Frishta shelter

Frishta shelter Animal Rights Activist
چالاکوانی مافی ئاژەڵان
(4)

ئاسودەبە ڕووحی شیرینمهاوڕێ و هاوسەفەری ژینم بەداخەوە  چەند ڕۆژێکە جوانترین و میهرەبانترینی سەر زەویم لە دەستداساڵانێکە ب...
13/07/2023

ئاسودەبە ڕووحی شیرینم
هاوڕێ و هاوسەفەری ژینم
بەداخەوە چەند ڕۆژێکە جوانترین و میهرەبانترینی سەر زەویم لە دەستدا
ساڵانێکە بە هەزاران ئاژەڵی بێ پەنا لەژێر سایەت ئاسودە بوون
هیوادارم ڕووحت ئاسوودە بێ هاوڕێ و هاوسەری ئازیزم.

تۆ شەماڵێکی بێ دەنگ بوویت
بە نێو چرکەساتی ئەم زەمینە درۆینەدا
گوزەرت کرد
نە لە کەس چویت و
نە کەسیشمان بینی وەک تۆ
💔

02/07/2023
30/06/2023
14/05/2023

سڵاو هاوڕێیان ئاژەڵدۆستان
ئەم کەرە لە شارۆچکەی وارماوەیە(زەڕایەن)قاچێکی شکاوەو بەردەوام لە و شوێنەیا دانیشتوە و ئازاری زۆرە
تکایە پێویستم بە هاوکاریتانە کێ ئەتوانێ بیگەیە نێتە دەستم
زۆر سوپاسی ئەکەم
تکایە با هەموومان پێکەوە لەم ئازارە ڕزگاری بکەین

بۆ یارمەتیدانی نامە بنێرە

06/12/2022

بۆ بەخشین لە سلێمانی....
من ناوم گوڵییە و تەمەنم نزیکەی شەش مانگ ئەبێت، سەگێکی دوو ڕەگم لە تێکەڵی هەسکی و کوردی. تەمەنم تەنها چەند مانگێک ئەبوو کە بە هۆکارێکی نادیار تووشی ڕووداوێک بووم و بەهۆیەوە دەستی چەپم لە دوو شوێنەوە شکا، بەڵام بەهۆی گوێ پێنەدانی ئەو کەسانەی لەلایان بووم و چارەسەر نەکردنی دەستم لە کاتی خۆیداا ئێستا دەستم بە خواری چاک بۆتەوە و ناتوانم بەڕێکی لەسەری بڕۆم. لەلایەن خاوەنی پێشوومەوە بەهۆی ئەو کەمئەندامییەم فڕێ درامە کۆڵان و سەرجادە بێئەوەی تێبگەم چ تاوانێکم کردووە یاخود چۆن بتوانم خۆم بژیێنم! بەڵام لەگەڵ ئەوەشا من هێشتا وەک هەر سەگێکی ساغ دڵخۆش و ڕووخۆش و زۆر حەز بە یاریکردن ئەکەم لەگەڵ مرۆڤەکانا و دڵم هاوشێوەی ڕوحە پاکەکەم پڕپڕە لە کۆڵێک سۆز و وەفا و خۆشەویستی بۆ ئەو کەسەی کە بەهەمان چاوی دڵ لەودیو کەمئەندامییەکەمەوە لە ڕوحم بڕوانێ و ڕێگەم بدا ژیانێکی ئارام دوور لەترسی دووبارە فڕێدان لە دڵ و ماڵی ئەوا دەست پێبکەمەوە، کەسێک کە تێبگات لەوەی کەمئەندامیم پێناسەیەک نییە بۆ ناشرینیم و ئەو هەموو وەفا و خۆشەویستییەی کە وەکو هەر سەگێکی تر ئەتوانم پێی ببەخشم....
گۆڵی گیان لە ئێستایا نەزۆک کراوە و پێویستی بە دڵێکی میهرەبانە کە دەرگای هەمیشەیی ماڵەکەی بۆ بکاتەوە چونکە ناتوانێت لە دەرەوە بژی، هەر کەس لەخۆی ڕائەبینێ بەرپرسیارێتی ئەم ڕوحە بۆ هەمیشە لەخۆ بگرێت نەک بۆ ماوەیەکی کاتیی، پەیوەندی بکات یان نامە بنێرێت.
07741396899

09/11/2022

🐾🐶🐱🐾
نازێ پشیلەیەکی نابینا
کێو سەگێک هەردوو قاچی لەدەستدا
هۆکاری لەدەستدانی چاوی نازێ و قاچەکانی کێو
بەداخەوە مرۆڤەکان بوون ،( ڕووداوی ئۆتۆمبیل)
تکایە با ووریا تر و لەسەرخۆتر شۆفێری بکەین
تا قوربانییەکان کەمترو کەمتر بن.

23/10/2022

کێو

یەکێکی تر لە قوربانیەکانی دەستی مرۆڤ
ناوم نا کێو تا وەک کێو بەهێز بێت و بەرگە بگرێت
بێچویەکی تەمەن دوو مانگ بوو بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل بۆ هەمیشە قاچەکانی لەدەستدا بوو
💔ئەو ووردەووردە گەورەبوو بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ برینەکانی سەر قاچی خراپتر ئەبوو وە بەهۆی قاچەکانیەوە نەی ئەتوانی عەرەبانە بەکاربهێنێت تا ڕۆیشتنی ئاسانتر بێ
بۆیە بە ناچاری بڕیارماندا قاچەکانی ببڕینەوە لەلای دکتۆری پسپۆڕ
سوپاس بۆ خوا لە ماوەی مانگێکدا هەردوو قاچی بەسەرکەوتوویی بڕایەوە🙏
سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باش و تەندروستە
زۆر سوپاس بۆ دکتۆر یادگار ماندوو بوو لەگەڵمان

05/09/2022

هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نییەکە کۆمەڵێک ڕووحی جوان لەژێر سایەی تۆدا گەورە دەبن و چارەسەر وەرئەگرن و چاک ئەبنەوە و دڵخۆش ئەبن🌺

بەڵێ
ئێرە نیشتمانی سەگەکانە 🐶
کێشەشمان نییە با کۆمەڵێک هەر بڵێن سەگ دۆست وسەگ پەرست😝

28/08/2022

قەندیل🐶
بچوکترین ئەندامی پەناگەکە

25/08/2022

ئێوە بەم ڕەفتارە ئەڵێن چی ؟؟!
هەڵگرتنی دوو بێچوی بێ دەسەڵات بە بەرچاوی دایکیانەوە فڕێدانیان وەک خاشاکێک بۆ ناو ئەو سجنە ،بە دەستی جەللادێک ئەمە مانای چییە شارەوانی؟
ئەمە پلانە تۆکمەکەتانە
تەواوی خەڵکی کوردستان لەماوەی ڕابردوو بینیان لەنێو ئەو کوشتارگەیەی کە ناوتان لێناوە پەناگە چی بەسەر ئەو سەگانەدا هات
هیچ کات دیمەنەکانی نێو ئەو کوشتارگەیە لە مێشک و بیری هیچ مرۆڤێکی بەوویژدان دەر ناچێ ئەم شارە دونیایەک کێشەی تری هەیە
ئەوانە چارەسەرکەن بۆ نموونە : سلێمانی وا ئەبێ بەژێر زبڵ و خاشاکەوە لە شارێکی خاوێنەوە بوە بە پیس و پۆخڵ ترین شار
وە دونیایەک کێشەی تر
بۆیە تکایە ئەم کارە قێزەون و ترسنۆکانە ڕاگرن بە دەستی ئەم داعشانە
چەندەها دایکتان لە بێچوەکەی کرد وە بە پێچەوانەشەوە
دڵنیابن ناڵەو هاواریان لە لای خودا وون نابێت

16/08/2022

ئێواران کاتی خۆر ئاوابوون

توخواچاکم نەکرد بەجێم هێشت؟ئەو هەموو بێ ڕەحمییەئەو هەموو جەفایەئەوهەموو یەزیدەئەو هەموو یەهوودایە؟بەشێک لە قەسیدەی (بۆ خ...
07/08/2022

توخواچاکم نەکرد بەجێم هێشت؟
ئەو هەموو بێ ڕەحمییە
ئەو هەموو جەفایە
ئەوهەموو یەزیدە
ئەو هەموو یەهوودایە؟

بەشێک لە قەسیدەی (بۆ خەدیجەگوڵاوی)
ماردین ابراهیم

وێنەکە خۆم و قەندیل🐶

19/07/2022

ساڵێک لەمەو پێش ڕێک لەم ڕۆژەدا بۆ بەیانی جەژنی قوربان بوو،
کاتێک سوتماکیان لەبەر دەمم دانا بەو شێوەیە سوتابو بەتەواوی هەستم بە ئازاری سوتانەکەی کرد وەک ئەوەی بەشێک لەجەستەو ڕۆحی من سوتابێ ئاخر ئەو تەنها بێچوویەکی تەمەن شەش هەفتە بوو زۆر زۆر بچوک بوو بۆ ئەو ئازارە گەورەیە😔

ساڵێک بە بەردەوامی چارەسەرو تەداوی کردنی برینە کانی سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باشە بەلام هێشتا بەتەواوی چاک نەبۆتەوە
سوتماک ئێستا لێرە لەم نیشتمانە بچوکەی مندا زۆر دڵ خۆشەو هاوڕێی هەیە وهەموو خۆشمان ئەوێت و دووبارە ناهێڵین بسوتێت.

One year ago today exactly Eid al-Adha tomorrow ,when they put a burn in my mouth it was so burnt I totally felt the burn pain as part of my body and soul burned she was just a six week old baby so tiny for that big pain 😔
Be a year continuous treatment and scars thank god so far so good but still not fully healed burnmack
Now here in my little hometown very happy and friendly and we all love him and won’t let it burn again .

07/07/2022

نواڵە❤️

29/06/2022

نارانی میهرەبان🌺❤️

27/06/2022

❤️🌸❤️🌺

07/06/2022

سلاو هاوڕێیان ئاژەڵ دۆستانی سلێمانی
تکایە ئاژەڵ دۆستێک ڕێکخراوێکی ئاژەڵ دۆستی بەهانایەوە بچێت ،کەش و هەوا زۆر گەرمە و بەم حاڵەوە بەرگە ناگرێت
من بەم ئەرکە زۆرەوە بە تەنیا ناتوانم فریایی هەموو سەگەکان بکەوم
بۆیە تکایە کە شتێکی وا ئەبینن چاوەڕێی کەس مەکەن خۆتان یارمەتی بەن🙏

قولەرەیسی /سایە ستی

06/06/2022

لەکاتی دابەش کردنی خواردن بۆ کۆمەڵێک سەگ کە لە دەشتێکدا ئەژین ،ئەم بێچوەم بینی بێهێز و بێ تاقەت کەوتبوو ،هەر بۆیە لەگەڵ خۆم هێنامەوە🐶. بۆیە تکاتان لێ ئەکەم 🙏کەش و هەوا زۆر گەرم بوە ،لەکاتی بینینی هەر ئاژەڵێک کە برینی هەبوو دڵنیابە کرم تێیداوە لەبەر ئەوە پێویستە ڕاستەوخۆ هاوکاری بکەن و چاوەڕێی کەسی تر مەکەن تكایە🙏.خودا دەزانێ چەند ئاژەڵی تر هەیە وا کرم برینەکانیان ئەخوات و کەس ئاگادار نییە

23/05/2022

گوێرایەڵ و زیرەک و ئاقڵ
ئەوانە سەگی ئەم ووڵاتەن
بێ گومان ئەگەر ڕاهێنانیان پێ بکرێ زۆر باشتر و باشتر ئەبن🌺

تکایە ئەگەر هاوکارییان ناکەن ئازاریشیان مەدەن🙏

سوپاس بۆ ئەم گەنجە جوانانەی زانکۆی قەیوان🌺سوپاس کە ئەم ڕووحە پاکانەتان لە بیر بوو❤️🌸
14/05/2022

سوپاس بۆ ئەم گەنجە جوانانەی زانکۆی قەیوان🌺
سوپاس کە ئەم ڕووحە پاکانەتان لە بیر بوو❤️🌸

ئارام بنوو هاوڕێکەمنەفرەتی خوا لەو خاوەنە گەمژەیەت کە بەم دەردەی بردیت،هیوادارم هەمان ئازاری تۆ بچێژێت و برینەکانی جەستە...
09/05/2022

ئارام بنوو هاوڕێکەم

نەفرەتی خوا لەو خاوەنە گەمژەیەت کە بەم دەردەی بردیت،هیوادارم هەمان ئازاری تۆ بچێژێت و برینەکانی جەستەی پڕ لە کرم بێ
تۆ بنوو هاوڕێکەم ئیدی ئازار و ترس نەما

09/05/2022

هەموو ئەوەی ئەیانەوێ ئاشتی و ئارامییە
بۆیە تکایە ئازاریان مەدەن

05/05/2022

کێو
چیاگۆ
دوو ڕووحی جوان

29/04/2022

سڵاو هاوڕێیان ئاژەڵ دۆستان
ئەم سەگە پێویستی بە هاوکارییە قاچەکانی کار ناکەن تکایە کەسێک میهرەبانی بنوێنێت و ببێتە فریاد ڕەسی ئەم ڕووحە پاکە
شوێن / سەنگە سەر
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە٠٧٥٠١١٤١٤٢٨

تێبینی /من خۆم شوێنم نەماوە ژمارەیەکی زۆر سەگی نەخۆش و کەم ئەندامم لایە ئەگینا هیچ کات لێرە پۆستم نە ئەکرد و ئەمهێنا بۆ لای خۆم

25/04/2022

کاتێک مرۆڤ
ئەگاتە ترۆپکی بێ ڕەوشتی بێ وویژدانی

ئەمە یەکەم جار نییە لاشەی سەگێکی کوژراو ئەهێنن و لە بەردەرگاکەم فڕێی ئەدەن
چیتان دەست کەوت لەو کارە؟!!!
تۆ ئەی ئەو کەسەی تینوی خوێن وکوشتننی چیت دەست ئەکەوێ لەم کارە
کوشتنی ئاژەڵ بە هەر هۆکارێک بێ تاوانە تاوان
هاوار بە حاڵی هەر کەسێک دەستی بچێتە گیانی ئاژەڵێک دڵنیام هەرگیز ئاسودە نابێ

هێنانی لاشەی ئاژەڵیک و فڕێدانی لەبەر دەرگاکە
هیچ کات من سارد ناکاتەوە لە یارمەتی دانیان

20/04/2022

چیاگۆ❤️کێو
دووبێچوی نازدار
چیاگۆلە دووز خورماتو
کێولە سلێمانی
هەردووکیان قوربانی دەستی مرۆڤن کە بەڕووداوی ئۆتۆمبێل بۆ ئەبەد قاچەکانیان لە دەستدا💔

ئێستا ئەوان زۆر دڵخۆشن لێرە لە نیشتمانی سەگەکان

16/04/2022

هاوار بۆ تۆ خودایە
ئەم ڕووحانە تاوانیان چییە

من هیچم نییە بۆ ووتن
بەس سەیری حاڵی ئەم داماوە بکەن
بۆ؟ لەبەر چی وایان لێ ئەکەن؟

بەخشندەبن لەسەر زەوی  تا ئەوەی لە ئاسمانە بەخشندە بێت لەگەڵتانئەم سەگە چەند ڕۆژێکە سەیارە بەسەر قاچیدا ڕۆیشتوەکە توانای ...
09/04/2022

بەخشندەبن لەسەر زەوی تا ئەوەی لە ئاسمانە بەخشندە بێت لەگەڵتان
ئەم سەگە چەند ڕۆژێکە سەیارە بەسەر قاچیدا ڕۆیشتوە
کە توانای جوڵەی نەماوە و بەردەوام لە ئازاردایە
لە تاو ئازار ناتوانێت خواردن بخوات و ئەوکاتە تەندروستی خراپتر ئەبێ😔.
ڕۆژانە چەندەها نامەو پەیوەندی لە م شێوەیەم بۆیەت
منش بەم هەموو ئەرکەوە ناتوانم فریای هەمووی بکەوم
تکایە بە ئەرکی خۆتانی بزانن کە حاڵەتێکی لەم شێوەیە ئەبینن بێ هیچ دوو دڵییەک خۆتان یارمەتی بدەن و لە ئازار ڕزگاری بکەن
تکایە چاوەڕێی کەس مەکەن خۆتان کارە گرنگەگە بکەن

من بۆ ساتێک خۆم ئەخەمە شوێنی ئەو سەگە تەواو هەست بەئازارەکەی ئەکەم

سڵاو هاوڕێیان ئاژەڵ دۆستانئەم بێچوە جوانە لە ڕانیەیە,تەنها تەمەنی هەشت مانگەبەداخەوە چەند ڕۆژێکە سەیارە لێیداوە😔بەداخەوە...
07/04/2022

سڵاو هاوڕێیان ئاژەڵ دۆستان

ئەم بێچوە جوانە لە ڕانیەیە,تەنها تەمەنی هەشت مانگە
بەداخەوە چەند ڕۆژێکە سەیارە لێیداوە😔
بەداخەوە قاچەکانی لەکار کەوتوون
ئەو ئیتر ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات
ژیان زۆر قورسە بۆ ئەو لەسەر شەقامەکان ناتوانێت بەو شێوەیە لەدەرەوە بژی

بۆیە تکایە پێویستی بە پەنایەکی ئارام هەیە تا کۆتاییەکانی تەمەنی بەبێ ترس تێیدا بژی
هەر کەس لە خۆی ڕائەبینێ ببێ بە پەنایەک بۆی ، خێرێکی گەورە ئەکات
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە
07512030490

01/04/2022

هاوڕێیەکی میهرەبان ئەم ڤیدیۆیەی بۆ ناردوین🌺بەهیوای ئەوەی نموونەی زۆر بێت

27/03/2022

هیوای ڕۆژێکی باش بۆ هەمووان🌞
Hope for a good day for everyone🌞

21/03/2022

سورە و چیاگۆ 🐱🐶
دوان لە شیرینترین هاوڕێکانم

14/03/2022

🐕🐈

03/03/2022

ورچە گیان تەمەنی ٤ مانگ ئەبێ و بە ڕووداوێکی هاتووچۆ قاچی شکا ئێستا دوای چارەسەر و چاک بوونەوە ناتوانێ وەکو سەگێکی ئاسایی ڕێ بکات و ئەشەلێت، بۆیە ناتوانم بیکەمەوە دەرەوە و پێویستی بە دڵێکی میهرەبانە لای خۆی شوێنێکی بچکۆلانەی پێ ببەخشێت، کوڕێکی زۆر ئاقڵ و ماڵییە و زۆری حەز لە مرۆڤ و ئاژەڵی ترە لەگەڵیا بێت هەر کەسێک لە خۆی ڕائەبینێ یان شوێنێکی گونجاو شک ئەبات تکایە پەیوەندی بکات ئەم ڕوحە بچکۆلانەیە پێویستی بە میهرەبانی ئێوەیە و چاوەڕێی هاوکاریتانە. هەر کەس لەخۆی بگرێت نەزۆکی و ڤاکسینیشی بۆ ئەکرێت..
٠٧٧٣٦٩٩٣٠٢٥

27/02/2022

سەلام بەڕێزان، ئەم سەگە کۆتا جار لە ڕێگای عەربەت لای ژاڵە نزیک مەعمەلی کاشییەکان بینراوە تکایە هەر کەسێک زانیاری هەیە لەسەر شوێنەکەی هاوکار بێت و پەیوەندیم پێوە بکات چونکە پێویستی بە چارەسەری بەپەلەیە..
٠٧٧٣٦٩٩٣٠٢٥

21/02/2022

لەم سەر زەوییەدا شوێنێکی ئارام بۆ ئەم ڕووحە پاکانە نەبوو
ئێرە
نیشتمانی سەگەکانە
🐕❤️

11/02/2022

کارەساتە
شەرمەزارییە
ببینن چیتان کرد
ئەمەی ئەیبینن ڕۆژانە دووبارە ئەبێتەوە
ئەمە پەناگەیە یان کوشتارگە!!!!!
ئێرە کوشتارگەکەی سلێمانیە کە بڕیار بوو ببێت بە پەناگە

لە هەموو دونیادا پەناگە بۆ کەم ئەندام و نەخۆشەکانە، نەک وەک ئەم بەناو پەناگەیەکی سلێمانی

03/02/2022

یەکەم هەنگاو

ئەو زۆر لە عەرەبانەکەی ئەترسێ 💔
تێ ناگات بۆ ئەبێت بەم شێوەیە ڕێ بکات
بچکۆلی من 💚
خۆزگە لەسەر قاچەکانی خۆت ئەڕۆیشتی

بێچوە کەی دووزخورماتوو 🐶

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Frishta shelter posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share



You may also like