23/06/2022
ئایا زانیوتە ( سەربڕین ) ئەوپەڕی ڕەحمەتە
پرسیار / بۆچی ئاژەڵ پێویستە سەرببڕدرێت و بۆری خوێنی بدڕێندرێت و خوێنەكە بێتە دەرەوە لە ڕێگەی ملیەوە ؟
وەڵام / چونكە بە وەستان و نەڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشكی ئاژەڵەكە یەكسەر بێ هۆش ئەبێت (واتە ئەچێتە كۆماوە) ، دەست بەجێ نێرڤ و نیورۆنەكانی مێشكی ئاژەڵەكە بەنەبوونی خوێن لە ئیش دەكەون بۆیە هیچ نیشانەیەكی كارەبایی بۆ ئازار نامێنێ و ئەكوژێتەوە بەمەش ئەو ئاژەڵە هەست بەئازاری چەقۆكە ناكات تەنها لە كەمتر لە چركەی یەكەم نەبێت
بەڵام لە وڵاتان فیشەك ئەنێن بە حەیوانەكەوە بەمەش ئەو حەیوانە ئەتلێتەوە بە ئازارەوە هەتا ڕۆحی دەرەچێ چونكە بەردەوام خوێن هاتوچۆ ئەكات بۆ مێشك و وە نێرڤەكانی (دەمارەكانی) شوێنی پێككرانی فیشەكە بەردەوام نیشانەی كارەبایی تایبەت بە ئازارو پلەی گەرمی و ژەهراوی بوونی خوێن لە ناوچەی فیشەكەكەوە ئەنێرن بۆ مێشك
مێشكیش لەوەڵامدانەوەیا بەردەوام خانە بەرگریەكان و خانە لەناوبەرەكان ئەنێرێ بۆ شوێنی ڕووداوەكە واتە شوێنی بەركەوتنی فیشەكەكە بەمەش ئازار لەسەر ئازار دروست ئەبێ توندتر ئەبێ تا ڕۆحی دەرەچێ كە جاری وایە ٢ سەعات زیاتر ئەخایەنی