04/04/2024
تکا لە دوکاندارو کاسبکاران ئەکەم. شوێنی خۆیان پاک بکەنە باکرێکارانی شارەوانی عەزیەتیان نەبێت زبڵ و شتومەکەکانیان بکەنە ناو کیسەیەکەوە. وەڵا وەبیلا. من موفتی تا فتوا بدەم بڵێم پارەکانتان حەرام ئەبێت. بەڵام سوێند بەخوا تاوانبار ئەبن لای خوا. ئاخر معقول نیە تۆ بۆخۆت ئیش ئەکەیت. بەڵام پاشماوەی شتومەکەکانت ناکەیتە ناوکیسەیەکەوە تا بۆ پاککەرەوەکان ئاسان بێت. ئەوان هەمویان کەس وکاری ئێمەن. بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەی کۆتایی مانگی ڕەمەزان و نزیک بونەوە لە ڕۆژانی جەژن. بازاڕەکان زۆر قەرەباڵغ ئەبن. ئەو کەسانەی لەبازاڕەکان شت ئەفرۆشن قابیلی قبوڵ نیە نەتوانن شوێنی خۆیان پاک بکەنەوە.رەسول بارامی