12/05/2022
سروشت ماڵی هەموو گیانلەبەرانە
تۆی ئاقـــڵ ماڵی ئەوان مەشێوێنە .....
ئەخۆین ئەخەوین زیاد ئەکەین
ئایا ئێوەش هەمان شت ناکەن؟
سروشت ماڵی هەموو گیانلەبەرانە
تۆی ئاقـــڵ ماڵی ئەوان مەشێوێنە .....
بێچووە نەهەنگێک لەکاتی شیرخواردن 🍼🍼
ئەمە بالندە نییە سمۆرەی فڕیوی یابانیە ..
لەتوانایدایە 450 مەتر بفڕێت
بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی دژی ئەو کارەساتەی ڕۆژانە ڕوودەدات لە بەناو شێڵتەری سەگی بێلانەی سلێمانی سبەینێ گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکان و ئاژەڵدۆستان ، هاتنتان مایەی وویژدان زیندوویتانە.
بەرواری : ١٢/٢/٢٠٢٢ ڕۆژی شەممە کتژمێر : ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بەردەم باخی گشتی
سڵاو
کەسێکی دڵسۆز بڕوای بەمافی گیانداران هەبێت لەپێناو خزمەت کردن بەگیانداران هاوکارمانبێت لە بەڕێوەبردنو گەشەسەندن و کارکردن بە شێوەی جیاوازتر لەم پەیجەدا
تکایە گەر لە خۆت ڕا ئەبینیت نامە بنێرە
دەیڤید ئەتێنبارۆ یەکێک لە مەزنترین مرۆڤـەکان❤
فـیـلـمـی بەڵگەنامەیی ژێـرنـووسـکراوی کـوردی
Extinction: The Facts (2020)
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
💙بە نوسینی کۆمێنتێک، کەسانی زیاتر سودمەند دەبن لە بەرهەمەکانمان.❤
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
ناوی فیلم: قڕبوون؛ ڕاستیەکان
ساڵـی دەرچـوون: ٢٠٢٠
زمانی فیلم: ئینگلیزی
جۆری فیلم: بەڵگەنامەیی
بودجە: دیاری نەکراوە
داهات: دیاری نەکراوە
هەڵسەنگاندن: G
کوالێتی: ١٠٨٠ پی
قەبارە: ١ گێگابایت
کات : ٥٩ خولەک
★ ★ ★ ★ ★ ★
★ ★ ★ ڕەیتین: ٨.٦ ★ ★ ★
★ ★ ★ ★ ★ ★
کورتەی فیلم:-
لە تەواوی مێژووی مرۆڤایەتیدا هیچ کاتێک هێندەی ئەم سەدەیە جۆرەکانی ئاژەڵان ڕووبەڕوی لەناوچوون نەبوونەتەوە، لەناوچوونی جۆرەکان هۆکارێکن بۆ زیادبوونی نەخۆشییە جیهانییەکان و تێکچوونی سیستەمە ژینگەییەکان، 'دەیڤید ئاتینبۆرۆ' لەم دیمانەیەدا چاوێک بە لەناوچوونی ئاژەڵان و سزاکانی دەخشێنێتەوە.
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
بەستەری سەیرکردنی فیلم بە ڕاستەوخۆ + دابەزاندن↙️
https://kurdsubtitle.net/movie/293887
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
وەرگێڕان: ڕەنجدەر عەبدوڵقادر
تەکنیک: سەنگەر سدیق
بەرگ: ئیسۆ
گیاندارەکان لەبیر مەکەن🐦🐈
لەشوێنێکی گونجاودا خواردنیان بۆ دابنێن 🙏
لە وڵاتی سویسرا، کانتۆنی بازل لە ڕۆژی ١٣ی مانگی داھاتوو ڕاپرسی (ڕێفڕاندۆم) بۆ مافی بنەڕەتی (واتە: ڕێک وەکو مافی مرۆڤ بێ کەموزیاد) بۆ ھەموو جۆری مەیمونەکان ئەنجام دەدرێ.
گەر ھاوڵاتیانی ئەو کانتۆنە بە بەڵێ دەنگیان بەو ڕێفڕاندۆمە بدەن، واتە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی دنیا ئەو جۆری گیاندارەش وەکو مرۆڤ لەشوێنێکی ئەم دنیایەدا بەھای کەرامەتی پێ دەدرێ.
دەزانی پێدانی بەھای کەرامەت واتە: چی؟
ھەموو یاساکانی پاراستنی مرۆڤ دەیانگرێتەوە.
بۆنمونە: ئیتر نابێ بۆ توێژینەوەی زانستی و یاریپێکردن و ھتد بەکاربھێندرێن.
شایەنی وتنە، نزیکەی ٣٠٠ جۆری جیاوازی مەیموون ھەن و ئەوان بە کەسی مرۆڤ دادەنرێن.
بێگومان ئەمە تەنھا لەو کانتۆنەی سویسرا ئەنجام دەدرێ و گەر بە بەڵێش دەنگ بدرێ، یاساکە جارێ ھەر بۆ ئەوێ دەبێ.
بەڵام ئەمە سەرەتایەکە بۆ باس و شتی زۆر زیاتر لەوبارەوە و داھاتوویەکی جیاوازتر لە دوورمەودادا.
پارکی نیشتیمانی ئیتاڵیا 🇹
ئایا گیاندارانیش مافیان نییە ؟
تاچەندێک لەم پێناوەدا ئامادەیت هەیە؟
ئەنیمەیشنی 'Save Ralph (2021)' ئامانجی خۆی پێکا و کۆتایی بە ئازار و ئەشکەنجەی ملیۆنان ئاژەڵی بەستەزمان هێنا!
تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵان لەسەردەمی پێشکەوتنی زانست شتێکە جێگەی سەرسوڕمانە، لەکاتێکدا زانست نزیکەی ١٠جێگرەوەی تاقیکردنەوەی زانستی بەردەستخستووە، بەڵام ئێستاش زۆرێک بازرگانی بێویژدان هەن کە بۆ سەیڤکردنی هەندێک پارە ملیۆنان ئاژەڵ لە سەرانسەری جیهان ئەشکەنجە دەدەن تا مردن.
ئیمساڵ ئەنیمەیشنێک بەناوی 'ڕزگارکردنی ڕاڵف' دەرچوو و توانی ئازار و ئەشکەنجەی ئاژەڵانی تاقیگە بەجیهان بگەیەنێت، و چالاکوانانی بواری مافی ئاژەڵان لەتەواوی جیهاندا ئەم بابەتەیان زیاتر وڕوژاند و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەکێتی ئەورووپا بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی پەرلەمانتارانی کۆتاییهێنان بە تاقیکردنەوەی سەر ئاژەڵانی بەشێوەیەکی قۆناغبەندی پەسەند کرد!(جگە لەوەی زۆرێک وڵاتانی گەورەی جیهان هەر لەمساڵدا ئەو کارەیان قەدەغەکرد وەکو مەکسیك)
لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ زانایان جێگرەوە زانستییەکانی تر کە نزیکی ١٠دانە دەبن بەکاردێن و ئەو کارە بەتەواوەتی کۆتایی پێدێت.
بەوشێوەیەش ژیانی چەندان ئاژەڵی وەکو: مشک، جرج، مەیموون، سەگ، بۆق، پشیلە و کەروێشك هەروەها چەندان ئاژەڵی تر...
زۆرجار سینەما کاریگەرییەکی زۆر گەورە دروستەکات!
لێرەوە دەتوانن بینەری ئەنیمەیشنەکە ببن بەژێرنووسی کوردی:
https://kurdsubtitle.net/movie/374431
💕
کورتەفیلمی دۆبلاژکراوی کوردی ڕاڵف بپارێزن
سپاس بۆ پەیجی چــاو
❤❤❤
چ باڵندەیەکی جوانکیلەیە.!
بەرزیی ئەم باڵندەیە لە ١٤ سانتیمەتر تێناپەڕێ، لە دارستانەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی ئوسورالیا زۆرتر بەرچاودەکەون.
فۆتۆ: Ravi Arora
مرۆڤ نەک تەنیا بۆمانەوە لە ژیان ئامادەیە دەست بۆ هەر کارێک بەرێت، بەڵکوو بۆ چێژ وەرگرتنیش درێغی لە هیچ کارێک ناکات! ئێمە تاکە بوونەوەرین کە بە بەشی خۆمان لە ژیان دا ڕازی نین و بەمجۆرەیە کە بەزەییمان بە بوونەوەرانی تریش دا نایەتەوە!
زۆر سەختە باوەڕبوون بەوەی کە تایبەتمەندی نامرۆڤایەتی ئێمەی مرۆڤ بە چ ئەندازەیەک تاریک و شەرمەزار کەرە! هەزاران ساڵ مێژوو، لادان، نەزانی، گەوجێتی و دڕندایەتیمان تێپەڕاند تا بگەین بەم ڕۆژە، بەڵام ئێستا لە خاڵێکدا وەستاوین جوانییەک نابینین!
ئەوە ئێمەین! بێ پەردە و بەبێ سانسۆڕ، گۆشەیەکین لە شتەی کە هەر ڕۆژ و کاتژمێرێک لە هەر سووچێکی ئەم دونیایە ڕوودەدات بەڵام هەرگیز نایبینین، بۆ؟ چونکە نامانەوێت ببینین! هەرگیز نەمانویستووە بیبینین.
ئەم چیرۆکە هەر کەروێشکی داماو نییە کە کۆتاییەکی تاڵی هەیە! نزیکەی هیچ ئاژەڵێک لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیاییە لە دەستی مرۆڤی دڕندە لە ئەمان دا نییە!
هەموومان تاوانبارین بەوەی کە بەسەر ئاژەڵان دا دێت، تاکۆتایی تەمەن دەکرێت بەم ئازاری ویژدانەوە بژیت بەڵام دەتتوانی کارێک بکەیت توشی ئازاری ویژدان نەبیت بەڵام هیچ کات هەنگاوت نەناوە!
لە ڕێگەی بینینی کورتە فیلمی Save Ralphوە دڕەندەیی ئێمەی مرۆڤ دەردەکەوێت ستەمکاریمان بەرامبەر ئاژەڵانی بێتاوان!
هەزاران باڵندەی فلامینگۆ لەسەر شێوەی چاو دەوری پارچە زەوییەكی وشكیان داوە لەكاتی خۆر ئاوابوون لە دەریاچەیەكی كینیادا و بوە هۆی دروست بوونی دیمەنێكی سەرنجڕاكێش .
ئەمە ژیانی ڕاستەقینەی کەروێشکەکانە لەنێو تاقیگەکان!
زیاتر بوو وەک لەوەی تەنها ئەنیمەیشنێکی بچووک بێت کە بۆ چێژ دروستکرابێت، ئەم کەروێشکانە لە تەمەنێکی بچووکەوە جیایان دەکەنەوە لە تاقیگە تاقیکردنەوەی هەر شتێکیان بوێت لەسەری ئەیکەن.
هەموو جارێک تا کەروێشکەکە بەو تاقیکردنەوانە بە ئازاراوە گیانی دەرنەچێت وازی لێناهێنن، زۆرینەی تاقیکردنەوەکان مکیاج، و هەموو جۆرە کەلووپەلێکی جوانکاری و قەترەی چاو و کرێم و هتد....
هەندێک جار لەو دەرئەنجامەوە ئیفلیج دەبن و تووشی نەخۆشی ترسناک دەبن کە بەمردنیان کۆتایی پێدێت، ئەم ئەنیمەیشنە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو و خەریکە ڕێگری لەو کارە قێزەونە بکرێت.
لەم بەستەرەوە بینەری کورتەئەنیمەیشنەکە بن:
https://kurdsubtitle.net/movie/374431
یەکێک لەو کورتە ئەنیمەیشنانەی باسو خواستێکی زۆری ناوەتەوە پێویستە هەموو کەسێک بیبینیێت !!😮
ئێستا لە کوردسەبتایتڵ بە کوالێتی 4K ڕاستەقینە دەتوانن بینەری بن
کـورتەفـیـلـمـی ژێـرنـووســکراوی کـوردی
Save Ralph (2021)
★ ★ ★ ★ ★ ★
★ ★ ★ ڕەیتین: ۸.٦ ★ ★ ★
★ ★ ★ ★ ★ ★
کورتەی فیلم:-
"ڕالف"، کەروێشکێکە بۆ فیلمێکی بەڵگەنامەیی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت، لەسەر ژیانی ڕۆژانەیی و کارە ڕۆتینیەکانی وەکو کەروێشکێکی 'تاقیکردنەوە' لە تاقیگە.
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
بەستەری سەیرکردنی فیلم بە ڕاستەوخۆ + دابەزاندن↙️
https://kurdsubtitle.net/movie/374431
★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★ ★
وەرگێڕان: محمد بایز
تەکنیک: محمد بایز
بەرگ: سەنگەر سدیق
❤
من ناوم ڕاڵف'ــە، کەروێشکێکم هەر وەک دەبینن چاوی ڕاستم کوێرە هەروەها ئەم گوێیەم هیچ نابیستێت بەڵام دەزرینگێتەوە، بەڵێ ئەوە بێزارکەرە وانییە؟ تەنانەت فەرووەکەم تاشرا و هەندێک ماددەی کیمیایی بە پشتمدا کرا. بەجۆرێک کەمێک دەسووتێتەوە بەڵام شتێکی وا گەورە نییە.
مەبەستم لەکاتێکدا بەڕاستی ئازاری زۆر هەیە کاتێک هەناسە دەدەم یان دەجوڵێم یان شتێکی لەوشێوەیە ئازاری دەبێت.
ئەوە ئاساییە ئێمە ئەوە بۆ مرۆڤەکان دەکەین وایە؟ ئەوان لە ئێمەی ئاژەڵان بەرزترن. ئەوان تەنانەت چوونەتە بۆشایی ئاسمان، هەرگیز کەروێشکتان لەناو کەشتی ئاسمانیدا بینیوە؟ بابەتەکە ئەوەیە کە من کەروێشکێکی بۆشایی ئاسمان نییم، من تاقیکردنەوەم لەسەر دەکرێت. باوکم تاقیکردنەوەی لەسەرکرا. دایکم و براکانم و خوشکەکانم و منداڵەکانم هەموویان تاقیکردنەوەیان لەسەرکرا، هەروەها هەموویان لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیاندا مردن، دەبێت چیبکەم؟ ئاساییە!
"ئەوە ئەو شتەیە کە ئێمە بۆی لەدایکبووین".
کورتەفیلمەکە .
Save Ralph (2021)
تاقیکردنەوە لەسەر گیانداران بوەستێنن🚫
لە سەرانسەری جیهانەوە داوادەکرێت تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵەکان بوەستێندرێت و خەڵکی بایکۆتی ئەم بەرهەمانەیان کردووە کە لەسەر ئاژەڵان تاقی دەکرێێنەوە.
بڵاوبوونەوەی کورتەفیلمی “Save Ralph” دەنگدانەوەیەکی زۆری جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا خەڵکی داوادەکەن ژیانی ڕاڵف و ئاژەڵانی تر بپارێزرێت.
Kurd Screen
شێر لەکاتی باران باریندا 😕
ورچە جەمسەریەکان لە برساندا بە کۆمەڵ ڕەودەکەن بەرەو شارەکان
ئاژەڵانی نیشتەجێی جەمسەرەکان لە هەموو زیندەوەرانی ناوچەکانی تری زەوی زیاتر هەست بە کاریگەریەکانی گەرمبوونی جیهان دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو شوێنەی کە لەسەری نیشتەجێن تەنکتر و بچووکتر دەبێتەوە و زەریا و ئاو جێگای دەگرێتەوە، ئەوەش پڕۆسەی ڕاوکردن و ژیانکردنیانی بەتەواوی قورس کردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا دانیشتوانی شارەکانی باکووری ڕووسیا و نزیک لە جەمسەری باکووری زەوی بە ئاسانی دەتوانن بەکۆمەە ورچە جەمسەریەکان لەسەر شەقام و ناو شارەکاندا ببینن و لەبرساندا ناو خۆڵ و خاشاک و نایلۆنی مرۆڤەکان دەگەڕێن بۆ خۆراک و گەرمبوونی جیهان شێوازی ژیانکردنی ئەم ئاژەڵە دەگمەنەی بەتەواوەتی تێکداوە.
شایەنی باسە هاوینی پار لە جەمسەری باکوور پلەی گەرمی گەیشتە 38 پلەی سەدی کە ئەوەش بەرزترین پلەی گەرمیە لەو ناوچەیەدا بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی.
سەرچاوە: VoA News
پردی پەڕینەوەی گیانداران
هۆڵاند
مرۆڤ بە کردەوەکانی دەناسرێت گەر نــا
دیوارەکانیش ووتە و قسەی جوانیان لەسەر نوسراوە .
Be the first to know and let us send you an email when مافی گیانداران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.
مرۆڤ بە کردەوەکانی دەناسرێت گەر نــا دیوارەکانیش ووتە و قسەی جوانیان لەسەر نوسراوە .
Want your business to be the top-listed Pet Store/pet Service?