09/06/2024
چۆن دڵنیا ببیتەوە لەو ماسیەی کە لە بازاڕدا هەیە تازەیە.؟
بۆ دڵنیا بوونەوە لە ماسی نوێ،گرنگی بەم خاڵانە دەدرێ:
١-ماسی کۆن بۆنێکی توندی هەیە کە هەست بە کزانەوەی چاوت دەکەی لە کاتی سەیر کردنی لە نزیکەوە
٢-ماسی تازە پولەکەکانی بریقەدارن.
٣-ماسی تازە پولەکەکانی بە شێوەکی ئاسان لێنابێتەوە بە پێستەکەیەوە
٤-ماسی تازە کاتێک پەنجە لەسەر گۆشتی ماسیەکە دادەنێیت دەبێت بگەڕێتەوە شوێنی خۆی
٥-هیچ جۆرە ئاسەوارێکی برین بە لاشەی ماسیەکەوە نەبێت
٦-ماسی تازە چاوی بریسکەدار و ڕوون و دەرپەڕیوە
٧-گوێچکە ماسیەکانی ڕەنگێکی سوری برقەداریان هەیە و بە چینێکی لینج داپۆشراوە.
(ئەگەر گوێچکە ماسیەکانی ڕەنگی قاوەی بوو و بۆنێکی نا ئاسای هەبوو،ئەوە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی ئەو ماسیە کۆنە)
بەهیوای سوود.
سەر سفرە و خوانی هەمووان هەمیشە ڕازاوە و تەندروست بێت
د.زانست محمود باجەڵانی