خزمەكانم كەم سەردانم دەكەن لەبەر ئەم شتە جوان و كیوتە كە هێناومەتە ماڵەوە
ئاخر ئەمە بۆچی قێزی لێ دەكەنەوە تێناگەم!
نە خراپە نە نەخۆشی پێوەیە
ئاخر ئێمە هەموو شتێكمان كردووە بە عادەت
كە خەڵك و بەرودراوسێ وتیان خراپە و پیسە ئیتر ئەوە حسابە
ئەونەی خۆمان نەخۆش دەكەوین بەهۆی خواردن و شتی پیسەوە كە دەیخۆین یان زیاخۆری دەكەین ئەونە لەم شتانەوە تووشی نەخۆشی نابین
خۆ كە دێن پشیلەكە لە ژوورێك دادەنێین و بێ كێشەیە بەڵام هەر لایان پیسە و ئەوە دەكەن بە بەهانە
بێ زیانە و جوانە و بەرەكەتە
باری دەروونیت باش دەكات و دڵخۆشت دەكات
وە تەنهاش نابیت لەماڵدا
@dr.akam.vet
#vet #animal #health #care #cat #animal #kitten #medicine
زۆر باسی ئەوەمان كردووە مەهێڵە پشەكەت بچێتە دەرەوەو ئیهمال مەبە! بەڵام چی بكەین كە ئێستا پشیلەكەمان وونبووە؟؟
یەكەم شت تەواو ماڵی خۆتان بگەڕێ! ژێر شتەكان سەر شتەكان ناو شتەكان سەربان و ژێرزەمین بۆی بگەڕێ! و حەوشەكە جوان بگەڕێ!
یەكسەر ڕامەكە بۆ بەردەرگا و جاڕ مەیەن! زۆرجار لە ماڵەوە خەوتووە لە كونێكا و كەس نازانێ وادەزانن وونبووە!!
دووەم شت ئەوەیە ئەبێت بزانی لەكوێوە وونبووەو ڕۆشتووە! لە كام دەرگا و لە كا پەنجەرەوە یان كئتا شوێن كوێ بوو كە بینیت! ڕێك لەو شوێنە بە جوانی بۆی بگەڕێ! پشیلەی ماڵی ترسنۆكە هەر ئەوكاتەی چووە دەر ئەترسێت و لەجێی خۆی ناجولێ چاوەڕێی تۆ ئەكات بیبەیتەوە ژوورەوە
بۆیە ئەو شوێنەی هەست ئەكەی لێوەی ڕۆشتووەو دیار نەماوە جوان بگەڕێ
سێهەم شت بەردەرگایە حەوشەو بەردەرگاو و باخی بەردەم ماڵەكەت جوان بگەرێ!
چوارەم شت مالی دراوسێكان تەنیشت و بەرامبەر بەجوانی ئیزنیان لێ وەربگرە و مالەكە بگەڕێ و سەربانیان بگەڕێ!
پێنجەم شت كۆڵانەكە! بە درێژایی كۆڵانەكە بگەڕێ و پرسیاری بۆ بكە لە هاوڕێ و دراوسێ دوورەكان
كۆڵانی خۆتان و تەنیشتیش بگەڕێ!
شەشەم شت ئەوەیە بیدەی بە ئۆنڵاین و ئەكاوتنێ شتێ ڤیو باش بێت یارمەتیت بدەن و بۆت بڵاو بكەنەوە تاكو بتوانیت بیدۆزیتەوە ان شاء الله..
پشیلەكەت ووردە ووردە پەیوەندی و ئاشنایەتی پەیدا دەكات لەگەڵ منداڵە نوێیەكە!
خۆی لە ڕاستیدا گۆڕانی ژینگە و ماڵ و هەروەها خێزانیش لە پشیلەكاندا دەبێتە سترێس
ئەم سترێسەش بەمانە دەردەبڕێت:
خۆشاردنەوە
نان نەخواردن و خواردنەوە
ترسان
میزكردن
ڕشانەوە
ئەمە بۆ هەموو پشیلەیەك وانییە!
بەڵكو دەكرێت هیچكام لەم نیشانانەی نەبێت و وردە وردە ئاشنایەتی پەیدا بكات لەگەل مندالە بچووكەكە
ئەگەر تۆ خێزانێكیت و پشیلەت هەیە و مندالی بچووكتان بووە ئەم خاڵانە بزانە:
* هەرگیز بەتەنها پێكەوە بەجێیان مەهێڵە
* لە ژوورێك منداڵەكەت نوستووە با پشیلەكەی لەلا نەبێت
* لەبەر منداڵەكەت پاكوخاوێنی پشیلەكەت ئیهمال مەكە و گرنگی پێ بدە تاكو سەلامەت بن هەمووتان
* منداڵی نوێ یانی دەنگی نوێ بۆنی نوێ لە ماڵەكە بۆیە ئاسایە سەرەتا پشیلەكەت لەگەلیدا زۆر ڕانەیەت
* تێبینی نیشانەكان بكە لە منداڵەكەت گەر هەستیاری هەبێت بەرامبەر مووی پشیلەكەت
* لەپێش هاتنی مندال دەتوانی پشیلەكە ڕابهێنیت لەسەر دەنگی منداڵ و گریان و میكانۆو یاریكردنی منداڵەكە
زۆرێكیش قەلەقەو كە كاتی ئەوە هات منداڵی ببێت پشیلەكەی دەبەخشێت
بۆیە بزانن پشیلەكەتان بەكێ دەبەخشن و خەساری مەكەن
.
ئێوە بەتەمای منداڵن؟؟
@dr.akam.vet
#vet #animal #cat #newborn #baby #health #ku
دكتۆری داماو سیقەی كردووە سەگەكەی پەپوولە بێت بەڵام داماوە قۆڵی لێكردەوە
زەبری قەپێكی سەگ وەكو خۆی لا نەیەتەوە ئەو جێگایە! گەر سەگەكەش ڤاكسین بێت بە چەند جەلسەی تەعقیم و
عیلاج و دەرزی و دوورینەوەی دەوێت
چەند دكتۆر قوربانی ئەم حاڵەتانەن!!
بۆیە بە ئاسانی مەیگرن بابەتەكە جدییە!!
دوو جۆر خاوەن ئاژەڵ هەیە تۆ وەك خاوەن ئاژەڵ وەكوو ئەوان مەبە تكایە!! 🔴
یەكێكیان ئەوەیە ئاژەڵەكەت لێ دەكا بە پەپوولە ئەڵێ بەخوا هیچ ناكات و ئاقڵە هەر ئەونەی ئیشت بۆ كرد ئەوخوا🤷🏼♂️
سەگە قەپاڵێكت لێ بگرێت بەستە! ئاژەڵی گەورەیە شەقێكت لێ دەدات شوێنێكت ئەشكێنێت و ئەویش دوایی ئەڵێ داوایلێبوردن دەكەین! ناواللە ئاگاداری ئاژەڵەكەت بویتایە و ئەوەت نەكردایە!
دكتۆر خۆی تەكنیكەكانی كۆنتڕۆڵی هەر ئاژەڵێك دەزانێت و حەزەر دەكات و ئاگادار دەبێت بەڵام تۆ شتەكەت لا ئاسان كردووە كە ئاژەڵەكەت هیچ نەكات و ئاقڵە!
دووەمیشیان ئەوەیە ئەزانێت ئاژەڵەكەی زۆر عەجول و هار و شێتە ئەڵێت من ئیلاقەم نییە من دەسی لێ نایەم خۆتان بیگرن خۆتان شتی بۆ بكەن! ئێ ئەوەش نابێت!
ئاژەڵ خاوەنی خۆی دەناسێتەوەو ئارامترە گەر لەلای بێت و بێگانەیەك لێی نزیك بێتەوە تا حەدێك كەمتر كاردانەوەی دەبێت!
یان دكتۆر بە تەنهایە و دەبێت تۆ وەك خا
بێگومان قەدەری خودا و ئەوەی بۆی نوسیویت جوانتر و باشترە لە پلانی خۆت و ئەوەی ئەتەوێت، بۆیە الحمدلله ❤️ دڵنیابە لەوەی ئەوەی دێتە ڕێت بە قەڵەمی خوا نوسراوە سوپاسی خودا بكە لە خۆشی و ناخۆشییان، كە ناخۆشی ھاتە ڕێت دڵنیابە تاقیكردنەوەی خوایە، ئارام و سەبر بگرە تێدەپەڕێت و لەبیرش ئەچێتەوە، سوپاسی خوا بكە لە كاتی خۆشیشدا خوا لەبیر مەكە، زۆر دڵخۆش مەبە كە ھەموو شتێكت لەبیر بچێتەوەو غەرقی تاوان ببیت، سوپاسی خودا ھەرچیت پێ داوم ھەر ھی خۆتە، سوپاس بۆ تۆ ❤️