کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic

  • Home
  • کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic ،فەحسکردن ،تاقیگە ، چارەسەر، نەشتەرگەری

Canine Parvovirus 🦠🐕🦠🕹️ناونیشان : ژاراوە سەروویی مارکێتی لادێ ☎️07501254940☎️07501256960☎️07712919090  لە ئیستادا ئەم نە...
21/03/2024

Canine Parvovirus 🦠🐕🦠

🕹️ناونیشان : ژاراوە سەروویی مارکێتی لادێ

☎️07501254940
☎️07501256960
☎️07712919090
لە ئیستادا ئەم نەخۆشییە زۆر بەربڵاوە لە پشدەر بەگشتی بەخۆشحالیەوە لە عیاددەکەمان بەباشترین عیلاج و بەکەمترین کات چارەسەری تەواویان بۆ ئەکەین بەمەرجێ کە هەستت کرد تووتکە سەگەکەت بێ تاقەتەو ئیشتیهای خواردن و خواردنەوەی نەماوە و ئیسهالی رشانەوەی هەیە بەزووترین کات سەردانمان بکەن.
fans




  aniحاڵەتێکی سکماکیە، کە ئاژەڵەکە بێ بەش دەبێت لە دەرچەی پیسایی کردن. چارەسەرەکەی بریتیە لە نەشتەرگەری کردن ... کلینیکی...
19/03/2024

ani
حاڵەتێکی سکماکیە، کە ئاژەڵەکە بێ بەش دەبێت لە دەرچەی پیسایی کردن. چارەسەرەکەی بریتیە لە
نەشتەرگەری کردن ...

کلینیکی پزیشکی ژاراوە_د.دەرسیم/ veterinary clinic





کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic

📞07501254940
📞07501256960
📞07712919090

PM for kid 🐐Suspected: Mannheimia haemolytica (formerly Pasteurella haemolytica), Pasteurella multocida☎️07501254940☎️07...
15/03/2024

PM for kid 🐐

Suspected: Mannheimia haemolytica (formerly Pasteurella haemolytica), Pasteurella multocida

☎️07501254940
☎️07501256960
☎️07712919090

Canine Parvovirus 🦠🐕🦠🕹️ناونیشان : ژاراوە سەروویی مارکێتی لادێ ☎️07501254940☎️07501256960☎️07712919090
14/03/2024

Canine Parvovirus 🦠🐕🦠

🕹️ناونیشان : ژاراوە سەروویی مارکێتی لادێ

☎️07501254940
☎️07501256960
☎️07712919090

C. tenuicollis suspended in the omentum (A), mesentery (B), liver(C) and diaphragm (D) of infected sheep.⬇️⬇️⬇️📞07501254...
05/03/2024

C. tenuicollis suspended in the omentum (A), mesentery (B), liver(C) and diaphragm (D) of infected sheep.

⬇️
⬇️
⬇️

📞07501254940
📞07501256960
📞07712919090

Ruminal impaction due to plastic materials is a condition, in which indigestible plastic foreign bodies accumulate in th...
05/03/2024

Ruminal impaction due to plastic materials is a condition, in which indigestible plastic foreign bodies accumulate in the rumen of ruminants leading to ruminal impaction, indigestion, recurrent tympany, and many other adverse health effects. It is caused by the indiscriminate feeding of ruminants on indigestible plastic waste materials.

🕹️کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە د.دەرسیم
⬇️
⬇️
⬇️

☎️07501256960
☎️07501254940
☎️07712919090

05/03/2024

Surgical operation for sheep 🐑
(gangrenous mastitis) 🐑

🕹️کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە د.دەرسیم

☎️07501254940
☎️07501256960
☎️07712919090

لوقاحی بەرهاویشتەی کلامیدیا و سالمۆنێلا لە مەڕ 🐑 و بزندا🐐 🟢کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary c...
15/09/2023

لوقاحی بەرهاویشتەی کلامیدیا و سالمۆنێلا لە مەڕ 🐑 و بزندا
🐐
🟢کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic

🕹️ژاراوە سەرووی مارکێتی لادێ
د.دەرسیم پیرۆت وەتمان

☎️07501254940
☎️07501256960

دروونەوەی دووگی مەڕ لەژێر بەنجی مەوزووعی کە بەهۆی پەلاماردانی چەقەڵەوە زامدارکرابوو
25/08/2023

دروونەوەی دووگی مەڕ لەژێر بەنجی مەوزووعی
کە بەهۆی پەلاماردانی چەقەڵەوە زامدارکرابوو

چۆنیەتی دیاریکردنی کێشی لەش لە بزندا 🐐🦌
25/08/2023

چۆنیەتی دیاریکردنی کێشی لەش لە بزندا 🐐🦌

25/08/2023
⚠️🐏🐑🐐🐄🐃🐂🦬🐪⁉️‎تکایە لە ئەمڕۆوە ژەک(فرۆ؛ دەرمانی کرم) بەکارمەهێنن!!!‎بەتایبەت دەرزی ئاڵۆشی کە ناسراوە بە دەرزی ژێرپێست... ...
01/06/2023

⚠️🐏🐑🐐🐄🐃🐂🦬🐪⁉️

‎تکایە لە ئەمڕۆوە ژەک(فرۆ؛ دەرمانی کرم) بەکارمەهێنن!!!
‎بەتایبەت دەرزی ئاڵۆشی کە ناسراوە بە دەرزی ژێرپێست...

‎🤔وەک دەزانن پشتیوان بەخوا مانگێکی ماوە بۆ
‎جەژن و بگرە کەمتریش ، بەو بۆنەیەوە ئاگاداربن

‎📜پەیام و ڕاسپاردەی ئێمە بۆ

‎👨‍🌾👩‍🌾خاوەن ئاژەڵە ئەزیزەکان

‎👨‍⚕️👩‍⚕️ پزیشکە ڤێتێرنەریە بەڕێزەکان

🚫💉💊

‎⚠️وەک ئەرکێکی ئاینی و زانستی ئاگاداری پێدانی دەرزی و دەرمان بن بۆ ئەو ئاژڵانەی کە بۆ قوربانی دانراون ، چونکە زۆربەی دەرمانەکان بە لایەنی کەمەوە بۆ ھەفتەیەک دەمێنێتەوە لە گۆشتدا و ھەندێک دەرمانی دژە کرمەکان بۆ زیاتر لە چەند ھەفتەیەک بگرە مانگ زیاتر دەمێنێتەوە بۆیە ھەتا ئەتوانن پرسیاربکەن پێش پێدانی ھەردەرمانێک❗

‎ئەم دەرمانانە جگە لەوەی ئەگەری هەیە تامی گۆشتەکە ناخۆش بکات کاریگەرییەکەی لەوە
‎خراپتری هەیە بەوەی دەرمانەکە دەگوازرێتەوە
‎بۆ لاشەی ئێمەوە کێشە دروست دەکات
‎یەکێک لەوانە (+ Anthelmintic resistance+
antibiotic resistance)

‎✅ئەم بابەتە پێویستی بە باسێکی چڕو پڕە لە ژێر ناونیشانی (Withdrawal period or safety period or drug residue )

‎👍ئەگەر دەتانەوێت زانیاریی زیاتر وەربگرن ئەوا پشتیوانمان بن بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانمان

‎❤️بەیانیش ھەینیە با سەڵاوات لەبیر نەکەین
‎(إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )

‎(بۆیە دیسانەوە دەڵێین)

‎تکایە لە ئەمڕۆوە ژەک (فرۆ؛ دەرمانی کرم) بەکارمەهێنن!!!
‎بەتایبەت دەرزی گەنە کە ناسراوە بە دەرزی ژێرپێست...

‎(بە دڵنیاییەوە هەتا دوای جەژن)😊

(ئەی ئێوە چی دەڵێن ؟ )
دەتوانن بە سەرنج و تێبینییەکانتان بابەتەکە جوانتر بکەن
ئەگەر بڵاوی بکەنەوە باشترە، پرسیاریش هەبێت بفەرموون
🤓
دکتۆر پاڤێل عمر

🦃  ترسناکترین باڵندە لەسەر گۆی زەوی...باڵندەی (کاسواری)زەبەللاح کێشی 60کیلۆیە خوای گەورە دەنوکێکی بەهێزی وەک پۆڵا ی پێبە...
17/03/2022

🦃 ترسناکترین باڵندە لەسەر گۆی زەوی...

باڵندەی (کاسواری)زەبەللاح کێشی 60کیلۆیە خوای گەورە دەنوکێکی بەهێزی وەک پۆڵا ی پێبەخشیوە لەگەڵ ملەدرێژەکەی لێدانێکی زۆر بەهێزی هەیە ...تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت بەیەک لێدان بەدەنوکی مرۆڤ بکوژێت لەکاتی توڕەییدا .... لەسەیرو سەمەرەکانی ئەو باڵندەیە مێیەکەی هێلکەکانی دادەنێت و نێرەکەی لەسەری کڕ دەکەوێت تا بێچوەکان دەتروکێن و دێنەدەر نێرەکە بەخێویان دەکات وگەورەیان دەکات ..لەکاتێکدا مێیەکە دەڕوات و جێیان دەهێڵێت ولەگەڵ نێرەیەکی تر زەواج دەکات بەو جۆرەیە سوڕی ژیانیان بەڕێدەکەن و بێچوەکان بێبەشن لە خۆشەویستی وسۆزی دایکیان ...وە لەوانەیە هەر ئەم هۆکارەش وای کردبێت کەوا دڕندە و بێبەزەیی دەربچن…

Zharawa, As Sulaymaniyah, Iraq

کارێکی مرۆیی... لە وڵاتی فینلەندا چالاکوانەکانی مافی ئاژەڵان شاخی ئاسکە کێوییەکان بە ڕەنگی فسفۆڕی بۆیاخ دەکەن بۆ ئەوەی ش...
16/12/2021

کارێکی مرۆیی...
لە وڵاتی فینلەندا چالاکوانەکانی مافی ئاژەڵان شاخی ئاسکە کێوییەکان بە ڕەنگی فسفۆڕی بۆیاخ دەکەن بۆ ئەوەی شاخی ئاسکەکان لە دوورەوە وەکو فسفۆڕ بدرەوشێتەوە تاوەکو شۆفێرەکان لە شەودا بیانبینن و لێیان نەدەن کە دێنە سەر جادەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی زیاتر لە 4000 ئاسکی کێوی بە ڕووداوی پیاکێشانی ئۆتۆمبێل دەمرن.
More than 4,000 reindeer die each year from car crashes in Finland. Animal welfare associations are trying to find a solution to make reindeer more visible at night... 🦌✨

بەخێوکردنی پشیلە بوتە دیاردە ، بۆیە دەبێت ئاگادار بیت ....                    نەخۆشی پشیلە (ده‌رده‌ پشیله‌)، ئەو نەخۆشیە...
29/09/2021

بەخێوکردنی پشیلە بوتە دیاردە ، بۆیە دەبێت ئاگادار بیت .... نەخۆشی پشیلە (ده‌رده‌ پشیله‌)، ئەو نەخۆشیەیە كە دەتوانێت دووچاری هەوکردنی مێشک و ده‌ماره‌كانت بكات، ئەم نەخۆشییە زیاتر لە ڕێی بەخێوکردن و دەستلێدانی ڕاستەوخۆی ئاژەڵ و پەلەوەرەوە دەگوازرێتەوە، به‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن ژنانى دووگیانه‌وه‌.

نەخۆشی پشیلە، گوزارشتە لە هەوکردنێک کە دووچاری ئاژەڵ و باڵدارو هەندێكجار مرۆڤیش دەبێتەوە، کە لە سەرەتاوە ئەم نەخۆشییە وەک ئەنفلۆنزایەکی ئاسان دەردەکەوێت کە تووشبوو کێشە لە سیستەمی به‌رگریی جەستەیدا دروست دەبێت.

-ده‌ه‌بێت ژنان بزانن كه‌ ئەم نەخۆشییە زۆرجار دووچاری ژنانی سکپڕ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە
مناڵەکەیدا یان مردنی .

-لەئاژەڵیشدا کاریگەری راستەو خۆی هەیە بەتایبەت لەمەڕوبزندا لەکاتی ئاوسیدا دەبێتە هۆی بەرخستن .

15/09/2021

راهێنانی مانگا لەپێناو پاراستنی ژینگە لەلایەن چەند زانایەکی ئەڵمانی و نویزلەندی جێگەی سەرنج و تێڕامانن ....
🐄
🐄

🐄
🐄

12/09/2021

سەگی پشدەر وەک رەسەنترین سەگی کوردستان ناسێندراوە 🐕🐕🐕🐕

پەڵەی خوێن لە زەردێنەی هێلکەدا ..هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە خەڵکێکی ڕۆژانە بە تایبەتی لەبەیانیاندا پشتی پێ دەبەستن وە...
08/09/2021

پەڵەی خوێن لە زەردێنەی هێلکەدا ..

هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی کە خەڵکێکی ڕۆژانە بە تایبەتی لەبەیانیاندا پشتی پێ دەبەستن وەک خواردنێکی سەرەکی بەهۆی بوونی بڕێکی زۆرباشی پرۆتین و ڤیتاینات و ووزەی پێویست ، بێگومان زۆربەی بەکارهێنەران و ئارەزوومەندانی خواردنی هێلکە چەندین جار لە کاتی شکاندنی هێلکەدا پەڵەی خوێنییان بینیوە لە ناو زەردێنەی هێلکەدا ، کە دڵۆپە خوێنێکی سادەیە دەکەوێتە ناوەندی زەردێنەکە ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆر پرسیار بکرێت لە هۆکاری ئەم خوێنە یان دەڵێن ئایا بۆ خواردن گونجاوە ..؟

٭ کۆبوونەوەی خوێن لە زەردێنەی هێلکەدا چیە؟

کاتێک کە ئەو کیسەی زەردێنەی هێلکەی تێدایە لە هێلکەداندا هەندێجار موولولەی خوێنی نزیک لەو ناوچەیە دەتەقێت ، پەڵەیەکی خوێن بەجێدەهێڵێت کە دەنوسێت بە زەردێنەوە وە چواردەور دەدرێت لە هێلکەدا پاش تەواو دروست بوونی لە جۆگەی هێلکەدا ،وە لەوانەیە هەندێ شانەی جیابوەوە هەبێت لەبەرگی کیسەکەدا یان لە جۆگەی هێلکەدا لەبەشێکی هێلکە تازە پێگەیشتووەکە لە کاتی تێپەڕبوونی بە جۆگەی هێلکەدا بەپێی تێپەڕبوونی کات ڕەنگی تۆختر دەبێت.

٭ هۆکارەکان چین ؟

- بەردەوام ماندووکردنی مریشک .
- خواردنی ئالیکی کوالێتی نزم .
- دابەزینی هێزی کۆئەندامی بەرگری لەش .
- نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان و بەکتیریەکان و مشەخۆرەکان و هەندێ لە هەوکردنەکان .
- نەبوونی کەڵەشێر .
- بوونی زۆرتر لە دانەیەک لە هەمان گروپدا .
- کەمی ڤیتامینەکان و ترشە ئەمینیەکان لە لەشی مریشکدا .
- هۆکاری بۆماوەیی .

٭ ئایا ئەم هێلکانە بۆ خواردن شیاوە ؟

- ئەم هێلکە زۆر تەندروستە ، وە هیچ زیانێکی نیە .
- هیچ مەترسی نییە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ .
- بە گەرمکردن چاسەر دەبێت (واتە نابێ بە کاڵی بخورێت) .
- باشتر وایە خوێنەکە لاببرێت .

ئەو هێلکەی کە زۆر مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی تۆی هاوڵاتی .. ئەو هێلکانەن کە لە سەر جادە و لە بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر دانراون و دەفرۆشرێن ... تکایە خۆپاراستن سەرچاوەی تەندروست باشی تۆیە ...
بەسوپاسەوە وەرگیراوە لە ئەکاونتی👈🏻
👈🏻
د.بێستون ٲبوبکر جعفر - پزیشکی ڤێتێرنەری - سیدصادق

زمانی سەگ و ..... بڕینەوەی پەلەکان...!!زۆرن ئەوانەی خویان داوەتە بەخێوکردنی سەگ لەناو ماڵەکانیان وەکو ئاژەڵی جوانی ،هەند...
17/02/2021

زمانی سەگ و ..... بڕینەوەی پەلەکان...!!

زۆرن ئەوانەی خویان داوەتە بەخێوکردنی سەگ لەناو ماڵەکانیان وەکو ئاژەڵی جوانی ،هەندێک پەیڕەوی خۆپارێزی دەکەن ،بەڵام هەندێکی تریان وەکو مناڵی خۆیان لە باوەشی دەگرن و دەیخەنە ناو جێگا و شوێنی نوستنی خۆیانەوە ، ئەمە بێجگە لەوەی کە لە ئاینی ئیسلامدا بەخێوکردنی بەم جۆرە هێڵی سورە .......
ماری تراینور لە خەو هەستا ... ! تەمەنی گەیشتبووە ٥٤ ساڵ ...، لە نەخۆشخانەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی شۆک بوو بەبیستینی هەواڵی بڕینەوەی هەردوو دەست و قاچی ...! دوای تووشبوونی بە (gangaene گەنگەرینا ) لە کاتی چوونە حاڵەتی لە هۆشچووندا ...!
بە پێی پشکنینە پزیشکیەکان ، پزیشکان ئەوەیان دۆزیەوە کە بەهۆی تووشبوون بە پەتایەک کە هۆکارەکەی بەکتریایەکە لە جۆری ئەو بەکتریانەی کە لە ناو لیکی ٪٧٤ سەگ و پشیلەدا دەژی ئـەویش (Capnocytophage Canimorsus) ە ، وە پزیشکان بڕوایان وایە ئەم بەکتریایە گوزراوەتەوە بۆ ئەم ژنە لە ڕێگەی لیکی سەگەکەیەوە بەهۆی لێسانەوە یان زمانپێداهێنانی یەکێک لە سەگەکانیەوە بەهۆی ڕووشانێکی سادەوە لە قۆڵیدا تووشبووە.
ئەم بەکتریا گەشەکردنی هێواشە و کوشندەیە لە سەر پووک و ناودەمی سەگ دەژی لە ڕێگەی لێسانەوە یان قەپگرتنەوە دەگوازرێتەوە . زانیاری زۆر وورد و ئەوتۆ نیە لە سەر ئەم بەکتریایە.

چیرۆکەکە لە مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠١٩ دەستپێدەکات ، کاتێک ماری تراینور هەستی کرد نەخۆشە ، بەڵام وای دەزانی تەنها تووشی ئەنفلۆنزا بووە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرمی لەشیەوە کە مەترسی دروستکرد لە سەری گەیەنرایە نەخۆشخانە ، دوای تەنها چەند کاتژمێرێک تێبینی کرا ڕەنگی پێستەکەی گۆڕا بۆ سورێکی وەنەوشەیی (کەوەبوونەوە) کە ئاماژەیەک بوو بۆ تووشبوون بە (گەنگەرینا) (نەخۆشیەکە لە ئەنجامی مردنی شانەکانەوە سەرهەڵدەدات لە ئەنجامی نەمانی گەیشتنی خوێنی تەواو) پزیشکان ناچاربوون بە بڕینەوەی دەست و قاچی بۆڕزگارکردنی ژیانی ، بەڵام بە داخەوە بەبڕینەوەی پەلەکان کۆتایی نەهات ، بەڵکو سەرەتاکانی تووشبوون بە پەککەوتنی گورچیلەکان و خراپبوونی جگەر دەرکەوت ،وە ناو بەناو لەهۆشچوون و پاشان بە ئاگاهاتنەوەی ،وە نەمانی توانای هەناسەدان ، چونکە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە تووشی نەخۆشی (بۆگەنبوونی خوێن - sepsis) بووبوو یان گەنگرینا .

ئەم بەکتریا تووشی کۆئەندامی بەرگری نەخۆش دەبێت لە حاڵەتێکی هەستیاردا ، بەڵام تووشبوون بەم ڕووداوە زۆر دەگمەنە ، تەنها لە حاڵەتەکانی بوونی ئەم نەخۆشیانە نەبێت کە تووشی نەخۆشیەکانی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری بوون وەکو نەخۆشیەکانی ...
- شێر

وەرگیرااوە لە ئەکاونتی دکتۆر

 نەخۆشییەکی مشەخۆریی مرۆژەڵییە(هاوبەشە لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤ) ،کە بەهۆی مشەخۆری (Taenia multiceps) ڕوودەدات. بەشێوەیەکی گ...
25/11/2020



نەخۆشییەکی مشەخۆریی مرۆژەڵییە(هاوبەشە لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤ) ،کە بەهۆی مشەخۆری (Taenia multiceps) ڕوودەدات. بەشێوەیەکی گشتی لە مەڕو بزندا دەبینرێ. کرمۆڵەکە دەچێتە مێشکی مرۆڤ یان ئاژەڵەکەو توشی کیسی مێشکی دەکات. ئەوانەی کە توشی ئەو حاڵەتە دەبن بریتین لە مەڕو بزن و مانگا و بەرازو ئاسک و ئەسپ و وشتر وە لەگەڵیشیاندا مرۆڤ. توشبوونەکە لەڕێگەی خواردنی ئەو خۆراکانەوە دەبێت کە هێلکەی ئەو مشەخۆرەی تێدابێت. نیشانەکانی بریتین لە (گێژی ،ناڕێکی لەڕۆیشتن ،کەنەفتی ،ملخواربوون ،نەبینین و پوکانەوەی مێشک لە هەندێک حاڵەتدا).

Atersia aniحاڵەتێکی سکماکیە، کە ئاژەڵەکە بێ بەش دەبێت لە دەرچەی پیسایی کردن. چارەسەرەکەی بریتیە لە نەشتەرگەری کردن ... ک...
24/10/2020

Atersia ani
حاڵەتێکی سکماکیە، کە ئاژەڵەکە بێ بەش دەبێت لە دەرچەی پیسایی کردن. چارەسەرەکەی بریتیە لە
نەشتەرگەری کردن ...

کلینیکی پزیشکی ژاراوە_د.دەرسیم/ veterinary clinic

👉 🏻  Affects cattle, sheep, and goats. 👉🏻   &  :-characterized by blepharospasm, conjunctivitis, lacrimation, and varyin...
10/07/2020

👉 🏻

Affects cattle, sheep, and goats.

👉🏻 & :-
characterized by blepharospasm, conjunctivitis, lacrimation, and varying degrees of corneal opacity and ulceration.
signs
photophobia, blepharospasm, and epiphora
:-
ocular discharge may become mucopurulent. Conjunctivitis, with or without varying degrees of keratitis.

👉 #🏻 :-
Moraxella bovis (Rod shaped G -ve)
7 different serotypes are identified
Agent associated:-
Chlamydia pecorum
Mycoplasma spp (notably M conjunctivae)
Moraxella
Colesiota conjunctivae
Listeria monocytogenes
Acholeplasma oculi
Thelazia spp

👉🏻 :-
Bacterial culture
From : bovine malignant catarrhal fever (respiratory signs are prominent with primary uveitis and associated keratitis)
Which IBR causes severe conjunctivitis and edema of the cornea that originates near the limbus.

👉 🏻 :-
ultraviolet solar irradiation
flies
dust
mechanical irritation (plant awns such as foxtails)
trace mineral deficiencies (copper, selenium)
infectious agents (see below)
recent commingling via shipping
attendance at shows/sales/auctions

👉🏻 & :-
Improved Management.
bacterins are available for prevention.
Vaccinations are recommended at least 4–6 weeks before the annual anticipated first cases of IBK.
✅Oxytetracycline LA (two injections of 20 mg/kg, IM or SC, at a 48- to 72-hour interval)
✅Tulathromycin (2.5 mg/kg, SC, given once)

👉 #🏻 :- but not approved
ceftiofur crystalline free acid (6.6 mg/kg, SC, at the base of the ear) florfenicol (20 mg/kg, IM, two doses at a 2-day interval)

👉🏻For sheep & Goats
topical oxytetracycline and antiseptic sprays
🐕🐒🐶🐩🐺🦊🐯🦁🐈🐆🐴🐎🐮

کلینیکی پزیشڪی ڤێتێرنەری ژاراوە د.دەرســـــــم

🦒🐘🦏🐭🐁🐀🐹🐰🐇🐿️🦔🦇🐓

ژاراوەـــ سەرووی مارڪێتــــــــــــــــــی لادێ

Fun timeAnimals and COVID-19
10/07/2020

Fun time

Animals and COVID-19

ژەهراوی بوونی مەڕ و بزن ئەمڕۆ بە هۆی ژەهراوی بوونی نزیکە ( ١١٠) سەر مەڕ و بزن لە گوندی عەلیاوای سنوری قەزای سیدسادق ڕووی...
12/06/2020

ژەهراوی بوونی مەڕ و بزن

ئەمڕۆ بە هۆی ژەهراوی بوونی نزیکە ( ١١٠) سەر مەڕ و بزن لە گوندی عەلیاوای سنوری قەزای سیدسادق ڕوویدا بە هۆی ژەهراوی بوونیان بە پەیینی کیمیایی (کوت) ی ڕووەک بوو، وە مرداربوونەوەی سەرجەمیان کە بەڕاستی ئەمە زیانێک و ڕووداوێکی ناخۆشە بۆ خاوەنی ئاژەڵەکە و سامانی ئاژەڵی ناوچەکەش ، ئەم ڕووداوانە ساڵانە ڕوودەدەن و سەرجەمیان بەزیان کۆتاییان دێت ، بەڵام لە زۆر شوێن بابەتەکە ئاوەژ کراوەتەوە بەوەی کە ئەم دەرمانە بۆ بەرووبوومی ڕووەکەکەش خراپە و کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست دەکات ، پێش ئەوەی کە کورتە باسێک بکەم لەسەر ژەهراوی بوونی مەڕو ماڵات بە شێوەیەکی گشتی ، تیشکێک ئەخەمە سەر ئەو پەیینی کیمیاییەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕووەک ئەمانە پێک دێن لە یۆریا و نایترۆجین بە ڕێژەیەکی زۆر لە گەڵ بوونی فۆسفۆڕ و مەگنیسیۆم و کالسیۆم کە هەموو ئەمانە بە ڕێژەی زۆر ئەگەر گیانلەبەر چ مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ ئەگەر ڕاستەوحۆ بەکاریبهێنێت دەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی زۆربەی جار بە مردن کۆتایی دێت ، بەڵام هیچ زیانێکی نابێت لە سەر بەرهەمی ڕووەکە لە داهاتوودا ، چونکە ئەمانە لەبنەڕەتدا پێکهاتەی خاکن ، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی لە خاکدا پشتی پێ دەبەسترێت بۆ بەهێزکردنی ڕووەکەکە.

ژەهراوی بوونی ئاژەڵ چی یە و چۆنە؟

بێگومان ژەهراویبوونی ئاژەڵ یەکێکە لە مەترسیدارترین و زۆرترین حاڵەتەکان کە ساڵانە ڕووبەڕووی مەڕ و بزن دەبێتەوە بە زۆری، وە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەر هیچ سودێکی نابێت یان فریای چارەسەر ناکەوێت وەک ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ ڕوویدا وە زۆری و کەمی بڕی ژەهرەکە کاریگەری خراپتری دەبێت لە سەر ئاژەڵەکە ، تەنها پاراستن باشترە لە چارەسەرکردن..

له گرنگترین هۆکارەکانی ژەهراوی بوون بەهۆی خواردنەوە:
ژەهراویبوون بە :
١. بە گژو گیا ژەهراویەکان ( زەڕاتی سپی و زەرد و قامیشی شەکر ...) بە تایبەتی ئەگەر لە سەرەتای گەشەیاندابن.
٢. ڕووەکە تازە پێگەیشتووەکان لەو زەویانەی کە پەینی کیمیایی کراون کە نیتراتی تێدابێت بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز.
٣. بە ماددەی کیمیایی وەک دانەوێڵە یان هەر شتێکی تر کە ژەهراوی کرابێت بۆ لە ناوبردنی جرج و مشک.
٤. هەندێ حاڵەتی تر هەیە وەکو خواردنەوەی ئاوێک کە پەیینی کیمیایی تێکەڵکرابێت بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە زەویەکانیان بەراون و سەوزەواتیان تێدا دەکرێت ، وەک ڕووداوەکەی ئەمڕۆ کە ئەمەیان لە هەموویان مەترسیدارترە.
٥. خواردنی ماددەی خۆراکی بۆگەن بوو لە لایەن ئاژەڵەکانەوە.
٦. هەندێ ڕووەکمان هەیە کە خاوەن چالاکیەکی بەرزی ئیسترۆجینیە و خاوەن ژەهرێکی تفتە کە ئەمەش لە جۆرێکی جیاوازی گیادا هەیە کە ئەمانەش لەماوەی چەند هەفتە و مانگێکدا کاریگەری دەکاتە سەر توانای پیتاندن و زۆربوونی ئاژەڵ و زۆربەی جار بەهۆی زۆری بەکارهێنانی ئەبێتە هۆی نەزۆکی.
٧. خواردنی دانەوێڵە و کا و گزرە و عەلەفی خراپبوو ئەمانە بە هۆی دروستبوونی چەند جۆرێکی کەڕووەوە کاریگەری ژەهراویبوونی درێژخایەنی دەبێت لە سەر ئاژەڵەکان زۆربەی جارەکان بە بەرخستنی ئاژەڵە ئاوسەکان کۆتایی دێت.
ئەمە تەنها کورتە باسێک و گشتی ژەهراویبوون بوو بە ماددەی کیمیایی ، سەرەڕای ئەمەش هەندێ نەخۆشیمان هەیە کە نیشانەی ژەهراویبوون لە سەر ئاژەڵ دروست دەکەن....
وەرگیراوە لە ئەکاونتی 👇
د.بێستون ابوبکر جعفر - پزیشکی ڤێتێرنەری
- سیدسادق

🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏🐏
کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم
Zharawa veterinary clinic dr_Darsim 🔬
🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑🐑
ژاراوە ◀️ شێخ اللە ◀️ سەرووی مارکێتی لادێ
☎️ 07501254940
☎️ 07501256960

ماوەی ئاوسی لە ئاژەڵەکاندا......🐄🐐🐪🐕🐐🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم👇⚕️ ژاراوە ◀️ شێخ اللە ◀️ سەرو...
09/05/2020

ماوەی ئاوسی لە ئاژەڵەکاندا......
🐄

🐐

🐪

🐕

🐐

🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈🐈

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم

👇
⚕️ ژاراوە ◀️ شێخ اللە ◀️ سەرووی مارکێتی لادێ
☎️ 07501254940
☎️ 07501256960

💉💉💉💉💉💉💉💉💉💉💉
05/05/2020

💉💉💉💉💉💉💉💉💉💉💉

❌نیشانەسورەکانی (X) ئاماژەیە بۆ گونجاوترین جێگاکانی دەرزیی لێدان🎯

⚜️سرنجە پرتەقاڵییەکان، دەرزی بەڕێگای ماسولکە
جۆری دەرزییەکان کە بەم ڕێگایە دەکرێت
(دەرزیی دژەبەکتریا ، دەرزی دژەهەوکردن، تاو ئازار، بەهێزکەر... هتد)💉

♾️سرنجە مۆرەکان، دەرزی بەڕێگای ژێر پێست
جۆری دەرزییەکان کە بەم ڕێگایە دەکرێت
(کوتانەکان، سڕکەری خۆجێی،دەرزی مار، دەرزی مشەخۆرە دەرەکییەکان... هتد)💉

📛سرنجە سورەکە، دەرزی بەڕێگای دەمار(ناو خوێنهێن)
جۆری دەرزییەکان کە بەم ڕێگایە دەکرێت
(دژەبەکتریا، هۆشبڕی گشتی،وزەپێدەرەکان، کالیسیۆم ... هتد )💉

✴️سرنجە سەوزەکە، دەرزی بەڕێگای ناوگوان
جۆری ئەو دەرزیییەی کە بەم ڕێگایە دەکرێت
(دەرزیی گوان ئێشە ، چ درێژخایەنی یان لەناکاو)💉

ئامادەکردنی
🤓

تێ بی نی⚠️

🔴پێویستە سرنج بۆ زیاد لە دووجار بەکار نەیەت هەروەها لە ئاژەڵێکەوە نەیگۆڕێت بۆ ئاژەڵێکی تر، نووکی دەرزییەکە تیژ بێت هەتا ئازاری نەدات.

⚪بۆ دڵنیابوون لە جێگای مەبەست، پێویستە پێشترسرنجەکە ڕابکێشرێت نەک ئەو جێگایە نەبێت و شلەی تربێتەدەرەوە.

⚫دوای هەموو دەرزی لێدانێک جوان دەست بخەرە سەر ئەو شوێنەو چەند جارێک پێیدا بکێشە هاتا ئاوسان دروست نەبێت لە شوێنی لێدانەکە.

🔵وەک نوسراوە ئەمانە گونجاوترین و ئاسانترینە، جێگای تر هەیە بەڵام دەبێت کەسی شارەزا و لەلایەن یاریدەدەری پزیشکی ڤێتێرنەری ئەنجام بدرێت.

😊

تاگی ھاوڕێکانت 👨‍👩‍👧‍👦بکە با سود لەم زانیارییە📝 وەرگرن،
ئەگەر ئەتوانن 😚ھاوڕێیان لایک 👍و شەیر بکەن و کۆمێنت ✍️بنوسن بۆ ئەوەی ئەکتیڤمان بەرزبێتەوە📉...سوپاس🙏

کلینیکی ڤێتی فەیسبووک
کلینیکی هەموو پزیشکانی ڤێتێرنەریەو ڕێکخراوێکە بۆ ڕۆشنبیرکردنی بەخێوکەران پاشان لانەیەکە بۆئاژەڵان
🐈🐕🐓🐇🦃🐏🐐🐄🐎🐠🐝🦅

بڕینەوەی لایەکی دووگی بەران 🐏   سوپاس بۆخوا سەرکەوتوو بوو....🐐🐏🐏🐏🐏🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.د...
03/05/2020

بڕینەوەی لایەکی دووگی بەران 🐏
سوپاس بۆخوا سەرکەوتوو بوو....
🐐

🐏

🐏

🐏

🐏

🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏 🐏

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم

👇
⚕️ ژاراوە ◀️ شێخ اللە ◀️ سەرووی مارکێتی لادێ
☎️ 07501254940
☎️ 07501256960

28/04/2020
🐕🐈🐎🦓🦌🐮🐄🐃🐑🐇🐓🐔🐤🐣🦅🕊️🦆رێژە‌ی پلە‌ی گە‌رمی ئاسایی لە‌ گیانە‌وە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا :ئە‌سپ = 38-37,2 ناوە‌ند 37,6حوشتر =39,8-35 ...
24/04/2020

🐕🐈🐎🦓🦌🐮🐄🐃🐑🐇🐓🐔🐤🐣🦅🕊️🦆
رێژە‌ی پلە‌ی گە‌رمی ئاسایی لە‌ گیانە‌وە‌رە‌
جیاوازە‌كاندا :

ئە‌سپ = 38-37,2 ناوە‌ند 37,6

حوشتر =39,8-35 ناوە‌ند 36,8

مانگا =39,2-37,8 ناوە‌ند 38,5

بزن =40,2-38,6 ناوە‌ند 39,4

سە‌گ =39,2-38,6 ناوە‌ند 38,9

پشیلە‌ =39,2-37,8 ناوە‌ند 38,5

كە‌ روێشك =40,5-38,9 ناوە‌ند 39,8
✅✅✅✅✅✅✅✅✅✅

درجات الحرارة الطبيعية في مختلف الحيوانات :-

الحصان = 37,2 – 38 المتوسط 37,6
الإبل = 35 – 39,8 المتوسط 36,8
الأبقار = 37,8 – 39,2 المتوسط 38,5
الماعز = 38,6 – 40,2 المتوسط 39,4
الكلاب = 38,6- 39,2 المتوسط 38,9
القطط = 37,8 – 39,2 المتوسط 38,5
الأرانب = 38,9 – 40,5 المتوسط 39,8
🐎
🐇
🐑
🐈
🐕🐰🐕🐣🐮🐏🐎🏇🐈🐱🦄🐩🐐

کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم
👇
⚕️ ژاراوە ◀️ شێخ اللە ◀️ سەرووی مارکێتی لادێ
☎️ 07501254940
☎️ 07501256960

Address


07501254940

Telephone

+9647501254940

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری ژاراوە_د.دەرسیم/Zharawa veterinary clinic:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Pet Store/pet Service?

Share