کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر

  • Home
  • Iraq
  • Qala Diza
  • کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر Veterinarian

کوتانی مەڕ دژی نەخۆشی طاعون(ppr)کوتان باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگری کردن دژی نەخۆشیەکە.    in   کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوق...
18/01/2024

کوتانی مەڕ دژی نەخۆشی طاعون(ppr)
کوتان باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگری کردن دژی نەخۆشیەکە.
in
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان&د.بکر
ناونیشان-قەڵادزێ-شێخ اللا- سەر ڕێگای سەرنێڵ

Umbilical hernia in lamb
18/01/2024

Umbilical hernia in lamb

09/01/2024

کوتانی مەڕ دژی نەخۆشی دانکە(pox virus)

سلاوی خوای گەورەتان لێبێت  ئاگاداری بۆ ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن   پیویست  ئاژەلەکە لە قەسابخانە   سەرببڕێت  بەشێوازێکی ...
27/06/2023

سلاوی خوای گەورەتان لێبێت
ئاگاداری بۆ ئەو کەسانەی قوربانی دەکەن
پیویست ئاژەلەکە لە قەسابخانە سەرببڕێت بەشێوازێکی زانستی بێت بۆئەوەی گۆشتکی پاکو خاوێن بەرهەم بهێنرێت . بەڵام لەوانەیە هەندێک لە گوند نشینان دووربن لە قەسابخانە و نەتوانن ئاژەڵەکان لە قەسابخانە سەر ببڕن یاخوت قەسابخانە نەتوانێت ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵە سەرببڕێت . بۆیە داواکارم لە بەرێزتا هەرکەسێک ئاژەڵ لە ماڵەوە سەردەبڕێت ئەم خالانەی خوارەوە ڕەچاو بکا .
۱- پێویست پێش سەربڕین ئاژەڵەکە ماندوو و هیلاک نەبێت چونکە ئەگەر ئاژەڵەکە ماندوو بێت پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوەو ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تەواو خوێن لە لەشی ئاژەڵەکە نەچۆرێتەوە لەکاتی سەربڕیندا .
۲-لەکاتی سەربڕێن ئاژەڵەکە بە قاچی دواوە هەڵهاوەسرێت بۆئەوەی خوێن لە لەشی ئاژەلەکەوە بە باشترین شێوە بچۆرێتەوە چونکە خوێن ناوەندێکی گونجاوە بۆ گەشە کردنی بەکتریا بۆیە تاوەکو خوێنەکە باشتر بچۆرێتەوە گۆشتەکە تەندروسترە .
۳- لەکاتی داماڵی پێستی ئاژەڵەکەدا ئەو کەسەی دەستی بەر پێست و مووی ئاژەڵەکە دەکەوێت نابێت دەست بدات لە گۆشتی ئاژەلەکە ٫چونکە پێست و مووی ئاژەڵەکە بڕێکی زۆر بەکتریاو ڤایرۆس هەڵدەگرن (ئەو کەسەی دەست و چەقۆکەی بەر پێستەکە دەکەوێت پێویستە جوان دەست و چەقۆکەی بشوات ئینجا دەست لە گۆشتەکە بدات)
٤- دوای دەمالین و لێکردنەوی پێستەکەی پێویستە راستەوخۆ دوور بخرێتەوە لە گۆشتەکەی .

بەهیوای سەلامتی بۆ هەموولایەک و خوای گەورە قوربانیتا قبوول بکات

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان عبداللە & د.بکر ابراهیم
ناونیشان /قەڵادزێ - بازاری شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

سڵاوی خواتان لێ بێت  هاورێیان  هیوادارم   هەمووتان باش و تەندروستبن بەداخەوە  یەکەم  حالەتی مردن  لە هەولێر  بە هۆی نەخۆ...
31/05/2023

سڵاوی خواتان لێ بێت هاورێیان هیوادارم هەمووتان باش و تەندروستبن
بەداخەوە یەکەم حالەتی مردن لە هەولێر بە هۆی نەخۆشی تای خوێن بەربوون روویدا کە یەکێکە لەو نە خۆشیانەی لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بۆیە بە پێویسمزانی چەند روونکردنەوەیەک بدەم لە سەرم ئەم نەخۆشیە .

٭تای خوێن بەربوون چی ؟

٭هۆکاری نەخۆشی تای خوێن بەر بوون چیه ؟

٭ نیشانەکانی تای خوێن بەربوون لە ئاژەڵی توش بوودا چین ؟

٭تای خوێن بەربوون لە مرۆڤدا چۆنەو نیشانەکانی چین ؟

٭ چۆن دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ؟

٭چارەسەری تای خۆێن بەربوون چیە ؟

:(Haemorrhgic Fever ) تای خوێن بەربوون

تای خوێن بەربوون یەکێکه لەو نەخۆشیە هاوبەشیەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ ، واتە لە ئاژەڵی توشبووەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بە هۆی گەنەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و تەندروستی دەخاتە مەترسی گەورەوە هەروەها له مرۆڤێكی نەخۆشەوه دەگوازرێتەوه بۆ یەکێکی ساغ بەهۆی بەرکەوتیان بەرێی جۆراوجۆر .

هۆکاری نەخۆشی تای خوێن بەربوون:

هۆکاری سەرەکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون دەگەرێتەوه بۆ ڤايرۆسێك كه پێی دەوتریت Nairo Virus سەر بە خیزانی Bunya Viridae ، ، و یەکیکه لەو ڤایرۆسانەی که بەشيك له سوری ژیانی له جۆرێك گەنەدا بەسەر دەبات که پێی دەوترێت Hyalomma ، هەروەها هۆکارێکیشه بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵێکەوە بۆ ئاژەلێکی تر یان بۆ مرۆڤ.

نیشانەکانی تای خوێن بەر بوون لە ئاژەڵ دا :

زۆر جۆر ئاژەڵ توشی ئەم نەخۆشیە دەبن بە تایبەتی مانگاو مەڕو بزن واتە ڕۆڵی هەڵگری ڤارۆسەکە دەبینن بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی کلینیکی لە سەر ئاژەڵەکە دەربکەوێت.
لەهەندێ کاتیش ئەم نیشانانەیان لەسەر دەردەکەوێت:
۱- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی
۲- ئازاری ماسولكه‌كان

تای خوێن بەربوون له مرۆڤ:

له مرۆڤدا تای خوێن بەربوون زۆر توندو تیژترە وەک لە ئاژەڵ وە ڕێژەی مردن لە مرۆڤ دا لە ۳۰٪-٤۰٪ لە مرۆڤدا ٫ ماوەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تا دەرکەوتنی نیشانەکان نزیکەی ۳ - ۷ ڕۆژ دەخایەنێت و بەم نیشانانەش دەست پێدەکات

۱ پلەی گەرمی لەشی نەخۆش بەرز دەبێتەوە و تایەکی توند دەست پێدەکات .

۲ سەر ئێشەیەکی تیژ و ئازارێكی تووند له سك و پشت و گەدە و ئەژنۆ و گشت ماسوولکەکانی لەشی دەگرێتەوە .

۳ نەخۆش هەندێک کات دەرشێدتەوەو چاوی سور دەبێتەوە .

٤ یەکێک لە نیشانە سەرەکیەکانی ئەم نە خۆشیە خوێن بەربوون لە ئەندامەکانی لەش تێبینی دەکرێت کە لەشێوەی پەڵەی سوری خوێنوین .

۵ لە چوارەم ڕۆژی نەخۆشیەکەدا نەخۆش تووشی لووت پژان دەبێت خوێنێکی زۆری لێدەروات و لەکاتی دەرزی لێدان دا لە شوێنی دەرزیەکە خوێن ناوەستێت .

هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:

1-ئەگەر ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.
2-لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، لە بەروبوومەکەشیدا هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو شیرەکە بکوڵێنرێت ئەوا هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نامێنیت، هاوکات گۆشتیش بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.

چارەسەر تای خوێن بەربوون :

تا ئیستا هیچ چارەرەسەرێکی گونجاوی بۆنەدۆزراوەتەوە بەڵام بۆ سنووردارکردنی نەخۆشییەکه پێویستە هاوسەنگی شلەی لەشی نەخۆش رابگیرێت Fluid and Electrolyte balance هەروەها بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتيك بۆ مەبەستی لەناوبردنی مایكرۆ بیە لاوەكييەكان ٫ بەکارهێنانی دەرمانی دژەزیندەی بۆلەناو بردنە گەنەو قرنوو .

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

ئاگاداری بۆ خاوەن  ئاژەڵە بەرێزەکان   بە هۆی نزیک بوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز   پێویستە بوەستن  لە بەکار هێنانی  دەرمان...
29/05/2023

ئاگاداری بۆ خاوەن ئاژەڵە بەرێزەکان

بە هۆی نزیک بوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز پێویستە بوەستن لە بەکار هێنانی دەرمان و موقەوی بۆ ئەو ئاژەڵانەی دەکرێنە قوربانی .
چونکە کۆمەڵێک دەرمان هەیە بەنزیکەی ۱ مانگ و زیاتریش لە لەشی ئاژەڵ دا دەمێنێتەوە وە پێویستە ئەو دەرمانە تەواو لە لەشی ئاژەڵەکە بچێتە دەروە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی کێشە و گرفت بۆ تەندروستی مرۆڤ .

ئەگەر حالەتک پێویستی بەدەرمان هەبوو وا باشە پەیوەندی بە پزیشکی ڤێترنەریەوە بکەیت .

وە هەرکاتێک پێویستان بەزانیاری هەبوو دەرباری نەخۆشی و دەرمان و مانەوەی دەرمان لەلەشی ئاژەڵەکە ئێمە بە پێی توانا لە خزمەتان داین .

0773 264 5754 0750 223 6123

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

بەکار  هێنانی عەلەف  (باراش) وەک سەرچاوەی سەرەکی خۆراک  بە رێژەیەکی بەرز  بۆ جوجەلی  قاز ٫   مریشک  یان  قەل   زۆر جار د...
25/04/2023

بەکار هێنانی عەلەف (باراش) وەک سەرچاوەی سەرەکی خۆراک بە رێژەیەکی بەرز بۆ جوجەلی قاز ٫ مریشک یان قەل زۆر جار دەبێتە کێشە بۆ جوجەلەکە واباشە رۆژی یەک جار یان دوو جار بیدرێتێ نەک بە بەردەوامی لە بەردەمی دابنێیت



کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

ئەمڕۆ لە گوندی شێنێ کە بەداخەوە  ژمارەیەک ئاژەڵ  لەناو گوندەکە توشی نەخۆشی تەبەق ببوون  و چارەسەر و دەرمانمان پێدان وە ک...
15/04/2023

ئەمڕۆ لە گوندی شێنێ

کە بەداخەوە ژمارەیەک ئاژەڵ لەناو گوندەکە توشی نەخۆشی تەبەق ببوون و چارەسەر و دەرمانمان پێدان

وە کوتانمان کرد بۆ ئاژەڵە توش نەبووەکان بۆ رێگری کردن لەزیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

14/04/2023

چارەسەر کردنی ئەم بەرخە لە کلینیکەکەمان
سوپاس بۆ خوا ماوەیەکی کەم دوای چارەسەر دەستی کردەوە بەخواردن
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

کوتانی رەشە وڵاخ دژی نەخۆشی تەبەق لە گوندی باوزێ کە نەخۆشی بەربڵاوە لە ناوچەکەمان و دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر  بە ئاژەڵ و خ...
10/04/2023

کوتانی رەشە وڵاخ دژی نەخۆشی تەبەق لە گوندی باوزێ
کە نەخۆشی بەربڵاوە لە ناوچەکەمان و دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر بە ئاژەڵ و خاوەن ئاژەڵەکە
کوتان باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

دەرھێنانی کارێکی مردوو لە سکی ئەم بزنە . کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکرناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر س...
30/03/2023

دەرھێنانی کارێکی مردوو لە سکی ئەم بزنە .

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قەڵادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی.

ئەم مانگایە کە توشی نەقصی کالیسیۆم وھەوکردنی سیەکان ببوو.سوپاس بۆ خوا دوای پێدانی چارەسەر،دەستی کردەوە بە خواردن .کلینیک...
24/03/2023

ئەم مانگایە کە توشی نەقصی کالیسیۆم وھەوکردنی سیەکان ببوو.سوپاس بۆ خوا دوای پێدانی چارەسەر،دەستی کردەوە بە خواردن .
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر
ناونیشان /قلادزێ -شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی

چارەسەر کردنی توتکەیە کە توشی ڤایرۆسی پارڤۆ(parvovirus )ببوو.کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان &د.بکر ناونیشان/قەلادزێ -...
20/03/2023

چارەسەر کردنی توتکەیە کە توشی ڤایرۆسی پارڤۆ(parvovirus )ببوو.
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان &د.بکر
ناونیشان/قەلادزێ -بازاڕی شێخاللە -بەرامبەر سۆزی خێرخوازی

چارەسەر کردنی ئەم گوێرەکەیە لە کلینیکەکەمان،کە توشی سکچونێکی توند و وشک بونەوە ببوو.
20/03/2023

چارەسەر کردنی ئەم گوێرەکەیە لە کلینیکەکەمان،کە توشی سکچونێکی توند و وشک بونەوە ببوو.

Address

قەڵادزێ, بازاڕی شێخاللە, سەر ڕێگەی سەرنێڵ
Qala Diza
46012

Telephone

+9647502236123

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری د.لوقمان & د.بکر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category