتەوەپاشی (10) رۆژ بەسەر کوتانی یەکەمدا وە سەرکەوتنی ئەم رێگایە واباشە پەلەوەرەکە دووسەعات پێشتر تینوی بکرێت و ئاوی بەکار هاتوو ش ئه‌بی ئاوی فلته‌ر یان کولاو. بیت(کلوری تیا نه‌بیت).
د . ئالا ئارام كریم ـ کۆلێژی ڤێتێرنەری دهۆک

07/05/2021

* سودە زانراواکانی تۆوی تەڕەتیزە

١ – ڕێکخستنی ڕێژەی شاکری خوێن
٢- هێورکەرەوەی دەزگای هەرس
٣- گەڕانەوەی چالاکی بۆ جەستە
٤- توانای جنسی زیاد دەکات
٥- هێلکەدانی ئافرەت بەهێز دەکات
٦- فڕێدەری بەڵغەمە
٧- میزپێکەرەو بۆ گوەچیلە بەسودە
٨- دژایەتی بەکتریاو ڤایرۆس دەکات
٩- زەخت دادەبەزێنێت
١٠- هێورکەرەوەی ئازارە
١١- پێست تەڕونەرم دەکات
١٢- بۆ کەمی ئاسنی خوێن بەسودە
١٣- دەرکەری کرمی ڕیخۆڵەیە
١٤-زەیتەکەی بۆ قژ بەسودە

شیوازی خواردن :
یەک کەوچکە چا لە تۆی تەرتیزە بکە ناو یەک پەرداخ شیر ئینجا بیخۆ سێ جەمە پاش نان بیخۆ.

تێبینی :: تۆیی تەرەتیزە لە بازار دەست ئەکەویت

04/05/2021

جۆن جوچکی مەفقەز جوان پەروەردە بکەین لە تەمەنی ۱ رۆژ تا ۳ مانگ

لە یەک رۆژی تا ۱٥ رۆژ عەلەفی ژمارە( ٠ ) ی بەلجیکی یان هۆلەندی بەکار بێنن کە وردە و خواردن و هەزم کردنی ئاسانە
گەر نەیان خوارد هەندێک تەری بکە بۆیان

حەفتەی ۲ رۆژ هێلکەی کولاویان پێبدەن بەلام زۆرتر نا و بەسیستەم بیاندەنێ

جوچکەکانتان تەلقیح بکەن لای دکتۆری پسپۆر ناوتان بنووسن کەی تەلقیحیان شکاند بانگتان بکەن و دلنیابن لەوەی لەناو بەفر گر هەلگیراوە.

هەنێک جوچکە جیقنە بە قونیانەوە دەنووسێت دەبێتە هۆی گیرانی ریخۆلەکانی و مردنی، بە مقەستێکی بچووک تووکەکانی بۆ ببرە و بە زەیتی زەیتوون بۆی چەور بکە.

لە تەمەنی یەک مانگی حەفتەی یەک جار مەلتی ڤیتامین بدەرێ زۆر گرنگە و ئیشی خۆی دەکات، بەلام دەبێت کوالیتی زۆر باش بێت مەلتی ڤیتامینی ئەلمانی یان بەلجیکی و هۆلەندی بەکار بێنن نرخیان گرانترە بەلام باشترە ئیش دەکات لە قووەت و هەیکەل و تاقە و نەقسەکان پر دەکاتەوە.

شێوازی بەکار هێنانی:
گیراوە هەیە سەرێک بۆ ٥ لیتر ئاوە لە زستان و پایز بۆ ٤۸ کاتژمێر بەکار دێت

تۆز هەیە کەوچکێکی چێشت بۆ ٥ لیتر ئاوە لە زستان و پایز بۆ ٤۸ کاتژمێر بەکار دێت

هیلکە بە توێکلەوە دەبێت بۆیان ورد بکەیت و بیان دەیتێ

پاودەر و پرۆتین و کالیسیۆم تا تەمەنی ۳ مانگی بیاندەرێ دواتر مەیان دەرێ

عەلەف بەپێی تەمەنکانی ژمارەکەی دەگۆردێت
ئەم جۆرانە دەتوانیت بەکار بێنیت
باراش
ئەربیل فیت
شەرقل ئەوسەت
کەلاری
سەباح
تورکی

عەلەفی بەلجیکی
عەلەفی هۆلەندی

شێوازی بەکار هێنانی:
۱٠٠ غرام پرۆتین
۱٠٠غرام کالیسیۆم
۱٠٠ غرام پاودەر

بۆ ٤ کیلۆ عەلەفی ئاسایی وەك ( باراش، ئەربیل فید، کەلاری، شەرقل ئەوسەت، سەباح، تورکی) لەگەل تێکەل کردنی یەک کیلۆ عەلەفی بەلجیکی یان هۆلەندی

30/04/2021

بەم زووانە

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەلەوەری ھەڵەبجەو شارەزوور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share


Other Halabja pet stores & pet services

Show All

You may also like