Dr. Mhran Hewa د.مهران هیوا-پزیشکی ڤێتێرنەری

Dr. Mhran Hewa  د.مهران هیوا-پزیشکی ڤێتێرنەری سلێمانی- تاسڵوجە - تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر

بەکارهێنانی (کرمەکان) لە چارەسەرکردنه شێرپەنجە: ڕێگەیەکی داهێنەرانە‎پوختەی بابەتەکە: وەک چارەسەرێکی بەدیل لە چارەسەری شێ...
07/08/2024

بەکارهێنانی (کرمەکان) لە چارەسەرکردنه شێرپەنجە: ڕێگەیەکی داهێنەرانە

‎پوختەی بابەتەکە: وەک چارەسەرێکی بەدیل لە چارەسەری شێرپەنجەدا، لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر بەکارهێنانی کرمەکان ، وەکوو
(T. spiralis)، (E. granulosus)، (T. canis)، و ( T. solium).
‎ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوە بوو لەو ( ئەنتیجین) نانەی و ئەو میکانیزمانەی کرمەکان کە تایبەتمەنتی دژە ژێرپەنجەیان تێدایە ، ئوم لێکۆڵینەوە تێڕوانینێک دەدات بۆ ئەوەی کە چۆن کرمەکان دەتوانن وەک شێوازێکی چارەسەری نوێ و داهێنەرانە بۆ شێرپەنجە بەکاربهێنرێن. ئەم لێکۆڵینەوە شیکاری بۆ توێژینەوە پێش کلینیکی و کلینیکیەکان کردووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٢٣ بڵاوکراونەتەوە. توێژینەوەکە هەوڵیدا زانیاری لەسەر کرمەکان بەدەستبهێنێت، وەکو E. granulosus، T. spiralis، T. canis، و T. solium،
‎بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەکانی مەمک، پەنکریاس، میلانۆما و شێرپەنجەی خوێن بە لێکۆڵینەوە لە داتابەیسەکانی ، وەک PubMed، Google Scholar، و Scopus. توێژینەوەکان کە تیشکیان خستە سەر چارەسەری کرم لە دژی جۆرە تایبەتەکانی شێرپەنجە .

ئەمەش خودی توێژینەوەکە.
https://wvj.science-line.com/attachments/article/79/WVJ13(4),606-616,December25,2023.pdf

'ڕەنگی سەوز لە گۆشتی مریشکدا'هەمیشە ژنان لە ماڵەوە توشی حاڵەتێک دەبن کە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان بە بینینی پارچە گۆشتی ڕە...
24/05/2024

'ڕەنگی سەوز لە گۆشتی مریشکدا'

هەمیشە ژنان لە ماڵەوە توشی حاڵەتێک دەبن کە دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان بە بینینی پارچە گۆشتی ڕەق و سەوز لە گۆشتی مریشکدا و بەتایبەتی لە سنگەکەیدا... کەواتە هۆکاری دەرکەوتنی ئەم ڕەنگە سەوزە چییە؟
بوونی ڕەنگی سەوز دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی سەوزبوونی ماسولکەکانی مریشک (deep pectoral myopathy _green muscle disease). ئەم نەخۆشییە لەو مریشکانەدا دەردەکەوێت کە کێشی لەشیان لە (٣) کگم زیاتربێت، لە ئەنجامی ئەم کێشە زۆرەدا بەناچاری پاڵ دەداتەوە و کەم بە پێوە ئەوەستێت، بۆیە بڕێکی کەم ئۆکسجین ئەگاتە ئەم ناوچەیە، تا وای لێ دێت بەهیچ شێوەیەک ئۆکسجینی پێ ناگات و تێکدەچێت و خانەکانی نێو ماسولکە شانەکان دەمرێت و ڕەنگی دەگۆڕێت.
بەشە سەوزەکەی گۆشتەکە لێ بکەنەوە و هەموو بەشەکانی تری مریشکەکە شیاون بۆ خواردن.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Mhran Hewa د.مهران هیوا-پزیشکی ڤێتێرنەری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category