کلینکی ڤێتێرنەری دیدار Didar Vet Clinic

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • کلینکی ڤێتێرنەری دیدار Didar Vet Clinic

کلینکی ڤێتێرنەری دیدار Didar Vet Clinic دەستنیشانکردنی نەخۆشی، دەرمان، نەشتەرگەری، سۆنار، کە?

دەستنیشانکردنی نەخۆشی، دەرمان، نەشتەرگەری، سۆنار (فەحسی ئاوسی)، کەڵدانی دەستکرد .
ئامادەین بۆ سەردانیکردن و سەرپەرشتی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری.

هاوڕێیانی ئازیز، سیستمی زاوزێی ئاژەڵی ماین وەرزییەواتا هەموو وەرزێ یان هەموو کاتێ هێلکەدانی چالاکی نییە و هێلکە پێناگات،...
15/02/2024

هاوڕێیانی ئازیز، سیستمی زاوزێی ئاژەڵی ماین وەرزییە
واتا هەموو وەرزێ یان هەموو کاتێ هێلکەدانی چالاکی نییە و هێلکە پێناگات، هەرچەنە بە هۆرمۆنەکان یان خۆی بێتە تەڵەب و جوتبون ڕووبدات بەڵام کۆرپەلە دروستنابێت و کارەکە سەرکەوتوو نابێت.
ئەوەی زانست پێیگەشتووە ئەوەیە کە ماین لە مانگی ٤ تا کۆتایی مانگی ١١ بە تەڵەبەو تەڵەب ئەگرێت ،
یەکێک لەهۆکارەکانی زیادبونی ڕێژەی تەڵەبگرتن ئەوەیە ڕووناکی بەرکەوتەی ماینەکە ١٦ سەعاتبێت واتا لە ڕۆژێکا ١٦ سەعات ڕوناکبێت خانەکەی.

Ultrasound Gel جێڵی سۆنەر ٥ لتریمام هەیە، وەجبەی تازەبە نرخێکی گونجاو
29/01/2024

Ultrasound Gel
جێڵی سۆنەر ٥ لتریمام هەیە، وەجبەی تازە
بە نرخێکی گونجاو

29/09/2023

سولالەیەکی نوێی مانگا بە ناوی ( ڤایکینگ ) ئێستا بەردەستە ..
سیفاتی مەوەکانی بریتین لە :_
١. تەندروستی و مەناعەی نایاب.
٢. بەرزی بەرهەمی شیر لە هەردوو ڕووی کوالیتی و کوانتیتی ( شیرەکەی زۆرەو خەستە ).
٣. گوێرەکەی بە ئاسانی ئەزێت و سەلامەتە .
٤. نێونی زوو یەتە کەڵ و کەڵدەگرێ .
٥. ڕەفتاری گونجاوو نەرم و نیانە.
ئەمەش یەکێ لە باشترین جوانەگای ڤایکینە کە ناوی فڕۆڕەپە .

09/08/2023

پشکنینی سۆنەر بۆ ئاژەڵی ماین 🐴🐎
لە تەمەنی ٢٢ رۆژی ئاوسی

28/06/2023

سەلامی خوای گەورەتان لێبێت مسوڵمانان
جەژنتان پڕبێت لە ئیمان و بەختەوەری و سەلامەتی
الله عیبادەتەکانتان لێقبوڵبکات و لێتانخۆشبێت، ژیانتان پڕ بکات لە بەرەکەت، خۆتان و ڕزقەکانتان لەشساغ و تەندروستبکات دەوڵەمەندتانبکات لەسەر خێر و ئیمان ، هەرچی هەمم و خەم و خەفەتە لەسەرتانی لابدات و لەسەر ئیسلام بتانژیەنێت و لەسەر ئیسلام بتانمرێنێت و لە فیتنە و وەسوەسەی شەیتانەکانی جن و انس و چاوی پیس بتانپارێزێت ...

کورتەباسێک لەسەر نەخۆشی زەردووی لە وڵاخە بەرزەئەسڵی نەخۆشیەکە بریتییە لە بوونی مشەخۆر لە خوێندا (مشەخۆری خوێن) ، کە لە و...
21/06/2023

کورتەباسێک لەسەر نەخۆشی زەردووی لە وڵاخە بەرزە
ئەسڵی نەخۆشیەکە بریتییە لە بوونی مشەخۆر لە خوێندا (مشەخۆری خوێن) ، کە لە وڵاخە بەرزەدا سێ جۆر مشەخۆری خوێن هەن، کە بەهۆی سج و گەنەو مێشو مەگەزەوە یان دەرزی لێدان بە سرنجی بەکارهاتوو تووشەبن.

ئەوەی گرنگە نیشانەکانی بزانرێت :-

١- زیادبونی پلەی گەرمای لەشی ئاژەڵەکە.
٢- کەمبونی ئارەزوی خواردن.
٣- کەمبونی کێش و زەعیفبونی.
٤- ئاوسانی پەلەکانی ئاژەڵەکە.
٤- زەردبونی پێستی ناوەوەی لەشی یان سور هەڵگەڕانی.
٥- نوقتەی سور لەسەر پەردەی دەوری چاوی.
٦- فرمێسکی زۆر و ئاوسانی چاوی.
٧- زیادبونی ڕێژەی ترپەی دڵ و هەناسەدان.
٨- ڕەنگی میزەکەی سور یان قاوەەی ئەبێت.
٩- وشکبونی پاشەڕۆکەی تەرسەکەی.
١٠- لەبارچون (بەراویتەبون) ی ماینی دووگیان.
هەندێ جاریش نیشانەکانی شاراوەن یاخود چەند نیشانەیەکی هەیە.
چارەسەر بۆ توشبوو و بۆ هەڵگر بریتیە لە بەکارهێنانی دەرمانی Imidocarb

کەمی ڤیتامین بی ٢ (ڕایبۆفلاڤین) لە جوجکەدانیشانەکانی : کزی گەشە، نەتوانینی وەستان و ڕۆشتن، دانیشتن لەسەر ئەژنۆکان، خڕبوو...
26/06/2022

کەمی ڤیتامین بی ٢ (ڕایبۆفلاڤین) لە جوجکەدا
نیشانەکانی : کزی گەشە، نەتوانینی وەستان و ڕۆشتن، دانیشتن لەسەر ئەژنۆکان، خڕبوونەوە (گرمۆڵەبوون)و شەلەلی پەنجەکانی .
هۆکارەکەی کەمی ڤیتامین بی ٢ ە لە هێلکەکەیدا

18/05/2022

بەهۆی زۆری دڕك و گژوگیای هەمەجۆر
بەهۆی پەیدابوونی گەنەو ئەسپێ و مشەخۆرە دەرەکەکیەکانیتر
حاڵەتێک پەیدابووە کە ناوە زانستییەکەی (Urticaria)
کە نیشانەکەی دروستبونی زیپکەی گەورە و ئاوسانی پێست کە وەکو نیشانەی دانکەی وڵاخە (Lumpy skin disease)
بەچی جیای بکەینەوە لە دانکە؟
دانکە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، یەکێك لە نیشانە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشە
کە ئەبێتە هۆی دەرچونی لیک و کەف لە دەم و لووتی ئاژەڵەکەوە
بەڵام لەم نەخۆشیی حەساسیەتی پێست پلەی گەرمی ئاساییە و چارەسەرکردنی ئاسانە و ترسی نییە الحمدلله

زەعیفی و گەشەنەکردنکزبوون و کەمخوێنیسنگتیژی و پاشەڕۆی سپی و سوریەکێ لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم نیشانانەبریتییە لە توشب...
26/04/2022

زەعیفی و گەشەنەکردن
کزبوون و کەمخوێنی
سنگتیژی و پاشەڕۆی سپی و سور
یەکێ لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم نیشانانە
بریتییە لە توشبوون بە نەخۆشی کۆکسیدیا

یەکێ لە گرنگترین نەخۆشییەکانی پەلەوەربەتایبەتی لە جوجکی تازە هەڵهاتوودانەخۆشی Salmonella pullorumکە بەکتریایەکە ئەبێتە ه...
17/04/2022

یەکێ لە گرنگترین نەخۆشییەکانی پەلەوەر
بەتایبەتی لە جوجکی تازە هەڵهاتوودا
نەخۆشی Salmonella pullorum
کە بەکتریایەکە ئەبێتە هۆی کزبوون و لەپێکەوتن و مرداربوونەوە
یەکێ لە نیشانەکانی بوونی ڕیقنەی بەستووە بە کۆمی جوجکەکەوە، یان سکچوونی جوجک و بێهێزی
یەکێ لە ڕێگەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە
پیسبوونی هێلکەیە بەم بەکتریایە لەڕێگەی مریشکەکەوە
بۆیەباشترین ڕێگری بۆ تووشنەبوون بەم نەخۆشییە پاککردنەوەو تەعقیمکردنی هێلکەیە پێش نانەوەی
هەروەها پێدانی دەرمانە (ئەنتی بایۆتیک) بە جوجەڵەی تازە هەڵهاتوو

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیبکەن بە نزیکترین کلینیكی ڤێتێرنەری لێتانەوە

دەرمانی گیایی صینی بۆ مانگا و مەڕو بزنی شیرسوودەکانی:-١- سیستمی بەرگری لەشی ئاژەڵ بەرزەکاتەوە.٢- ئازاری گوان و سک ناهێڵێ...
12/04/2022

دەرمانی گیایی صینی بۆ مانگا و مەڕو بزنی شیر
سوودەکانی:-
١- سیستمی بەرگری لەشی ئاژەڵ بەرزەکاتەوە.
٢- ئازاری گوان و سک ناهێڵێت ڕیگری لە شەلین ئەکات.
٣- ڕێگری لە کەمبوونی شیر، شلی ماست و کڵۆبونی شیردەکات.
٤- گەر ڕۆژانە بەکاربێت ئەبێتە هۆی دابەزینی تووشبوون بە گوانئێشە بە ڕێژەی ٪٣٠ بۆ ٪٨٠ .
٥- ڕیژەی بەرهەمی شیر زیاددەکات و نەخۆشی ڕەحم و دوای زایین کەمدەکاتەوە.
——————
دەرمانەکە لە کیسێکدایە ١ کیلۆگرامە
بتێکەڵدەکرێت لەگەڵ ١ طەن عەلەف
یاخود بۆ هەر سەرێک مانگای گەورە ڕۆژانە یەک کەوچکی چێشت
بۆ مەڕ و بزن یەک کەوچک چا .
—————
چەند عەدەدێکی کەم هەیە بۆ داواکردن پەیوەندیمان پێوەبکەن
نرخی ٣٠ هەزار دینارە

دەرمانی زیادبوونی هێلکەپێکهاتووە لە دەرمانی گیایی و پڕۆبایۆتیکسوودەکانی:-١- چەوری سەر هێلکەدان و جگەر لادەبات.٢- ڕیخۆڵە ...
12/04/2022

دەرمانی زیادبوونی هێلکە

پێکهاتووە لە دەرمانی گیایی و پڕۆبایۆتیک
سوودەکانی:-
١- چەوری سەر هێلکەدان و جگەر لادەبات.
٢- ڕیخۆڵە پاکدەکاتەوە لە بەکتریای زیانبەخش.
٣- مەناعە بەرزدەکاتەوەو پۆپنە ئەگەشێنێتەوە.
٤- ڕێژەی هێلکۆکە زیادەکات وکە ئەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەو کێشی هێلکە.
٥- بەکتریای ناو هێلکە لادەبات بۆ زیادبوونی ڕێژەی هەڵهاتنی جوجک.
————
بەکاردێت بۆ هەموو جۆرە پەلەوەرێك
کیسەکەی ٤ کیلۆی تیایە و بە فەلکراویش بەردەستە
لامان دەستدەکەوێت
ناونیشان/ سلێمانی، جادەی سێتوان، خوار فلکەی شاری سپی
سەروو گەڕاج موەحەد
٠٧٧٠٢٤٠٨٤٤٦
نرخی ٤٥٠٠٠ دینارە
گەیاندنیشمان هەیە

06/04/2022

دیمەنی کۆرپەلەیەکی مانگا بە سۆنار
کە دایکی مانگایەکی هۆڵشتاینە
بە تۆوی سمینتاڵی ئەڵمانی کەڵمانداوە
ماشاءالله

12/03/2022

وتەی یەکێک لە خاوەن ئاژەڵە سەرکەوتووەکان
لەسەر تەواوکەری خۆراکی سۆمەرفید
……..
بۆ ڕێنمایی زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە
پەیوەندی بکە بە پەیجەوە
یان ژمارە تەلەفون ٠٧٧٢٥٤٤٩٥٦٥
ئۆفیسی سەرەکی لە سلێمانییە و لە زۆربەی شوێنەکانی تریش بەردەستە لە کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەرییەکان
….

13/02/2022
01/02/2022

سۆمەر فید 🐮🐏🐃🦃🐔🦢
تەواوکەری خۆراکی پێکهاتوو لە :-
ڤیتامینەکان ، کانزاکان و ئەمینۆ ئەسیدەکان
بەکاردێت بۆ هەموو پڕۆژەیەکی ئاژەڵی و پەلەوەری........
٭ قەڵەوکردنی مەڕوو ماڵات و گوێرەکەی دابەستە.
٭ بەرزکردنەوەی بەرگری لەشیان بەرامبەر نەخۆشی.
* پڕکردنەوەی نەقسەکانیان.
٭ زیادکردنی بەرهەمی شیر لە ئاژەڵ و هێلکە لە پەلەوەر.........
٢٠ لیترە
بەکارهێنانی :-
ڕاستەوخۆ بە قورگ
تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی
ڕشتنی بەسەرئالیکدا

30/01/2022

هەڵهێنەری هێلکە
هەڵهێنە فول تۆماتیك شەریکەی Hhd
سێ جۆر لامان بەردەستە
٥٦ هێلکەیی نرخی ٧٥٠٠٠ دینار
١٢٠ هێلکەیی شین (وەک لە وێنەکە) ١٤٥٠٠٠ دینار
٣٦٠ هێلکەیی شین (سێ قات) ٣٢٠٠٠٠ دینار.....................................................
شوێن سلێمانی
نامە بۆ پەیج بنێرە یاخود پەیوەندی بکە بە ٠٧٧٢٥٤٤٩٥٦٥

ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کەڵدانی دەستکرد بۆ مانگا بە باشترین  سپێرمی گا ی سەردەمهەروەها پشکنینی سۆنەر پاش ٣٥ ڕۆژ بێ بەرامب...
13/01/2022

ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کەڵدانی دەستکرد بۆ مانگا بە باشترین سپێرمی گا ی سەردەم
هەروەها پشکنینی سۆنەر پاش ٣٥ ڕۆژ بێ بەرامبەر
بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکەی
بە نرخێکی گونجاو
دەرچونمان هەیە بۆ:-
سلێمانی، شارەزوور، قەرەداغ، شارباژێڕ، بەرزنجە
ژمارەی مۆبایلی د.دیدار ٠٧٧٢٥٤٤٩٥٦٥

01/12/2021

پشکنینی دووگیانی بۆ مانگا
تەمەنی دووگیانی ٣١ ڕۆژ

30/11/2021

هێلکۆکەی هێلکەدان لە مایندا

28/11/2021

دیمەنی لێدانی دڵی کۆرپەلە (گوێرەکە) لە سکی دایکیدا
سبحان الله خالق كل شيء

20/11/2021

جێرسی Jersy
23/10/2021

جێرسی Jersy

ئێرشایر Ayrshire
23/10/2021

ئێرشایر Ayrshire

مۆنبیلیارد montbeliard
23/10/2021

مۆنبیلیارد montbeliard

تۆوی گای هۆڵشتاینمان بەدەستگەشتووەناوی (مارتی)یەوەچەکانى ڕێژەی شیرو چەوری و پڕۆتینی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادەبێت ان شاء ال...
18/10/2021

تۆوی گای هۆڵشتاینمان بەدەستگەشتووە
ناوی (مارتی)یە
وەچەکانى ڕێژەی شیرو چەوری و پڕۆتینی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادەبێت ان شاء الله
بۆ کەڵدانی مانگاکەت بەم سپێرمە پەیوەندیمان پێوەبکە
لە سلێمانی و دەورووبەری
٠۷۷٠۲٤٠۸٤٤٦

Address

Setwan, Kanyba
Slemani
46008

Telephone

+9647725449565

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینکی ڤێتێرنەری دیدار Didar Vet Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کلینکی ڤێتێرنەری دیدار Didar Vet Clinic:

Videos

Share

Category

Nearby pet stores & pet services


Other Slemani pet stores & pet services

Show All