بچکۆلانەکەی من

بچکۆلانەکەی من تاقەتی درۆم نيه خۆت سەيربكه🙊
شت زۆره بينووسم 📝
بەڵام لێره جێگای نابێتە وه

چەند ئامادەکارییەك بۆ مانگی ڕەمەزان:١- لەکاتی بەربانگدا خواردن کەم بخۆ، بۆ ئەوەی بەجوانی تەراویح ئەنجام بدەیت...٢- لە ئێ...
09/03/2024

چەند ئامادەکارییەك بۆ مانگی ڕەمەزان:

١- لەکاتی بەربانگدا خواردن کەم بخۆ،
بۆ ئەوەی بەجوانی تەراویح ئەنجام بدەیت...

٢- لە ئێستاوە مزگەوتێک دیاری بکە کە نوێژەکانی لێ ئەنجام دەدەیت، هەوڵبدە لە ڕیزی یەکەمدا بیت...

٣- خۆت سەرقاڵ مەکە بە سۆشیاڵ میدیا و دراماکانەوە، ئاگات لە کاتەکانت بێت...

٤- نیەتی خەتمێک یان چەند خەتمێک بهێنە و با قورئانێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت، گرنگی بە چۆنیەتی قورئان خوێندنەکەت بدە نەک چەندێتی.

٥- دوعای سوجدەی تیلاوە لەبەربکە: سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَصَوَّرَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الخَالِقِينَ.

٦- هەوڵدە چاو و گوێ و زار و ئارەزووەکانت لە حەرام بگریتەوە و ئەوانیش بەڕۆژووبن...

٧- با زمانت تەڕبێت بە یادی خودا و زۆر داوای لێخۆشبوون لەخودا بکە.

٨- بزانە ئەوەی بە ڕۆژ حەرامە، بە شەویش هەر حەرامە،
دووبارە خۆت بەدووربگرە لە سۆشیاڵ میدیا...

٩- زۆر کەس لە ڕەمەزاندا ڕوو دەکاتە عیبادەت و تاعەت،
ئێوەیش هاوکاریان ببن و یارمەتیان بدەن، سابەڵکوو ڕاوەستاوببن و ئیدی نەگەڕێنەوە سەر تاوان و خراپەکاری. ئاممان کەس سارد نەکەنەوە و پڕ ئومێد و هیوابن و لەکەس نا ئومێد مەبن.

١٠- ئاگاداربە ڕەمەزان زۆر خێرا تێدەپەڕێت...

١١- ببەخشە گەر کەمێکیش بێت، هەوڵدە بەربانگی کەسێک ئامادەبکەیت هەتا هاوبەشی خێر و چاکەکەی بێت...

١٢- فرسەتە بۆ ئەوەی زۆرترین شەونوێژ ئەنجام بدەیت...

١٣- ئاگات لە دراوسێ و گەڕەکەکانتان بێت،
ئاگات بێ هاوژین و بێ باوکەکان بێت.

١٤- زۆر دوعا بکە، هەتا خودا وەڵامت بداتەوە و جەژنەکەت بکات بە دوو جەژن.

ئەم ئاژەڵانەی بۆ قوربانی کردن ئەبن.
24/06/2023

ئەم ئاژەڵانەی بۆ قوربانی کردن ئەبن.

حیکمەت لە ئەنجامدانى گوێزەبانە بۆ منداڵیەکەم: سوپاس و ستایش کردنی خوای پەروەردگار لەسەر بەخشینی منداڵ .دووەم : نەرمی و ھ...
09/01/2023

حیکمەت لە ئەنجامدانى گوێزەبانە بۆ منداڵ

یەکەم: سوپاس و ستایش کردنی خوای پەروەردگار لەسەر بەخشینی منداڵ .

دووەم : نەرمی و ھێمنی لە ڕاگەیاندنی ڕەچەڵەکی منداڵەکە ، واته خەڵکینە بزانن ئەمە منداڵی ئەم پیاوەیە.

سێیەم: شوێنکەوتنی پێغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لێ بێت لەوەی کەبەرانەکەی لەبری ئیسماعیل سەربڕی ؛ لەو کاتەوە بووە سوننەت بۆ هەر منداڵێک کەلەدایک دەبێت ئاژەڵێکی بۆ سەر دەبڕدرێت ، بەو مانایەیی منداڵەکەی لەپێناوی خودادا بەخشیوە هەر وەک چۆن پێغەمبەر ئیبراهیم ئەو کارەی کرد ، بێگومان لەوەشدا مانای چاکەخوازی وخۆ یەکلاکردنەوە هەیە بۆ خودا.

چوارەم : دەبێتە پارێزەرێک لەشەیتان بۆ ئەو منداڵە ، هەروەک چۆن کاتێک خراوەتە سکی دایکیەوەو لەکاتی جووت بووندا ناوی خودای لێ هێنراوە بەڵکو لەشەیتان پارێزراو بێت.

پێنجەم : گرێی ڕەهن وبارتەم بوون دەکاتەوە.

ئیمامی (ابن القیم - رحمه الله) دەفەرموێت : خوای پەروەردگار گوێزەبانەی کردووە بە کردنەوەی گرێی ڕەهن وبارتە بوون لەدەستی شەیتان، جا ئەو گوێزەبانەیە دەبێتە فیدا و ڕزگار کارێک بۆی لەدەستی شەیتان لەوەی ڕێگری لێ بکات لەکاری خێر وچاکە ئەوەی کەمەسڵەحەتی دوا ڕۆژی پێوەیه).

ئیمامى (أحمد بن حنبل - رحمه الله) دەفەرموێت : گەر گوێزەبانە بۆ منداڵ نەکرێت و بەمنداڵی بمرێت ئەوا شەفاعەت بۆ دایک وباوکی ناکات).
-----------------------
وەرگیراوە

28/07/2022

🥰ستۆری لەبیرمەکەن
😬
تکایه هاوکاریمان بکەن
فۆڵۆمان بکەن☟☟☟☟☟☟👇☟☟☟☟☟☟


چەند کۆمێنتێک بکەن بۆ بەردەوامیمان 😳💬 لایک ❤و كۆمێنت
likes ❤
comments 💬
لەبیر مەکەن 🙈
videos 🎥
💯هاوكاری ئێوە
بەردەوامی ئێمەیە💯

🙈🤓

#مامۆستاڪەم #نوێژ #الصلاة #اللەاکبر #ذکر #ئیسلام #مسلم 😍

11/07/2022

Address

Ranyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بچکۆلانەکەی من posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category


You may also like