Vetstan

Vetstan پزیشکی ڤێتێرنەری/تەندروستی ئاژەڵ
بۆ پرسیارکردن/لە ئینیستیگرام نامە بنێرە
سۆشیال میدیاکانمان
👇TikTok&Instagram👇

I've just reached 7K followers! Thank you for continuing support. I could never have made it without each one of you.الح...
31/01/2024

I've just reached 7K followers! Thank you for continuing support. I could never have made it without each one of you.
الحمدلله ❤️

سلام علیکم خۆشەویستان 👋🏼وەک و بەڵێنم پێتان دا کەواو پێتان بڵێم چۆن پشیلە بەدەست بهێنن بە خۆرای .....💵🚫🐱ئەو کۆمەڵە وێنەی ...
19/12/2023

سلام علیکم خۆشەویستان 👋🏼
وەک و بەڵێنم پێتان دا کەواو پێتان بڵێم چۆن پشیلە بەدەست بهێنن بە خۆرای .....💵🚫🐱

ئەو کۆمەڵە وێنەی یەکەم گروپن ڕۆژانە پشیله دادەنێن بۆ بەخشین گەر نەشبوو دەتوانن خۆتان بە پۆستێک داوای پشیلە بکەن (هەمووی لە فەیسبووک)

کۆمەڵەی دووەم پەیجن کەوا پشیلەی بەخشین دا دەنێن هەندێکیان پەیجی پزیشکی ڤێتێرنەرین ئەوانیش پشیلە دادەنێن (هەر لە فەیسبووک)

ئەوەی ئاخیریش چەناڵێکی تیلیگرامە بۆ پشیله بەڵام بۆ فرۆشتنە واتا بە پارە (بۆ ئەوەی حەزی لێبوو)

لەکۆتاییدا ئەوە بزانن کەوا بەخێوکردنی ئاژەڵ مەسئولیەتە....
♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️♥️

07/11/2023

کۆلێژی پزیشکیی ڤێتێرنەری زانکۆی دهۆک

01/11/2023

دەرئەنجامی دەرزی پیس بوو





‎ #کوردستان
‎ #سلێمانی
‎ #هەولێر
‎ #دهۆک
‎ #کەرکوک
‎ #هەڵەبجە

‎ #دامپزیشکی

‎ #دکتۆری ڤێتێرنەری
‎ #دکتۆری ئاژەڵان

بەخێوکردنی پشیلە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ!لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە کە بەخێوکردنی پشیلە ل...
22/06/2023

بەخێوکردنی پشیلە دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ!

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا بەرگری لە توشبون بە جەڵتەی دڵ دەکات بۆ بەتەمەنەکان، وە سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ بەرزدەکاتەوە.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر هەزارەها نەخۆش کرا دەرکەوت کە بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا ڕێژەی توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە بە ڕێژەی %٣٠! وە هەروەها دەرکەوتوە کە دڵی ئەو کەسانەی پشیلە بەخێو ئەکەن زیاتر تەندروست بووە لەوانەی پشیلە بەخێو ناکەن!
وە لە توێژینەوەیەکی تردا کەلەسەر ٤٥٠٠ کەس کرا، دەرکەوت کە ڕێژەی توشبون لە لایەن پشیلە بەخێوکەرەکانەوە دابەزی بۆ %٤٠، وە بۆیە ئەتوانین بڵێین کە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا وە درێژبونی تەمەن!
وە کاتێک توێژەرەکان پرسیاریان کرد دەربارەی ئەو نهێنییە وەڵامیان دایەوە کە بەخێوکردنی پشیلە پەستان و بێ تاقەتی و فشار و دوودڵی و پەشۆکان کەم دەکاتەوە بەهۆی ئەو نەرم و نیانی و هۆگری و خۆشەویستیەی کە پشیلە هەیەتی! وە بۆیە دەبێتە هۆی پارێزگاری شادەمارەکانی دڵ لە نەخۆشی و ناڕێکی و کێشە. وە سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە لەلایەن پرۆفیسۆر عدنان القریشی کرا لە زانکۆی مینوسیتا، وە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێشکەش کرا لە کۆنگرەی مينوسيتا (International Stroke Conference).

بەڵام پێویستە زۆر باش ئاگاداری پشیلە بین وە لەشی پاک و خاوێن بهێڵینەوە و بیانکوتین، چونکە پشیلە هەندێ بەکتریا و ڤایرۆسی زەرەرمەند هەڵدەگرێت، وە لەگەڵ ئەوەشدا ماوەتەوە بە باشترین ئاژەڵی ناوماڵ و لە سەگ پاک ترە کە زۆر نەخۆشی هەڵدەگرێت و هەندێ تایبەتمەندی تری هەیە، وە بە گشتی ئەو مناڵانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو ئەکەن سیستمی بەرگریان زۆر باش ئەبێت وە ڕێگری نەخۆشیە ترسناک و بەهێزەکان ئەکەن بەتایبەتی حەساسیەت و ڕەبوو ، وە لەبەرئەوەی بەخێوکردنی سەگ مەترسی هەیە، بۆیە ئەتوانین بڵێین بەخێوکردنی پشیلە لە ماڵدا سەلامەت ترە..
پاش ئەم دۆزینەوەیە، لەوانەیە بۆمان دەرکەوێت بۆ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) رێگەی داوە بە ئەبی هورەیرە کە پشیلە بەخێو بکات، وە بە " باوکەپشیلە" بانگی ئەکرد، وە بۆمان دەردەکەوێت بۆ ئەبی هورەیرە تەمەنێکی زۆر ژیاوە دوای پێغەمبەر وە توانیویەتی هەزارەها حەدیسی پیرۆز ریوایەت بکات.. !
وە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا هاتووە (دروودی خوای لێبێت)، کە پشیلە پیس نییە (فەرمودەی صحیح و حسن). وە گەر دەم بکاتە پەرداغ یان قاپێکەوە پیسی ناکات .
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم فِي الْهِرَّةِ: «إِنَّهَا لَيْسَتْ بِنَجِسٍ، إِنَّهَا مِنَ الطَّوَّافِينَ عَلَيْكُمْ وَالطَّوَّافَاتِ» رَوَاهُ مَالِكٌ وَأَحْمَدُ وَأَهْلُ السنن الأربع

سەرچاوەکان:

1- Healthier hearts' for cat owners,http://news.bbc.co.uk/2/hi/health/7304393.stm
2- Cat Owners Have Lower Heart Attack Risk,http://www.medicalnewstoday.com/articles/98432.php
3- Children with pets 'more healthy', http://news.bbc.co.uk/…/e…/coventry_warwickshire/3731058.stm

وێنەکە بکەوە  it
12/05/2023

وێنەکە بکەوە it

Infectious coryza🐔                            👁️دەردە چاونەخۆشیەکی بەکتیریە  بە زۆری لە مریشکدا باوە وە لە بەشی سەرەوەی ...
16/06/2022

Infectious coryza🐔 👁️دەردە چاو

نەخۆشیەکی بەکتیریە بە زۆری لە مریشکدا باوە وە لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەدات هۆکارەکی بەکتریای Haemophilus paragallinarum نەخۆشێکە زۆر کوشندە نییە بەڵام بە خێرای بڵاو دەبێتەوە

نیشانەکانی:
1.گەورە بونی یەک لای چاو و ژێر چاو
2. نارێکی لە ڕۆشتندا
3.زۆر ئاو خواردنەوە
4.کز بون و زۆر نیشتن
5.جیقنە سپیلکە (هەموو کات نا)
6. هەندێ جار دەنووک گێر دەبێت بەهۆی گەورە بونی لایەکی سەری
7.هەبونی چلمێکی زۆر

چارەسەرەکەی:
زۆر لە شەریکاتەکان دارمانی تایبەت بە خۆیان دروست کردوە کە پێک دێی لە چەند ئەنتیباێۆتیکێک
بەڵام باشترین ڕێگا پێدانی erythromycin 10mg ڕۆژی دوو حەب بە مریشکی توش بوو(بە پێی تەجروبەی شەخسی خۆم).

Address

Chamchamal

Telephone

+9647510521443

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vetstan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Vetstan:

Videos

Share

Category


Other Chamchamal pet stores & pet services

Show All