Darbandixan Vet Clinic کلینیکی ڤێتێرنەری دەربەندیخان

  • Home
  • Darbandixan Vet Clinic کلینیکی ڤێتێرنەری دەربەندیخان

Darbandixan Vet Clinic کلینیکی ڤێتێرنەری دەربەندیخان دەربەندیخان//شەقامی سی مەتری ناوبازار /نێوان مزگەوتی گەورو هەرزان بازاری مام والی

خاوەن دەواجنە بەڕێزەکان ئێستا سەرجەم پێداویستیەکانی دەواجن بەردەستە پشکنین چارەسەر لوقاح ناونیشان دەربەندیخان سی گەڵابەک...
27/03/2024

خاوەن دەواجنە بەڕێزەکان
ئێستا سەرجەم پێداویستیەکانی دەواجن بەردەستە
پشکنین
چارەسەر
لوقاح

ناونیشان دەربەندیخان سی گەڵابەکان بەرام بەر بانکی دەربەندیخان

بۆ پەیوەندی کردن ٠٧٧٠١٧٧٨٦٤٦---٠٧٥١٠٣٣٩٦٣١

#دەربەندیخان #دەواجین #مریشک. #کەلار

بەرخستن  ساڵانە بە هۆی چەند نۆخۆشیەکەوە زەرەرێکی زۆر بە ساحێب ئاژەڵ دەگات لە تەمەنی ئاوسی دا دەبێتە هۆی بەرخستن .ئەو نەخ...
07/08/2023

بەرخستن

ساڵانە بە هۆی چەند نۆخۆشیەکەوە زەرەرێکی زۆر بە ساحێب ئاژەڵ دەگات لە تەمەنی ئاوسی دا دەبێتە هۆی بەرخستن .

ئەو نەخۆشیانەی دەبنە هۆکاری بەر خستن هۆکارەکانیان بەکتریا -پرۆتۆزوا -ڤایرۆس -لەگەڵ نەقسی ڤیتامینو کانزاکان .
نەخۆشیە بەکتریەکان bacteria 🦠
برۆسێلا-تای ماڵتا -سەلمۆنێلا

نەخۆشیە پرۆتزواکان
تۆکسۆ پلازما یان دەردە پشیلە کە لە سەرەتای ئاوسیدا ڕودەدات.

نەخۆشی تر زۆرن بەڵام ئەمانا بەڕێژەیەکی زۆر ساڵانە دووبارە دەبنەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیە دەتوانی پێش وەختە ئەنتی بایۆتیک بەکار بهێنیت بۆ خۆ پاراستن لەم نەخۆشیانە .

نەقسی ڤیتامینو کانزاکان
بەتایبەت کەپورو -مەگنیسۆم
ئەم مادانە ئەگەر نەبنە هۆکاری بەرخستن ئەوە دەبنە هۆکاری بە ناڕەحەت زاین یان گیر بونی بەچکە لە سکی دایکدا .

ئەمیش دەتوانیت بە باکار هێنانی ڤیتامین لەگەڵ پرۆتینو بەردەخوێ یان پێدانی خوێی ئاسای خواردنی باش ئەم نەقسانە پر بکەیتەوە یان بە بەکار هێنانی دەرزی ڤیتامین

دوو دەرمانی زۆر باش بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیانە
سەلفاپریم ٢٤٠ - ئۆکسیتێترا سایکلین ٪٣٠یان ٢٠ ٪.

ئێستا هەردوو دەرماناکە بە کوالێتی زۆر باش بەردەستە

بەهیوای سود …

کلینیکی ڤێتێرنەری دەربەندیخان

31/07/2023

ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن ❌❌❌❌❌

تایبەت بەوانەی کە مانگایان هەیە ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن ئەمە زەردووی نیە زۆربەی نیشانەکانی زەردوی پێوە دیارە بەڵام زەردوی نیە

ڤیدۆکە هی دکتۆرێکی بەڕێزە


https://www.facebook.com/profile.php?id=100054980599526&mibextid=ZbWKwL

‎نه‌خۆشی تاعون له‌ كاوێژكاره‌ كانداMorbillivirus ‎نەخۆشی تاعون نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌ ناوی ڤایرۆسه‌كە‎سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی ...
10/07/2023

‎نه‌خۆشی تاعون له‌ كاوێژكاره‌ كاندا

Morbillivirus ‎نەخۆشی تاعون نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌ ناوی ڤایرۆسه‌كە
‎سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی paramyxovirida
‎نه‌خۆشی تاعون له‌ هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵدا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌ وه‌رز دۆگۆڕيت ئه‌م نۆخۆشیه‌ به‌ زۆری بڵاو ده‌بيته‌وه‌

‎له‌ نیشانه‌ دیاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌

‎١-پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ٤٠-٤١ پله‌ی سیلیزی
‎٢-ده‌مو لوتی ئاژه‌ڵ كه‌ف ده‌كات
‎٣-چاوی سور ده‌بێته‌وه‌
‎٤-بۆنی ده‌می زۆر ناخۆش ده‌بێت
‎٥- برین له‌ ناو ده‌می دروست ده‌بێت
‎٦-ئاژه‌ڵی ئاوس به‌ر ده‌خات
‎٧-توشی كۆكه‌و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ده‌بێت له‌م كاته‌دا زۆر كه‌س ده‌رمانی كرمی بۆ ده‌كات كه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌
‎٨-توشی سكچونێكی توند ده‌بێت وه‌ بۆنی زۆر ناخۆشه‌
‎٩-له‌ ئاژه‌ڵی بچوكدا ڕێژه‌ی له‌ ناو چون زۆر به‌رزه‌

‎چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تاعون

‎ئه‌م نه‌خۆشیه‌ نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێش وه‌خته‌ كوتان ئه‌نجام بدرێت بۆ به‌ دور بوون له‌ نه‌خۆشی تاعون .
‎له‌كاتی توشبون به‌م نه‌خۆشیه‌ پێویسته‌ توشبوه‌كن جیا بكرێنه‌وه‌ به‌ جیا چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشی دیكه‌ نه‌بن .

‎كلینیكی ڤێتێرنه‌ری ده‌ربه‌ندیخان / به‌رامبه‌ر بانكی ده‌ربه‌ندیخان. سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ئاژه‌ڵ به‌رده‌سته

‎نەخۆشی سێ ڕۆژە   Three day sickness(  Bovine Ephemeral Fever (BEF   )  تای کاتی****************************************...
24/06/2023

‎نەخۆشی سێ ڕۆژە Three day sickness
( Bovine Ephemeral Fever (BEF ) تای کاتی
**********************************************************************************************
‎نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە توشی گا و گامێش (مانگای شیردەر و نەوەن) دەبێت ،بەشیوەیەکی ئاسایی ئاژەلەکە بۆ ماوەی جەند ڕۆژێک نەخۆش دەکەوی پاشان چاک دەبێتەوە,ئەم نەخۆشیە لە کوردستان هەیەو بە (تای سێ ڕۆژە )
‎ناسراوە ساڵانە سەرهەڵئەداتەوە،لەبەهارو هاویندا ،لەو نەخۆشیانەیە کە بەهۆی مێشولەو مەگەزی ترەووە بلاو دەبێتەوە

‎نیشانەکانی :
‎1. بەرزبونەووەی کتوپڕی پلەی گەرمی لەش (تا) دەگاتە 41-42 پلە ، دوای 36 کاتژمێر یان زیاتر پلەی گەرمی دەگەڕێەوە باری ئاسایی واتە 38 پلەی سەدەی.
‎2. دابەزینی کتوپڕ و خێرای (کەم بونەوەی ) بەرهەمهێنانی شیر لەمانگادا.
‎3. مانگای ئاوس لە قۆناخی پێشکەوتودا بەردەخات( دواقۆناغی ئاوسی )،بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشەیه‌وه‌.
‎4. ئاڵف و ئاو ناخوات و توانای جوڵەی نامێنێ ) depressed )، هەروەها توشی قەبز ی دەبێت (constipation )
‎5. هاتنە خوارەووەی لیک بەدەمدا، ئاوی لوت دێتەخواروە بەشێوەی درێژ بۆ خوارەوە،هەندێ جاریش (فرمێسک ) ئاو بەچاویدا دێتە خوار
‎6. ئاژەلێ نەخۆش ،توشی لەرزین، گیانی توند و رەق دەبێت و توانای جولەی کەم دەبێتەوە و لەڕۆژی دووەمەوە شەل دەرئەکەوێ،جومگەکانی قاچی دەئاوسێن،هەندێ جار کاکیلەشی دەئاوسێ، دەوروبەری چاوی دەئاوسێ ،هەندێ لە ئاژەلەکان بەتایبەت ئەوانەی قەبارەیان گەورەیە دەکەون و توانای هەڵسانەوەیان نیە،توشی کەمی کالسیۆم دەبن.
‎7. لە دوای سێ ڕۆژەوە ،ئاژەلەکە هەڵدەستێتەوە دەس دەکات بەخواردن واتە باش دەبێتەوە،هەرچەند تا دوای جەند رۆژێکی تر(2-3 ) بێ هیزو لاواز وشەل دیارە.
‎8. زۆربەی حالەتەکانی نەخۆشیەکە لەماوەیکی کورت چاک دەبنەوە، سەرباری هەندێ حالەتی جیاواز کە لەماوەی 24 کاتژمێر چاک دەبنەوە و هەندێکیش بۆ ماوەی جەند هەفتەیەک درێژە دەکێشێت، گوێرکەی خوار تەمەن 12 مانگ زۆر بەهێواشی دەیگرێت
‎9. بەرهەمی شیر لەمانگادا دێتە خوارەوە بۆ زیاترلە ٪50 نیوە ،،بەتایبەت ئەو مانگایەنی کە بەرهەمی شیریان زۆرە، دوای چاک بونەوە ، سێ هەفەت دەخایەنێ تا بەرهەمی شیر دەگەرێتەوە باری ئاسایی
‎10. گا (نەوەن) و مانگای قەلەو ،کاریگەری نەخۆشیەکەیان زیاتر لەسەر دەرئەکەوێ ، و درەنگیش دەگەرێنەوە باری ئاسایی ،هەندێ گای نێر توشی نەزۆکی دەبن، کە ماوەی (3-6 ) مانگ دەخایەنێ ئینجا باش دەبنەوە، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیەوە، نەزۆکی هەمیشەیی ڕونادات،بەلام ئەگەریشی هەیە.
‎11. هەندێ جار ئاژەڵی توش بوو توشی شەلەل دەبێت بەهۆ کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر دڕکە مۆخ
‎12. مڕدار بونەوەی هەندێ ئاژەڵ کە بەتوندی توشی نەخۆشیەکە بوون . لە ٪1 تێپەرناکات.

‎چۆنیەتی بلاو بونەوەی نەخۆشیەکە:

وە دەگوازرێتەوە، لەئاژەڵی نەخۆشەوە بۆ ساغەکان،کاتێ دەنیشێ بە لیک و چڵم ویان خوێن دەمژێ ..هتد هەروەها وەک هەموو نەخۆشیەکانی تر لەڕێگای بەریەک کەوتن و تێکەلاوبونی ئاژەڵی ساغ لەگەڵ نەخۆشدا، کەشوهەوا کاریگەری هەیە بۆ سەرهەڵدان و بلاو بونەوەی نەخۆشیەکە بەتایبەت ئەو وەرزانەی کە مێشولەو مێروەکان زۆرن ( بەهارو هاوین)، بۆیە رودانی نەخۆشیەکەش کاتێکی دیاری کراوی نیە. لەڕێگای تاقیگەوە مانگا توش دەبێ،واتە خوێنی مانگایەکی نەخۆش بکرێتە ناو مانگایەکی ساغەوە.
- [ ]

‎چاره‌سه‌ری تای سێ ڕۆژه‌

‎له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی نیه‌ به‌ڵام ده‌توانین پێش توش بوون خۆمان بپارێزین ێه‌ويش به‌به‌كار هێنانی ده‌رمانی مێشو مه‌گه‌ز له‌گه‌ڵ ده‌رمانی گه‌نه‌و كه‌وه‌ی كه‌ هۆكاری سه‌رەكین بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی زۆر به‌ ی نه‌خۆشیه‌كان كه‌ له‌ هاویندا بڵاو ده‌بنه‌وه‌.خۆشبه‌ختانه‌ له‌كاتی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ زۆر به‌ی چاره‌سه‌راكان به‌ باشی ئیش ده‌كه‌ن .

سەرجەم قر کەرەکانی گەنەو کەوەی بەر دەستە بەشێوازی دەرزی سەر پشت لەگەڵ شۆردنەوە

‎كلینیكی ڤێتێرنه‌ری ده‌ربه‌ندیخان / به‌رامبه‌ر بانکی ده‌ربه‌ندیخان
٠٧٥١٠٣٣٩٦٣١ - ٠٧٧٠١٧٧٨٦٤٦

سڵاو هاورێیان 🐈🐈‍⬛🐈🐈‍⬛🐈🐈‍⬛ئێستا سەر جەم پێداویستیەکانی پشیلە بەردەستە ١-کوتان ٢-خواردن بە چەند جۆرێک٣-خۆڵ بە چەند قیاسێک...
29/05/2023

سڵاو هاورێیان

🐈🐈‍⬛🐈🐈‍⬛🐈🐈‍⬛

ئێستا سەر جەم پێداویستیەکانی پشیلە بەردەستە
١-کوتان
٢-خواردن بە چەند جۆرێک
٣-خۆڵ بە چەند قیاسێک
٤-شامپۆ بە چەند جۆرێک
٥-خانو
٦-شوێنی خواردن
٧-شانە بە چەند جۆرێک
٨-دەرمانی کرم زۆر تایبەت زۆر ئاسان بەکاردێت

کۆمەڵێک پێداویستی دیکە لەگەڵ چارەسەر کردن دا .

Address


Telephone

+9647701778646

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Darbandixan Vet Clinic کلینیکی ڤێتێرنەری دەربەندیخان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Pet Store/pet Service?

Share